١١.ماڵەکەم

1.9K 209 22
                                    


"ئاگادار بە ، ئەو بۆکسانە کەلوپەلی زۆر گرانبەهای تێدایە!!" من یەکێک لە خزمەتکارەکانم ئاگادار کردەوە کە پۆکسی کەلوپەلەکانی منی دەگواستەوە بۆ ژوورە تازەکەم ، ئەویش لە کۆشکی خێزانی جیۆن بوو بە دڵنیاییەوە.

ئێستا نزیکەی دوو مانگ دەبێت دوای ئەوەی کە کارەساتەکە ڕویدا ، وە دەتوانم بڵێم کە هیچ کەسێک چاوەڕوانی ئەوەی لێ نەدەکردم کە هیشتا ڕازیبم بە هاوسەرگیرییەکە ، بە تایبەتی یونگی ئۆپپا.

ئەو کە بە هەواڵی ئەوەی زانی کە جونگکووک چی کردووە هەموو مێشکی لەدەستدا وە بە خراپی ئەشکەنجەی جونگکووکی دا ، ئەگەر من لەوێ نەبومایە کە بیوەستێنم بەدڵنیاییەوە یونگی ئۆپپا هەردوو دەستی جونگکووکی دەشکاند .

"هیوادارم کە ژورە تازەکەتت بەدڵ بێت ، بەڕاستی هەوڵم دا باشترین و گەورەترین دانەت بۆ هەڵبژێرم."خاتوون جیۆن بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وتی.

"هیچ پێویستی نەدەکرد خانمەکەم ، بەڕاستی هەر ژورێک دەبوو." من بە دڵنیایی دەستەکانی ئەوم گرت.
"ئای نەخێر پێویست دەکات ، تۆ شایەنی باشترینەکانیت گیانەکەم ، وە تکایە بەو شێوازە بانگم مەکە." خاتوون جیۆن وتی.

"ببورە لە ڕاستیدا نەمدەزانی بە چی بانگت بکەم." من لە شارما سەرم داخست وە ڕومەتەکانم سوور هەڵگەڕان .

"دەتوانیت بە پورێ بانگم بکەیت__ هەرچەندە ئاواتم ئەوە بوو کە ڕۆژێک بێت کە تۆش وەک منداڵی خۆم بە دایکە بانگم بکەیت__بەڵام دوای ئەوەی کوڕەکەم ئەو کارە گەمژانەی کرد ، بڕوا ناکەم کە شایەنی ئەوە بم کە بە دایکە بانگم بکەیت." ئەو بە خەمباریەوە تەماشای دەستەکانی کردم.

"تکایە هەرگیز خۆت تاوانبار مەکە ، بەهەرحاڵ من هیچ پەیوەندییەکم نییە بە جونگکووکەوە ، من لەمەودوا خەسوی خۆم بە دایکە بانگ دەکەم." من بە زەردەخەنەیەک دڵنەوایی ئەوم کرد.

"من چیم کردووە تا بوکێکی وەک تۆم هەبێت ، من فیدای ئەو دڵە پاکەت بم کچەکەم." ئەو بە توندی لە باوەشی کردم

"وادیارە بوک و خەسو لە یەکدی تێر نابن ، دەی دایکە دەبێت دەرمانەکان بخۆیت." شینهای لەناکاو باوەشەکەمانی بچڕاند و دەستی دایکی گرت و بەرەو ژورەکەی خۆی ڕایکێشا ، خاتوون جیۆن زەردەخەنەیەکیتری بۆ کردم پێش ئەوەی بە تەواوەتی بڕواتە دەرەوە.

بەڕاستی کۆشکی خێزانی جیۆن زۆر گەورەیە__ شتێک نییە کە هەتا ئێستا نەمبینیبێت بەڵام هیشتا دیزاینێکی زۆر جوانی هەیە__ ژورەکەی من لە بینای چوارەمدایە کەو ئەویش بریتییە لە دوو ژووری نووستنی گەورە کە دەسشۆر و ژوری جلوبەرگی تایبەت بە خۆی هەیە. لە نێوان دوو ژوورەکەدا تەنها ڕێڕەوێکی هاتوچۆ هەیە کە کرێکارەکان خەریکن کامێرای بۆ دادەنێن.

وا دیارە کە ژووری بەرامبەر ژووری جونگکووکە بۆیە هێندە قوفڵ لەسەر درگاکەم هەیە.

لە کۆتایی ڕێڕەوەکەدا دەرگایەک شوشە هەیە کە بەرەو باخچەی شەرابە بەناوبانگەکەی خێزانی جیۆن دەتبات
، بۆ ماوەی زیاتر لە ٨٠ ساڵ ئەم باخچە سەرچاوەی سەرەکی ترێی شەراب بووە لە سیئۆل__ وە جوانی ئەو باخچەیە بڕوا پێنەکراوە.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<

"دەزانیت کە دەتوانی ڕابکەیت وا نیە؟" من لە هانای خوشکم پرسی کە بە خەمباری لەسەر جێگەکەی دانیشتووە.

"ڕاست دەکات ، تۆ میراتێکی زۆرت لە باپیرەی کۆچکردوو بۆ ماوەتەوە ، وە بە دڵنیاییەوە ئێمەش یارمەتیت دەدەین ، ئیتر بۆچی وەستاویت؟ بۆچی خۆت و ئەویش لەم ئازارە نەجات نادەیت؟" رانا بەردەوام بوو.

"بەڕاستی ئێوە زۆر گەمژەن!! من تەمەنم ١٥ ساڵە بەڕای تۆ ئەگەر ڕابکەم ، بۆ کوێ دەچم؟! کێ بڕوا بە دوو کچی تەمەن ١٥ ساڵ دەکات بۆ ئەوەی خانوویان پێ بفرۆشێت؟!" هانا بە توڕەییەوە وەڵامی دایەوە.

"بەڵام تۆ لە بیراتییەکەدا خانویەکت لە کەنار دەریا بۆ ماوەتەوە." ڕانا جەختی کردەوە.

"ئای خوایە!! ئەوکاتە باوکم پێمان دەزانێت وە ناک تەنها لە خۆشەویستەکەمم جیا دەکاتەوە بەڵکو سزایشم دەدات، گەمژە!!" هانا بە توندی هاواری کرد.
"ئای کەمێک ڕێزت هەبێت!! من هەوڵ دەدەم ڕزگارت بکەم!! تۆ گەمژەیت!!: ڕانا بە توندی وەڵامی هانای دایەوە.

"ڕانا، هانا ڕاست دەکات ، ئەو تەنها ١٥ ساڵە ئەو کارە زۆر مەترسیدارە، ئەمجا ئەگەر هەرچی پۆلیسێک پێیان بزانێت مینا دەگێڕێتەوە بۆ خانەی بێسەرپەرشتان وە هاناش دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە__ وە تۆش هانا ، پێش ئەوەیهاوار بکەیت کەمێک بیر بکەرەوە کە خەتای کێیە تۆ لەم حاڵەدای ، من ناڵێم کە هەڵەی تۆیە کە هاوڕەگەزخوازیت بەڵام باوکم چەندجارێک دوبارەی کردووەتەوە کە ئەو ڕازی نییە کە هیچکامێکمان خۆشەویستی بکەین پێش ١٨ ساڵی." من بۆ هەردوولام ڕوونکردەوە.

"بەڵام تۆ هەژدە ساڵ نیت ، وە خەریکە هاوسەرگیری دەکەیت." هانا بە خەمباری وتێ.

"یەکەم: من خۆشەویستیم نەکردووە ، دووەم : من هاوسەرێکی ناکەم هەتاوەکو نەبم بە ١٨ ساڵ ، وە شێیەمیش: من دوو ڕۆژیتر ڕۆژی لەدایکبونمە." من دیسانەوە خۆمم ڕووم کردەوە.

پێش ئەوەی هانا هیچ بڵێت خاتوون جیۆن بانی کردین بۆ نانی نیوەڕۆ.

<<<<<<<<

هەموومان لەسەر مێزی نانخواردن نانمان دەخوات،
وە لە کاتێکدا هانا مۆڕەکەی لە جونگکووک دەکرد ،
هان وتی:" کەواتە ڕام کچەکەم، چیت دەوێت بۆ ڕۆژی لەدایکبونت؟"














/من هەقم نییە بەسەر ڕامۆ من تۆم ئەوێت بۆ ڕۆژی لەدایکبوونم بەڕێز هان>>/ زۆر ببورن بۆ دواکەوتنی ویستم دوو چاپتەر بەیەکەوە پۆست بکەم ، بەڵام هەندێک شت تێکچوو بۆیە یەکەمدانەم پۆست کرد
بەهەرحاڵ هیوادارم بەدڵتان بوبێت دڵەکانم.

[20/6/2022]

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now