٢٠. دووبارە.

2.7K 205 23
                                    


"جونگکووک درگاکە بکەرەوە!" من بە توندی دەسکی دەرگاکەم سوڕاند..ئەو خۆی لە ژوورەکەیدا زیندانی کردبووە. دوای ئەو گەمژێتییەی کە لەسەر نانی ئێوارە کردی، دڵنیام کە بەردەستم بکەوێت هەردوو چاوەکانی دەردەهێنم. "ئەو دەرگایە بکەرەوە!" من بە توڕەییەوە وتم.
زۆری پێنەچوو وە گوێم لە دەنگی قوفڵی دەرگاکە بوو، جونگکووک بە هێمنی کردیەوە.
قژی هەمووی تێکچووبوو وە چاوەکانی خەواڵوو بوون.
من بە توندی پاڵم بە سنگییەوە نا وە خۆم کردە ژوورەوە. بە هێمنی دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست.
کاتێک کە ئاوڕم دایەوە بەرەو ڕووی جونگکووک، بینیم کە بە ماندوویی لەسەر جێگەکەی دانیشتووە.
"ئەم کارەت مانای چییە؟" من وتم دوای ئەوەی کە خۆمم ئارام کردەوە.
"بمبورە." ئەو بە هێمنی وتی. "ببورەی چیی؟ تۆ گەمژەیت؟ دەبوو کە پێیان بڵێیت!" من دەنگم بەرز کردەوە. "دەزانم کە لەسەر ماددە بوویت بەڵام ئێستا چیی بکەین؟ چۆن دەتوانین پێیان بڵێین کە هاوسەرگیری ناکەین؟ تۆ بینیت کە چاوەکانی دایکت چۆن درەوشانەوە کاتێک کە ئەوەت وت. ئێستا داوای لێبوردنەکەت چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات؟" من بە شڵەژاوی وتم.
"واتە هێندە کێشەیەکی گەورەیە؟" ئەو پرسی لە کاتێکدا بە نیگایەکی خەمبارەوە تەماشای کردم.
"چی؟" من پرسیم.
"داوای لێبوردن دەکەم." ئەو بە شێوەیەکی توندی وتی وە ڕایچڵەکاندم. "بمبورە! بۆچی لێم خۆش نابیت؟" دەنگی شکانێکی توندی پێداهات، وە چاوەکانی دیسانەوە سوور هەڵگەڕان.
"من هەڵەم کرد! پەشیمانم! تۆ بۆچی هێندە ڕقت لە منە؟ بۆچی ناتەوێت هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟!" مچورکە بە هەموو جەستامدا هات کاتێک کە جونگکووک هەستایەوە سەر پێیەکانی.
بە هەنگاوی قورس بەرەو پێشەوە هات وە لە بەردەمم وەستا.
"من نامەوێت دەستبەردارت بم. من دەمەوێت کە بیسەلمێنم کە گۆڕاوم! تۆ بۆچی بڕوا بە من ناکەیت؟" ئەو پرسی لە کاتێکدا بە هێمنی دەستی بەرەو قژم هێنا.
"تۆ بوویت کە پێشنیارت کرد کە جیابینەوە، وە تۆ بوویت کە وتت 'من ناگۆڕێم' ئێستا بۆچی پەشیمانی؟ من وەڵامم دایەوە.
"من بە ئاشکرایی وتم کە دەمەوێت شەوێکت لەگەڵ بەسەر ببەم بۆ ئەوەی تۆ پەشیمان بکەمەوە!" ئەو بە توندی وتی. لە کاتێکدا من شۆک بووم لە شوێنی خۆمدا.
"واتە، تۆ دەتەوێت تەنها لەبەر ئەوەی کە بەباشی سێکس دەزانیت ئیتر بکەومە داوی خۆشەویستی بۆ تۆ؟ دەتەوێت ئەوە پشتگوێ بخەم کە تۆ لە هەرچی کاتێکدا بێت بەبێ پەشیمانی خیانەتم لێ دەکەیت؟
تەنها لەبەر ئەوەی یەک شەو لەگەڵت خەوتم؟"
من بە توڕەییەوە هاوارم کرد.
"من هەرگیز ئەو کارە ناکەم.." ئەو بە نەرمی وتی.
"ئەوەش یەکێکە لە درۆکانی کە دەیبیستم ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم." من بە خێرایی وەڵامم دایەوە.
"من ئەو کارەت لەگەڵ ناکەم.." ئەو دیسانەوە خۆی دووبارە کردەوە بەڵام بە دەنگێکی بەرزتر.
"تۆ درۆ دەکەیت! منت بۆچییە؟ دەزانم کە دوایی لێم بێزار دەبیت. چۆن دەزانیت کە ئەو کارە ناکەیت؟" من پرسیم لە کاتێکدا بە توندی دەستیم پاڵ پێوەنا.
"من ئەو کارە ناکەم.." هەمان شتی وتەوە تەنها بە ڕێگایەکی توندتر.
"بۆچی؟!"من دیسانەوە هاوارم کرد. وە بە توندی لە سنگی جونگکووکم یا.

"چونکە خۆشم دەوێیت!" جونگکووک بە توڕەییەوە هاواری کرد.

هەموو جەستەم لەکارکەوت وە چاوەکانم فراوان بوونەوە.
"چونکە خۆشم دەوێیت! چونکە لەوەتەی تۆم ناسیەوە نەمتوانیوە بیر لە هیچ کەسێکی دیکە بکەمەوە! دەمەوێت کە بگۆڕێم تانها بۆ تۆ!" فرمێسکێک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە وە دیسانەوە دەنگی شکانی پێداهات.
"من دەمەوێت کە تۆ هاوسەرم بیت! نەوەک یوونگی نەفرەتی!" ئەو بە توندی پێیەکانی لە زەوی یا، وەک منداڵێک کە شیرینییەکەی لێسەنرابێت.
من بە بێدەنگی تەماشام کرد کە جونگکووک بە توڕەییەوە بەرەو جێگەکەی ڕۆشت وە دیسانەوە دانیشت. "من هەڵەم کرد، شازادەکەم. تکایە بمبورە!" جونگکووک وتی لە کاتێکدا بە چاوی خەمبارەوە تەماشای کردم.
" دەتتوانی کە زووتر قسە بکەیت" من وتم.
"بەڵام تۆ بە ئاشکرایی ناڕازی بوویت لە هاوسەرگیرییەکە." ئەو وەڵامی یامەوە .
من بە هەنگاوی بچوکەوە بەرەو جونگکووک ڕۆشتم وە پێش ئەوەی بتوانێت هیچ بڵێت... لێوەکانم بە توندی لەسەر ئەوانەی ئەو دانا.

نازانم بۆچی بەڵام هەموو جەستەم لەو کاتەدا پێویستی بەو ماچە بوو.
دەستەکانی بە دەوری کەمەرمدا ڕۆشتن لە کاتێکدا کە پشتی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی وەڵامی ماچەکە بداتەوە وە قووڵتری بکات.
ئەژنۆکانم لەسەر جێگەکە لە هەردوو لای ڕانەکانی جونگکووکەوە دانا، وە دوای ئەوە سمتم لەسەر ئەژنۆکانی ئەو دانا.
ناڵەیەکی گڕ لە سنگی جونگکووکەوە بەرز بوویەوە کاتێک کە خۆم هێنایە پێشەوەو بە ئاسودەیی لەسەر ئەندامی دانیشتم_ئەمە هەمووی بەبێ ئەوەی ماچەکە بەربدەم._
"مەڕۆ...تکایە مەڕۆ." جونگکووک بە پاڕانەوە وتی لە کاتێکدا باوەشەکەی توندتر کرد.

لە ناخەوە دەمویست پێیبڵێم کە هەرگیز بەجێی ناهێڵم بەڵام پێش ئەوەی بتوانم وشەکانم کۆبکەمەوە.............

















بەڵێ ئەزانم کە ئەبوو زووتر بمنوسیایە بەس بەخوا سەعیم هەیە ئەمجا دڵنیام کە زۆرتان ئەزانن کە ئینتحانی ٦٠ دەستپێدەکات بۆیە تکایە کەمێک سەبرتان هەبێت بۆ پارتی داهاتوو

Bye love<3

[2/12/2022]

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now