چیرۆکی نوێ...

1.5K 91 9
                                    


ماوەی ١٢ ساڵ دەبێت کە قەدەر لەیەکی کردن.
تەنها دوو مانگ پێش ڕوخانی دەسەڵاتی دەزگای 'ئاریس' بوو کە لە مێژووی مافیادا بە گەورەترین و سەیرترین دەزگاکان دادەنرێت.
ڕوخانی دەزگاکە بڵاوەیەکی بە هێزی بە هەموو زیندانی و دەسەڵاتدارانی کرد. کە زۆربەی زۆریان مانەوەیان لە ژیاندا تەنها ڕۆژێک یان دوانی دەخایاند، پێش ئەوەی نەبوونی ڕێگەیەک بۆ ڕزگار بوون لە دورگەکە هەموویانی لەناو دەبرد.
چوار لەو منداڵانەی کە لە ژیر دەستی 'ئاریس' خۆی رزگاریان بوو، ئێستە لە گەڕاندان بەدوای یەکدیدا.

چوار لەو منداڵە بێ خاوەنانەی کە تەنها یەکتریان بە خێزان دەزانی.
چوار منداڵ کە تووشی زۆرترین و دڕندەترین ئەشکەنجە بوون. بە مەبەستی ئەوەی کە وەکو چەکێکی مەترسیدار بۆ دونیای مافیا بەکار بهێندرێن.

چوار منداڵ کە لێکۆڵەرەوەکانی ڕووداوی ڕوخانی دەزگاکە ناویان نان بە 'منداڵەکانی ئاریس'.
تاکە چوار منداڵ کە بە زیندووی مانەوە.

وە ئێستا دوای ئەوەی ئەندامەکانی خێزانەکەیان _ هەریەکەیان بوون بە کەسانی مەترسیدار لە دونیای مافیادا، ئەم چوار منداڵە گەورە بوون وە بڕیاریان یاوە کە بەدوای یەکدیدا بگەڕێن.

کۆرالینا، تەنها بەدوای نێچیرێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی دوو ئەندامە نادیارەکەیتر کۆبکاتەوە. بەڵام نەیزانی کە کەوتوەتە دەستی یەکەێک لە ئەندامەکان بەبێ ئەوەی کەسیان یەکتر بناسنەوە.
شەوێکی پڕ لە هەست و دەستلێدان، بوو بەهۆی ئەوەی ئەم خێزانە دیسانەوە بە یەکدی شاد بن..








هاوڕێیان ئەوە وەکو ڕیکلامێکە بۆ چیرۆکە تازەکەی کە دەستم بە نوسینی کردوە. بڕیارم یا کە ئەمجارە چیرۆک لەسەر ئەندامێکی کەیپۆپ نەنوسم، بۆیە کارەکتەرەکان هەموویان خەیاڵین.
زۆر زۆر پەرۆشم بۆ تەواوکردنی ئەم چیرۆکە لەگەڵ ئێوە، بۆیە هیوادارم کە پشتگوێی نەخەن وە دیسانەوە لە کۆمێنتی چیرۆکە تازەکەمدا بتانبینمەوە. هیوادارم کە بەدڵتان بێت.
وە ئەم چیرۆکە هەرکێ ئەیخوێنێتەوە ئازادە. وە من کەسم ناچار نەکردووە کە بیخوێنێتەوە. بۆیە تکایە ئەگەر خۆت ئەم جۆرە چیرۆکانە ناخوێنیتەوە، لەجیاتی کەسانیتر ڕەخنە مەگرە.
ئەگەر بەدڵتە سەر سەرو سەر چاوەم، وە ئەگەر بە ڕاستی نازانی ئەوا زۆر سوپاست ئەکەم کە نەیخوێنیتەوە.

یەڵا باااایییی 💋❤️‍🩹


< Lust >Where stories live. Discover now