بەڕێز جیۆن.٤

2.3K 255 18
                                    


"هاوڕێ خنجیلانەکەم چۆنە ها؟" یونگی ئۆپپا پرسی،لە کاتێکدا بە هێواشی دەستی بە قژمدا دەهێنا.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو زۆر با شیرینی هەڵسوکەوتی لەگەڵم دەکرد___ ناتوانم ئەوە لە دڵم دەربهێنم کە ئەو هەمیشە هەر وەک هاوڕێیەک من دەبینێت__ ڕاستە کە من زۆر بە کەمی هەستەکانم دەردەبڕم وە دڵنییاشم کە ئەوە تاکە هۆکارە کە یونگی بە خۆشەویستیەکەی منی نەزانیوا بۆ ئەو، بەڵام ناتوانم کە هەست بە ئازار نەکەم لە دڵم.

یونگی ئۆپپا کەسێکی زۆر شیرینە ئەگەر بیناسیت، بەڵام دەکرێت کەمێک توندڕەو و وشک دەربکەوێت __ ئەگەر نزیک نەکەویتەوە لەو، ناتوانیت کە لێی تێبگەیت__ وە بڕواش دەکەم کە ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە منو ئەو زۆر لە یەکترەوە نزیکین، چونکە من لەو تێدەگەم وە دەزانم کە ئەو هەستە چۆنە کە واتلێدەکات حەز بە دەربڕینی هەستەکان نەکەیت.

چونکە دەزانم کۆمەڵگە کەسانی زۆر جیاوازی تێدایە،بە بیرکردنەوە، بە ڕەفتار، بە کەسایەتی، بە قسەکردن، هەموو کەسێک جیاوازی خۆی هەیە، وە هیچ کەسێک خراپ نییە، خراپییەکەیان شێوازی دەربڕینی هەستەکانیانە، هەندێک کەس بە توندوتیژی دەریدەبڕێت، هەندێک بە گریانەوە، هەندێک بە ترسەوە، وە هەندێکیش بە هێمنی دەریدەبڕێت، بەڵام ئەو کەسانەی کە هەر دەرینابڕن ئەوانەن کە
هەموو جۆرەکانی دەربڕینیان بەکار هێناوە، دەزانن کە کۆمەڵگە ڕاخنەگرە، وە هەموو کەسێک جیاوازن و هەست و کێشەی جیاوازیان هەیە.
__چ پێویست دەکات کە هەول بدەیت کەسانی دەورت تێبگەێنیت لە کاتێکدا دەزانی کە ئەو کێشەکانی خۆی بەلاوە سەختترە___ بۆیە بۆخۆتی جێبهێلە چاوەڕێ مەکە ئەوانەی دەورت هەست بە سەختی کاتەکەت بکەن و کێشەکەت بۆ قورستر بکەن، چونکە هەڵەکان چارەسەر کردنیان ئاسانترە لە باسکردنیان

"ئێستە باشترە کە تۆی بینیوە " وتم، بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە .
"بەڕاست خۆشحال بووم، دەزانی ئەم ماوەیە زۆر بیرم دەکردیت؟__ نازانم بۆی هەیە بۆ ئەوە بێت کە ماوەیەکە کەس نیە کە لێم تێبگات، ئااایش بەڕاستی خەڵک زۆر گامژەن." ئەو وتی لە کاتێکدا بە ناڕەحەتی دەستی لەناو قژی خۆی دابوو.

دەتوانم بە ئاسانی هەست بەوە بکەم کە ئەو بە کاتێکی سەختدا دەڕوات__ یوونگی کەسێکی هێمنە، بەڵام مانای ئەوە نیە کە کەلەڕەق نیە__ چونکە لەوەتەی من یوونگی دەناسم دەزانم کە ئەو هەرچییەکی بوێت هەر وا دەبێت بڕوات، بەتایبەتی لەگەل زڕباوکەکەی.
یوونگی ئوپپا ماوەیەکی زۆر دەبێت کێشەی لەگەل زڕباوکەکەی هەیە،__وە منیش تاکە کەسم بەم نهێنیانەی ئەو دەزانم__ دیارە کە زڕباوکەکەی کەسێکی زۆر توندڕەوە وە بە توندوتیژی هەڵسەکەوت لەگەل خاتو مین دەکات، وە هەرچەندە یوونگی ئوپپا هەوڵدەدات دایکی ڕازی بکات کە هاوسەرگیرییەکەیان سەرکەوتو نییە و بۆ تەندروستیشی باش نییە، بەڵام وا دیارە کە خاتو مین خۆشەویستی بۆ ئەم پیاوە هێندە زۆرە کە ناتوانێت ئەو جێبهێڵێت.

وە ئەمەش وا لە یوونگی ئوپپا دەکات زیاتر ڕقی لە زڕباوکەکەی ببێتەوە، وە هەتا دەتوانیت کەلەڕەقی لەگەڵ بکات

"هیوادارم کە ڕۆژێک بێت و خاتو مین بە ڕووی ڕاستی ئەو پیاوە بزانیت، بەڵام یوونگی ئوپپا،ئەگەر هەرگیز پێویستت بە شتێ هەبوو، یان کەسیک کە قسەی بۆ بکەیت، ئەمەوتێ بزانیت کە من هەمیشە لێرەم بۆتۆ، وە بۆ هەتاهەتایە نهێنییەکانت پارێزراون لەلای من."
بە هێمنی دەستیم لە نێو قژی دەرهینا و تەڵە تێکچووەکانیم ڕێکخستەوە.

بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە دەستی منی گرت پێش ئەوەی لە نێو قژی دەریبهێنم، وە بەهێمنی هێنای بەرەو لێوەکانی بۆ ئەوی ماچی بکات، ئەمە یەکەم جاری نییە کە دەستەکانم ماچ بکات بەڵام من هەرگیز ڕانایەم لەگەڵی، هەموو جارێک کە لێوەکانی بەر دەستم دەکەوێت هەست بە گەرمی دەکەم لە ناخمدا وەک چۆن دوای ڕۆژێکی دورودرێژ دەڕۆیتە گەرماو، وە بە ئاوی گەرم ناخت هێور دەکەیتەوە.__ئەو هەمیشە وام لێ دەکات هەست بە پارێزراوی بکەم__

"دەزانم شیرینەکەم، هەر خۆی تۆ تاکە کەسی کە لە من تێدەگەیت، هەرگیز ئەو دڵە پاکەی تۆم لە بیرناچێتەوە، کاتێک بەتەنها لە یاریگاکە دانیشتبویت وە تەماشای هەموو هاوڕێکانت دەکرد کە یاریان دەکرد." ئەو بە گاڵتەجاڕییەوە وتی، لە ئەنجامدا ڕومەتەکانم دوور هەڵگەڕان.

من هەمیشە حەزم لە تێکەڵاو بوونی مناڵەکان نەبوو لە کاتی منداڵیدا، هەمیشە ئەوانم بە پیسوپۆخڵ دەبینی، ئەوان هەمیشە جلوبەرگیان پیس دەکرد و دەستەکانیان نەدەشۆرد، وە خواردنیان بە دەستاکانیان دەخوارد.
هەمیشە خۆمم دورودرێژ دەگرت لە هەموویان، تەنها یەک کەس نەبێی ئەویش یوونگی ئوپپایە، چونکە ئەو پاکوخاوێن بوو وە هەمیشە جلوبەرگی ڕێکوپێکی لەبەر دەکرد، هەروەها وەکو مناڵەکانی تر بە دەنگی بەرز قسەی نەدەکرد،__ئەو هەر قسەی نەدەکرد__.

"ئاایش،تۆ سەیری ئەو ڕومەتانە بکە، سوڕ هەڵگەڕاون وەک هەنار، تۆبڵێی وەکو هەنار شیرینیش بن؟" بە توندی ڕومەتەکانمی گوشی پێش ئەوەی گازی لێ بگرێت. "یااا،یوونگی ئوپپا، بۆستە ئازاری هەیە " ویستم خۆم بە توڕە دەربخەم بەڵام سەرکەوتو نەبووم کە زەردەخەنەیەک بە زۆر لێواکانیم گرت، " ئەگەر دەتەوێت دوبارەی نەکەمەوە، دەبێت بووەستیت لەو هەموو شیرینییە، بەڕاستی دانەکانم ئەزاریان هەیە لە شیرینی تۆ" ئەو بە درۆیەوە خۆی لەمن توڕە کرد.

من خۆمم پێنەگیرا وە پێکەنینێکی هەمنم کرد، بەڕاستی یوونگی ئوپپا تاکە کەسە کە دەتوانێت من دڵخۆش بکات تەنها بە چەند وشەیەک.

"هاوڕێیان تەماشاکەن، یوونگی هیونگ، هەر لە ئێستاوە پشیلە تازەکای داگیر کردووە "









/ بە ڕای ئێوە کێ ئەو شەکرەی شگاند؟/
هیوادارم بە دڵتان بێت، من خۆم لە شیرینی ئەم دووانە هەستم بە تەنیایی خۆم کرد.
بەڵام قەیناکە تۆزێکی ماوە تێکچێت 😉🦧

[4/4/2022]

< Lust >Where stories live. Discover now