19. خیانەت.

2.5K 213 30
                                    

"تۆ؟ لەگەڵ جونگکووک؟" شینهای پرسی. "ئەو جونگکووکەیە کە برای منە." ئەو بە شۆکەوە تەماشای کردم.. من سەرم بە بەڵێ لەقاند.
"تۆ لەگەڵ براکەم لە ژێر بەتانی خۆشەویستیدا بوون؟" ئەو دیسانەوە پرسی. "خۆشەویستی نا، تەنها سێکس." من وەڵامم دایەوە.
"گەمژە مەبە، ئەمە خۆ کۆتاجارتان نابێت." ئەو بە توڕەییەوە وتی. "نەخێر، ئێمە هاوسەرگیری ناکەین." من وتم.
چاوەکانی شینهای فراوان بوونەوە. "واتە چی هاوسەرگیری ناکەن؟ ئێوە بڕیارتان یابوو."
"وە پەشیمان بووینەوە."من وەڵامم دایەوە.
شینهای بە شۆکەوە تەماشای کردم لە کاتێکدا بەڕێوە بووین بۆ ژووری نانخواردن.
"بەڵام بۆچی؟ تۆ وتت کە جونگکووک داوای لێبوردنی کرد، من دڵنیام کە ئەو پەشیمانە، بۆچی جیادەبنەوە؟"
من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد " یەکەم شت، ئێمە هەر بەیەکەوە نەبووین هەتاوەکو جیاببینەوە، وە دووەمیشیان، جونگکووک خۆی ویستی کە هاوسەرگیری نەکەین، وە منیش بۆ ئاسودەکردنی خۆم ئەم کارە دەکەم."

دوای ئەوە شینهای بێدەنگ بوو، وە هەردووکمان گەشتین بە ژووری نانخواردن و دانیشتین.
جونگکووک هێشتا نەهاتبوویەوە کاتێک کە هەموومان دەستمان کرد بە نانخواردن، باڵام دوای کەمێک هاتە ژورەوە و لە پاڵمدا دانیشت.
سەیر ئەوە بوو کە زەردەخەنەیەکی گەورە بە دەموچاوی چەسپابوو.
"بۆچی هێندە دوا کەوتیت؟" بەڕێز جیۆن پرسی.
"هەندێک کارم هەبوو." جونگکووک بە کورتی وەڵامی دایەوە. بەڕێز جیۆن زۆر گرنگی پێ نەیا وە دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ باوکم.
"چۆنیت؟" ئەو بە هێمنی پرسی. "باشم." من وەڵامم دایەوە. "چییە بۆچی توڕەیت؟" ئەو دیسانەوە پرسی.
"گەمژە مەبە، دەتەوێت چی بکەم؟ باوەشت پێدا بکەم؟" من بە توڕەییەوە وتم. "دەتتوانی بڵێیت باشم، بەڵام بە شێوەیەکی جوانتر." ئەو زەردەخەنەیەکی گەمژانەی کرد. "کەی پێیان دەڵێیت؟"من پرسیم. زەردەخەنەیەکەی یەکسەر توایەوە، وە سەری خستەوە سەر خواردنەکەی.
جونگکووک چاوەکانی سوور بوون، ئەگەر گەمژە بوومایە دەموت کە گریاوە، بەڵام دڵنیام کە ماددەی بەکار هێناو. سەر دەستی بریندار بوو وە دیار بوو کە لە شتێک یان کەسێکی داوە. "پشتگوێم مەخە." من بە وشکی وتم.
ئەو کەوچکەکەی دەستی لەسەر قاپەکەی دانا وە بە هێمنی خواردنەکەی نەو دەمی جوی.

"باوکە!" جونگکووک بە دەنگێکی بەهێزەوە وتی بۆ ئەوەی سەرنجی هەموو ئەوانەی کە دانیشتوون ڕابکێشێت. "من و ڕام بڕیارێکما یاوە." ئەو وتی لە کاتێکدا هەموو ژوورەکە بێدەنگ بوو.
"فەرموو بیڵێ." بەڕێز جیۆن وتی.

"ئێمە قسەمان کرد وە بڕیارێکی گرنگمان یا..." جونگکووک وەستا وە بە نیگایەکی سەیرەوە تەماشای کردم. من دەستم بە ڕانمەوە گرت لە ژێر مێزەکەیەوە، لە چاوەڕوانی ئەوەی کە جونگکووک هەواڵە ناخوازراوەکە بڵێت......








"ئێمە دەمانەوێت کە کاتی هاوسەرگیرییەکە پێشبخەین."

چیی؟؟
















هاهاهای، چۆنبوو؟ ئەزانم پارتەکە کورتە بەڵام ئەبێت وابێت بۆ ئەوەی پارتی داهاتوو سەرکەوتوو بێت، وەلحاسڵ هیوادارم بەدڵتان بوبێت 💋 بااااای


< Lust >Where stories live. Discover now