١٢.شەوێک.

2.8K 228 32
                                    

"بەڕاستی هیچ پێویست ناکات" من بە شەرمەوە وەڵامی بەڕێز جیۆنم دایەوە.

"چۆن دەبێت ، ڕۆژی لەدایکبونی ١٨ ساڵی زۆر بە نرخە دەبێت شتێکی گەورە بکەین." خاتوون جیۆن جەختی کردەوە.

"بەڵام هیچ پێویست ناکات هەر خۆی من بەتەمای هیچ نەبووم بۆ ئەو ڕۆژە." من بە زەردەخەنەیەوە وتم
"لە ڕاستیدا من پیلانم بۆ گەشتێکی خێزانی دانابوو ، هەردوو خێزانی جیۆن و کیم ، بەیەکەوە بچین بۆ سەیرانێک ، بە خۆشی لەدایکبوونی ڕام." هانا وتی.

"ئەوە بیرۆکەیەکی باشە ، بەڵام خۆت دەزانیت خێزانەکان کەمێک کێشە کەوتوەتە نێوانیان ، بەڕای من وا باشترە کە کەمێک کات بدەین بە خێزانی جیۆن کە بەتەنها بن." بەڕێز جیۆن وتی لە کاتێکدا مۆڕەکەی لە جونگکووک دەکرد.

" لە ڕاستیدا ئەوە هۆکارێکی ترە بۆ ئەو پیلانە ، من نامەوێت کە بەبۆنەی گەمژەیەکەوە پەیوەندی نێوان خێزانەکەمان تێک بچێت ، بۆیە با بەیەکەوە کۆ ببینەوە." هانا مۆڕەکەیەکی دیکەی لە جونگکووک کرد پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکات.

"ئەگەر ئێوە وابڵێن ئەوا ئێمەش هیچ کێشەیەکمان نییە. " بەڕێز جیۆن زەردەخەنەیەکی باوکانەی کرد

<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<

دوای ئەوەی هانا تەواو بوو کە مۆڕەکە لە جەنگکووک بکات و توانجی لێ بدات کاتی ئەوە بوو کە بەڕێیان بکەینەوە بۆ ماڵی خۆیان.
من خوشکەکانم بەڕێکرد و بەرەو ژوورەکەی خۆم ڕۆشتم.

کاتێک کە جلەکانم لەبەر کردەوە بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ گەرماو کەسێک لە درگای ژورەکەمی دا.
من بە خێرایی چاکەتێکم لەبەر کرد و دەرگاکەم کردەوە ، وە بۆ شەتنسی من جونگکووک بە سەرشۆڕی لە بەردەمم وەستابوو ، وە بۆکێتێکی گوڵی بەدەستەوە بوو.

بەڕاستی ئەگەر لە شۆکا نەبوومایە ئێستا دەستم دەکرد بە پێکەنین بەو حاڵەی.

ڕومەتەکانی سوور هەڵگەڕابوون ، وە نێوچاوانی بریقەدار بوو بە ئارەقە ، پێیەکانی بە شێوازێکی سەیر دانابوو وە لە شوێنی خۆیدا ناڕەحەت بوو.
من لە پێیەکانیەوە هەتاوەکو تەڵەکانی قژیم کۆڵییەوە لە کاتێکدا ئەو بە ناڕەحەتی تەماشای پێیەکانی منی دەکرد ، ئەمە ئەو جونگکووکەیە کە هەموو قوتابخانەکە خۆشیان دەوێت ، ئەمە ئەو گەمژەیە کە کچی گەنج وەک شۆرتی ژێرەوە دەگۆڕێت.

بەبێ ئەوەی خۆمم پێ بگیرێت هەموو جەستەم کەوتە لەرزین بە پێکەنینێکی بەرز کە دڵنیام پاسەوانەکانی بەردەرگا گوێیان لێبوو ، هەر بەڕاستی بڕوا کردن بەوەی کە ئەم کوڕە ترسنۆکەی بەرامبەرم هەمان ئەو کوڕەیە کە تاوانباری کردم بەوەی کە لەگەڵ باوکیدا دەخەوم ، سەختە.

"تکایە ڕام گوێم بۆ بگرە." ئەو بە هێمنی سەری بەرز کردەوە. "باشە باشە ، وەرە ژورەوە. " من بە پێکەنینەوە وتم.

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now