٣.گەمژە

2.3K 274 18
                                    

<مرۆڤ وەک ئاوێنەیە، لاسایی هەمووان دەکاتەوە بە شێوازی خۆی>

_____________________________

"هاوڕێیان ئەمڕۆ قوتابییەکی تازە بەژداری قوتابخانەکەمانی کردووە، ڕام گیانەکەم، خۆت بناسێنە" مامۆستاکە وتی.

"من ڕام، کچە گەورەی خێزانی کیم."من بە هێمنی خۆم ناساند.
"باشە ئەمە هەموومان هاتووین بۆ ئاهەنگەکانی خێزانی کیم،بۆچی کەسمان تا ئێستە تۆمان نەبینیوە؟"یەکێک لە کچەکان پرسی.
"من لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە لە ئیتاڵیا دەژیم ."من وەڵامی دەدەمەوە.
..دوای ئەوەی چەند پرسیارێکی بێمانایان لێکردم،مامۆستاکە پێیوتم کە بڕۆم دانیشم،منیش لەسەر یەکێک لە دێسکە بەتاڵەکان دانیشتم.
هەر کە مامۆستا دەستی کرد بە وتنەوەی وانەکە درگای پۆلەکە هێزێکی زۆرەوە درایە بەر پشت.
وە دوو کوڕ بە هەناسە بڕکێ هاتنە ژورەوە.
دانەیەکیان باڵای لەوەیتریان بەرزتر بوو، وە هەردووکیان ڕەنگی قژیان قاویی بوو

"بەڕێز پارک و بەڕێز کییم،پێم ناڵێن لەکوێ بوون هەتاوەکو ئێستا؟" مامۆستا بە توڕەییەوە لە دوو کوڕەکەی پرسی، کوڕە باڵا کوڕەکەیان نوشتایەوە و وتی:" زۆر داوای لێبوردن ئەکەم تیچەر بەڵام کارێکی زۆر گرنگ هەبوو کە وایلێکردین دوابکەوین

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"بەڕێز پارک و بەڕێز کییم،پێم ناڵێن لەکوێ بوون هەتاوەکو ئێستا؟" مامۆستا بە توڕەییەوە لە دوو کوڕەکەی پرسی، کوڕە باڵا کوڕەکەیان نوشتایەوە و وتی:" زۆر داوای لێبوردن ئەکەم تیچەر بەڵام کارێکی زۆر گرنگ هەبوو کە وایلێکردین دوابکەوین. "
دوای کەمێک لە داوای لێبوردن کردن لە مامۆستاکە لەکۆتایدا ڕازی بوو و هەردوو کوڕەکەی ناردەوە بۆ شوێنی خۆیان، کە دێسکەکانیان لە دوای منەوەیە.
لە کاتی وانەکەدا هەستم بە چاوی کوڕە باڵا بەرزەکە کرد لەسەرم بەڵام گرنگی زۆرم پێ نەدا،

________________________

دوای ئەوەی چوار وانەی سەرەتا تەواو بوو-زەنگی نانی نیوەڕۆ لێیدا، لەبەردەم درگای پۆلەکەم چاوەڕێم دەکرد بۆ ئەوەی ڕانا بێت و بڕۆین نان بخۆین،هەرچەندە من دڵم هیچ شتێکی نەدەبرد و برسیشم نەبوو.

"هۆڵی شت، کچێکی خنجیلانەی وەکو تۆ چی دەکات لێرە بە تەنها؟" دەنگێکی ناسراو لە دوامەوە وتی،
دەنگەکە هێندە ناسراو بوو بەلامەوە کە وامزانی خەون دەبینم.
..نەخێر هەرگیز ئەو نیە،بڕوا ناکەم.
بە هێمنی ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی خاوەنی دەنگەکە ببینم، کوڕە قژ ڕەشەکە لەویادا وەستابوو،کوڕەکە کە لەوکاتەوەی ناسیومە ئاشقی بووم، مین یونگی لە بەردەمم وەستابوو بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە کە وای لە گەدەم کرد کە سێجار خۆی بخواتەوە.

"یونگی ئوپپا، کاتێکی زۆر دەبێت کە نەمبینیویت "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"یونگی ئوپپا، کاتێکی زۆر دەبێت کە نەمبینیویت "







/وەی گیان هەر لە عەشقی یەکلایەنەمان کەمە-- ئەزانم چاپتەرێکی کوردتە وە دڵنیاشم هەتا ساڵێکی تر هەواڵم نابیسن چونکە تەمەڵم لە نووسینی چاپتەر بەس هیوادارم بەدڵتان بێت و تۆزێک سەبریشتان هەبێت لەگەڵم ،،3>\
{23/3/2022}

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now