15.مردنی هەستەکان.

4.1K 210 23
                                    

"تۆ دڵنیایت کە دەتەوێت ئەم کارە بکەیت؟" ڕانا دەپرسێت بە پەشۆکاویەوە. بە هێمنی یاری بە خواردنەکەی دەکات لە کاتێکدا هەوڵ دەدات کە هیچ کەسیک لە کافتریای قوتابخانەکە گوێی لە قسەکانی نەبێت. "ئەوە تاکە هەلە کە من لە داستمدایە بۆ ئەوەی لەم هاوسەرگیرییە ڕزگارم بێت." من بە هێمنی وەڵامی ئەو دەدەمەوە.
"ئەم کارە لەبەر من ناکەیت، وانیە؟"
پێکەنینێک لە سنگمەوە بەرز دەبێتەوە بەڵام لە کۆتا خولەکدا دەیوەستێنم پێش ئەوەی ڕانای پێ بێزار بکەم_ لە جیاتیدا زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد.
"ئاییی، خوشکە گەمژەکەم."

"وامەڵێ! دەزانم کە هۆکارێک هەیە کە وای لێکردوی بڕیارەکەت بگۆڕیت." ڕانا بە خێرایی وتی.

"ترسام."
"ترسایت؟" ئەو بە هێمنی پرسی.
"بەڵێ ترسام، ترسام کە نەتوانم ئەو بکەم بە کەسێکی باش، ترسام کە پەشیمان ببمەوە. ترسام لەوەی کە لە داهاتوودا منداڵەکانم باوکێکیان هەبێت کە تەنها ڕابواردن و خواردنەوە بزانێت."

ڕانا کەوچکەکەی دادەنێت و بە خێراترین شێوە لە باوەشم دەکات. دەستەکانی بە قژمدا دێنێت و بە هێمنی هێورم دەکاتەوە.
"تکایە بزانە کە تەنانەت ئەگەر بڕیارت دا جونگکووک بکوژیت ئەوا من ئامادەم بۆ هەڵکەندنی چاڵێک بۆ شاردنەوەی لاشەکە." ڕانا وتی.

من پێکەنینێکی بەرزم کرد کە وایکرد هەندێک لە قوتابییەکان بە شۆکەوە تەماشای ئێمە بکەن.

"دیارە پیلان بۆ کوشتنی براکەم دادەنێن وا هێندە دڵخۆشن." دەنگی شینهای لە دوامانەوە هات.
ئەو هات و لەگەڵ ئێمە دانیشت.




<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<


درگای ژوورەکەم بە هێمنی کرایەوە دوای ئەوەی کەبە جونگکووکم وت کە بێتە ژورەوەو.

ئەو سەری لە درگاکەیەوە هێنایە ژورەوە، وە با چاوەکانی هەموو ژوورەکەی پشکنی پێش ئەوەی بە تەواوەتی بێتە ژورەوە.

جەستەم لە ماوەی چرکەیەکدا لە هێمنییەوە گۆڕا بۆ شڵەژاوییەکی زۆر. دەڵم بە خێراییەکی زۆرەوە لە گوێیەکانمدا لێیدەدا. وە بیناییم دەلەرزی کاتێک کە چاوم بە چاوەکانی ئەو کەوتن.
جونگکووک درگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست بەبێ ئەوەی نیگاکەی بوەستێنێت، وە بە هەنگاوی سوک و بێدەنگ نزیک بوویەوە لەو شوێنەی کە منی لێبوو . لە ناوەڕاستی جێگەکەم.

"چۆنیت؟"جونگکووک پرسی، لە هەمان کاتدا چاکەتەی لەبەر دەکردەوە. تەنها دەنگە قوڵەکەی هەموو جەستەمی لەکارخست. دەنگی ترپەکانی دڵم لە گوێمدا زیادیکرد، وە هەموو ماسولکەکانی لەشم چرچ بوونەوە.
"باشم" من بە دەنگێکی لاوازەوە وەڵامم دایەوە.
ئەو لەسەر جێگەکەم دانیشت وە دەستەکانی منی گرت. وتی:" تکایە بمبورە کە بارودۆخەکە وای لێهات، بەڵام من ئەوەندەی خەمی داهاتووی تۆ دەخۆم، هی خۆمم بەلاوە گرنگ نییە. " دەستم لەناو دەستەکانی ئارەڤەیان دەکردەوە.

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now