٧.شەو شاد

1.8K 232 22
                                    


"نەخێر ئەی گەمژە!! یونگی ئۆپپا وەک برایەک وایە بۆ من ، ئەو تاکە هاوڕێمە لە ٥ ساڵییەوە !!"

جونگکووک بە پەشۆکاوی تەماشای کردم ، دیار بوو کە هەوڵی دەدا شتێک بڵێت بەڵام هەرچۆنێک بیری لێدەکردەوە نەیدەزانی چی بڵێت.

منیش لەم کاتەدا بەتەواوەتی هەموو هێوری خۆمم لەدەستدا ، پێش ئەوەی بهێڵم کە ئەو گەمژەیە دیسانەوە توڕەم بکات ، پشتم لێ کرد و بەرەو ڕووی کۆشکەکە ڕۆشتم بە تەنها ، بەڕاستی ئەم کوڕە ناچارم دەکات کە دسانەوە بگەڕێمەوە بۆ کێشانی ماددە.

لەوەتەوەی ڕۆشتوم بۆ ئیتاڵیا هەرگیز هێندە بە خراپی توڕە نەبووم ، بەڵام وادیارە کە بەبۆنەی ئەم گەژەیەوە دەگەڕێمەوە بۆلای دکتۆری دەرونییەکەم.

کە ڕۆشتمە ژورەوە ، بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم بە خێرایی ڕۆشتمە ژورەکەی خۆم پێش ئەوەی کەس پێم بزانێت وە بانگم بکات بۆلای خۆی.

نزیکەی کاتژمێرێک تێپەڕی وە من لەسەر جێگەکەم پاڵکەوتبووم ، کاتێک کە کەسێک لە درگای ژورەکەمی دا ، وە ڕانا هاتە ژورەوە ، زۆر توڕە دەردەکەوت.

بێ ئەوەی هیچ بڵێت هات و لەسەر جێگەکەم دانیشت ، "من گوێم لە ئێوە بوو." ئەو وتی بە هێمنی.

"ڕانا ، ئەمە لە نێوان منو ت--" پێش ئەوەی بتوانم قسەکانم تەواو بکەم ، ڕانا بە توڕەییەوە وتی:
"هێندە بەس نەبوو؟"
من ویستم کە بپرسم مەبەستی چییە بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە قسە کردن:
"هێندە بەس نییە کە داکوباوکم تۆیان لە من زیاتر خۆش دەوێت ، ئێستا دەتەوێت ئەو کوڕەی کە حەزم لێیە بدزیت؟ من چەند ساڵ خۆم لەلای خاتوون جیۆن شیرین کرد، کە چی کە تۆ هاتیتەوە دیسانەوە من لەبیر کرام!!! بینیم کە بەڕێز جیۆن چۆس تەماشای دەکردیت ، ئەو تا ئێستا بە هەموو ژیانم بەو شێوازە تەماشای منی نەکردووە!!!"

فرمێسک بە خێرایی بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە کە با زۆرترین ڕقەوە تەماشای منیان دەکرد.

"تۆ بۆچی گەڕایتەوە ها؟! بۆ ئەوەی هەموو ژیانی من وێران بکەیت؟! من ئێستا لەلای دایکم دانیشتبووم کە باسی تۆی دەکرد بۆ خاتوون جیۆن ، وە وا دیارە کە ئەو تۆی بۆ کوڕەکەی دەوێت ، وە منیش دەبێت لێرە دابنیشم و خۆم وا دەربخەم کە دڵخۆشم بۆ هاوسەرگیری خوشکەکەم لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشم دەوێت!!"

هەموو جەستەم لەکارکەوت ، هەناسەدان قورس بوو ، من هەرگیز نەمزانی کە خوشکەکەم ئاوا بیر لە من دەکاتەوە ، ئەو وا دەزانێت کە من ئەو جلانەم لەبەر کردبوو بۆ ئەوەی سەرنجی جونگکووک و خێزانەکەی ڕابکێشم.

"ڕانا ، تۆ دەزانیت کە هەرگیز کاری وا ناکەم ، تۆ خوشکی منیت ، بەڕای تۆ چۆن دەتوانم بژیم لە کاتێکدا دەزانم کە هەڵسوکەوتەکانم ئازاری خوشکەکەم دەدات." من وتم لە کاتێکدا کە هەوڵم دەدا بە شێوەیەک ڕانا هێور بکەمەوە.

" نا نا تەواو وازبێنە تازە تەواو بووە ، من......من دەڕۆم بۆ خوارەوە." ئەو فرمێسکەکانی خۆی سڕی هەستایەوە سەر پێیەکانی ، بەرەو دەرەوە ڕۆشت ، بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی بڕواتە دەرەوە وتی:
" دایکم بانگی کردیت بۆ خوارەوە بۆ ئەوەی نان بخۆیت." وە ڕۆشتە دەرەوە.

بڕیارم دا کە منیش کەمێک هێور ببمەوە ئەمجا ڕۆشتمە جوارەوە بۆ ئەوەی نان بخۆم ، کاتێک کە گەشتمە خوارەوە بینیم کە هەموویان دانیشتون وە چاوەڕێی من دەکەن ، ڕۆشتم و لە بەرامنبەر خاتوون جیۆن دانیشتم ، جونگکووک لەلای دایکیدا دانیشتبوو وە بە شێوەیەکی سەیر تەماشای دەکردم ، بابوەستێت کە چۆن خاتوون جیۆن و مێردەکەی بە چاو قسەیان لەگەڵ یەکدی دەکرد.

بەبێدەنگی نانی خۆمان دەخوارد هەتاوەکو بەڕێز جیۆن بڕیاریدا کە ئێستە باشترین کاتە کە پرسیارم لێبکات: "کەواتە ، ڕانا کچم ، تۆ چی دەڵێیت سەبارت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ جونگکووکی کوڕم؟"

من و جونگکووک لە هەمان کاتدا خواردن لە قوڕگمان گیر بوو وە هەردوکمان دەستمان کرد بە کۆکین ، من بە چاوی پڕ ترسەوە تەماشای دایکوباوکم کرد بەڵام ئەوان هیچ سەرسوڕماو دیار نەبوون ، ئەوان بەمەیان زانیوە بۆیا تەنها دوو مانگ پێش ئەوەی ببم بە ١٨ ساڵ منیان گەڕاندەوە بۆ کۆریا!!

ئەوان چەن ساڵ دەبێت ئەم پیلانەیان داناوە؟؟؟
















/وەڵا من نازانم ئەگەر بمزانیایە پێم ئەوتی بەقوربان /
ئێ هیوادارم بەدڵتان بوبێت ، ئەزانم کورتە بەس ئەبێت وای لێبکەم چونکە ئەگەر وا بڕوات چیرۆکەکە بە ١٠ چاپتەر تەواو ئەبێت.
دەی یەڵا بتانبینم تۆزێک ئاکتیق بن ئەکەر ئاکتیقیش نابن شەربەتی ڕانی بن

[27/5/2022]

< Lust >Where stories live. Discover now