2

1.1K 158 103
                                    

[vote]

[comment]

[ follow ]

**************

Livia pov

لە خەوەکەم بەئاگا هاتم هەستام بە ترسەوە سێری دەورووبەرم کرد جگە لە تاریکی ژوورەکە هیچی دیکەم نەبینی دەسم برد بۆ ئەو گڵۆپەی لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکەم بوو هەڵم کرد

خودایە بۆچی هەستم کرد کەسێک دەست بە قژمدا دەهێنێت!

لەوانەیە تەنها خەیاڵ بووبێت و هیچی دیکە

دەی لیڤیا هیچ نەبووە تەنها کابووس بوو تەواو

بە هێواشی پاڵکەوتمەوە و هەوڵمدا چاوەکانم دابخەم و بخەوم بیر لە هیچی دیکە نەکەمەوە چونکە بەیانی زانکۆم هەیە و بەم زوانە کۆتایی دێت

End Livia pov

.
.
.
.
.
.
.
.
.
Another pov

خەریکی ئامادەکردنی خواردنی بەیانی بوو پاش ئەوەی شتەکانی لەسەر مێزەکە دانا دانیشت تا لەگەڵ براکەی دەست بکات بە نان خواردن

ئۆشین :لیڤی ئێستاش ئاگادارت دەکەمەوە ڕێگا نادەم ئەو کارە بکەی تەنها ئەم هەفتەیەت ماوە لە زانکۆ پاشان بە ئاقڵی لە ماڵەوە دادەنیشی

لیڤیا :کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە ؟

ئۆشین :تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی ؟! (بە تووڕەیی)

لیڤیا :نەخێر هەرگیز! (بە هاوارەوە)

ئۆشین :وتم ئەوە لە خەیاڵت دەربێنە کە ببیت بە فڕۆکەوان تۆ کچیت و دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی ئەوە کاری تۆ نیە

بە هاوار و تووڕەیی وشەکانی دەردەبڕی و خواردنەکانی سەر مێزەکەی فرێدایە سەر زەویەکە....

لیڤیا :ئەوە تۆ چی دەکەی شێت بوویت؟ ( بە تووڕەیی)

ئۆشین :وتم نابیت بە فڕۆکەوان (بە هاوارەوە)

لیڤیا :دەبم... خۆت وات لێ کردم حەزم بە فڕۆکەوانی هەبێت دەزانی بۆ؟... چونکە کاتێک منداڵ بووم هیچ یاریەکم نەبوو تەنها ئەو فڕۆکەیە نەبێت کە خۆت پێت دام تا چیتر نەگریم و یاری پێ بکەم.. ئەوە تاکە یاری من بوو حەز و خولیای من بوو (بە ساردی)

ئۆشین :دەبێت گوێڕایەڵی من بیت سوێند بەخوا قاچت دەشکێنم هەر کارێک بکەیت

وەک نەخۆشێک هاواری دەکرد و تووند سەری خۆی گرتبوو چاوەکانی سوور بوون لە تووڕەیی

لیڤیا : هەرگیز ژیانێکی خۆشم نەبووە تەنها ئازار و خەم ئێستاش دەتەوێ ژیانم تێکبدەی و رێگریم لێ بکەی لەوەی دەمەوێ بیکەم بۆچی وەک برایەک پشتگیریم ناکەی؟.. بۆچی ئازارم دەدەی و دڵم دەشکێنی؟... بۆچی هەرگیز وەک خوشک و برایەک نەبووین لەو کاتەوەی منداڵ بووین؟... من ئۆشیەکەی منداڵیم دەوێت ئاخر بۆ وەک شێتێک ڕەفتار دەکەی و ئاگاداری خۆت نیت....

Crazy On The Street Where stories live. Discover now