١٣. هانا

2.2K 203 70
                                    


"باشە ، من کێکەکە دەبڕم وە یەکەم کەس کە لێی دەخوات باوکمە ، وە ڕێک لەو کاتەدا تۆ دەستی دەگریت و دەفڕیت بۆ گەراجەکە." من بە هێمنی بۆ هانام ڕوون کردەوە.

"بەڵام دوای ئەوە چیی بکەم تۆ ئۆتۆمبێلەکانت لە ماڵەوەن وە لە کۆشکی جیۆن هیچ ئۆتۆمبێلێک نییە کە هی ئێمە بێت." هانا بە شڵەژاوی پرسی.

من قژم بە هێمنی ڕێکخست لە کاتێکدا کە لە ئاوەێنەکەیەوە تەماشای هانام دەکرد ، ئەو بە توندی دەستی مینای گرتبوو ، هەردووکیان زۆر شڵەژاو و ترساو دیاربوون.

هانا هاوڕەگەزخوازە وە میناش خۆشەویستی ئەوە ، ئەوان بۆماوەیەکی زۆر دەبێت لە پشتی باوکمەوە یەکدی دەبینن__ بە هەڵە تێمەگەن باوکم هیچ کێشەیەکی لە هاوڕەگەزخوازی هانا نییە ، ئەو تەنها بەوە ڕازی نییە کە هانا لە پێش تەمەنی ١٨ ساڵی خۆشەویستی هەبێت.

ئەم مەرجە هەمیشە لەماڵی ئێمەدا هەبووە ، وە باوکم زۆر سوورە لەسەری__ چونکە خۆی و دایکم زۆر گەنج بوون کە دایکم دووگیان بوو ، وە ئەو دوگیانییە بە لەبارچوونێکی مەترسیدار کۆتایی هات بۆیە باوکم هەمیشە هەوڵیداوە کە ئێمە بپارێزێت لەو هەڵانە_
بەهەرحاڵ هانا وەک دایکم وایە وە هیچ ئارام گرتنی نییە ، بۆیە بە هەموو مێشکییەوە بڕیاری داوە کە لەگەڵ مینا ڕابکات بە یارمەتی من و ڕانا.

بە دڵنیاییەوە من هێندە گەمژە نییم گە بڕوام بە سەرکەوتنی ئەم پیلانە هەبێت بەڵام ناتوانم دڵی خوشکەکەم بشکێنم ، هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا هەر بۆ باوکم دەردەکەوێت کە دەبێت زیاتر گرنگی بە هەڵسوکەوتی هانا بدات.

من ئەوەندەی کە خوشکێکی گەورە پێی دەکرێت دەیکەم بۆ پاراستنی خوشکەکانم بەڵام کۆتا ئەنجام لە ئەستۆ ناگرم.

"خەمت نەبێت من ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەم."
من لە شوێنەکەی خۆمەوە بەرز بوومەوە و پێڵاوەکانم لەپێکرد ، بە هێمنی بێ ئەوەی کەس بمبینێت لە ژووری مانەوە هاتمە دەرەوە وە بە بێدەنگی بەرەو ڕووی ژورەکەی جونگکووک ڕۆشتم.

کە گەشتم بە دەرگای ژوورەکەی--دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە دەرگا بدەم بەڵام ڕێک لەو کاتەدا دەنگی پێی یەکێک هات وە بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەرگاکەم کردەوە و بە خێرایی خۆمم لە ژوورەکەی جونگکووک شاردەوە .
جونگکووک دیار نەبوو بەڵام دەنگی گەرماوەکە دەهات ، وادیارە جونگکووک خۆی دەشوات.

من کەمێک تەماشای ژوورەکەم کرد وە دوایی لەسەر سیستەمەکە چاوەڕێی جونگکووکم کرد.

لە کاتێکدا کە تەماشای دیواری ژوورەکەم دەکرد ، لەناکاو نامەیەکم بۆ هات.

یوونگی ئوپپا:" وا خەریکە دەگەین بە کۆشکەکە ، بیری تۆم کردوە "

من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە.

ڕام:" پەرۆشم بۆ بینینت ئوپپا ، منیش زۆر بیرم کردوی"

یوونگی ئوپپا:" 3>"

< Lust >Where stories live. Discover now