24

1K 149 280
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

*********


چاوەکانیان دوبارە دوای ماوەیەکی زۆر یەکیان بینیوە!
بە چاوە ڕەشەکانی سێری هەموو بەشێکی ڕوخساری ئەو چاو سەوزەی بەرامبەری دەکرد کە کوڕەکەی لە باوەش دایە....
ئەویش تەنها شۆک بوو بە بینینی وەک ئەوەی هۆکاری هەورە ڕەشەکانی ژیانی لە بەرامبەری بێت!.....

لیڤیا : پیاوە خراپەکە (وشەکانی بەهێواشی لێوەکانیان جێهێشت)

جیۆن گوێ بیستی ئەو وشانە بوو بزەیەکی کرد کاتێک هێشتا بە ترسێنەر و خراپ ناوی دەبات وەک چەند ساڵێک پێش ئێستە!

جۆنگکووک : هێشتا زیندووی؟ ههه بەڕاستی جێی پێکەنینە دەڵێی پشیلەی حەوت ڕۆحی وامزانی دەمێکە چوویتە لای برا نەفرەتیەکەت (بە گاڵتەجاڕی و تووڕەیی)

پاشان سەرنجی چووە سەر کوڕەکەی لیۆن کە لەباوەشی لیڤیایە ئەمەش زۆر خراپ تووڕەیی کرد بەتایبەت کاتێک بینی کە لیڤیا شیری داوە پێی..

جۆنگکووک :ئاشی چ نەفرەتیەکت کردووە!؟ (بە تووڕەیی سێری ئاشی کرد کاتێک ددانەکانی لێک دەخشاند تا لە تووڕەی دا نەتەقێتەوە)

ئاشی :ئازیزم بەخوا شیرم پێ نەبوو لیۆن زۆر گریا ئەو شێتە هات و وتی من شیری پێ دەدەم ڕازی نەبووم بەس چی بکەم ناچار بووم کە ئەو شیری پێ بدات خۆت دەزانی من شیرم نیە وە هەروەها لەبیرم کرد کە شیرەکەی بۆ بێنم لە ماڵەوە (بە نیگەرانی)

جۆنگکووک چاوە تووڕەکانی لە ئاشی دوورخستەوە و بەرەو لیڤیا چوو بەخێرایی کوڕەکەی لە باوەشی دەرهێنا

جۆنگکووک :بوێری نەکەی دەستە پیسەکانتی بەر بکەوێتەوە شێتی پیس تۆ....... (قسەکانی بڕان بەهۆی دەنگی گریانی منداڵێک لە نزیکیان)

لیڤیا بەخێرایی چوو بەرەو ڕووی و لەباوەشی کرد ئیان بە باوەشەکەی دایکی ئارام بوویەوە و چیتر گریانەکەی نەما بە چاوە ڕەشەکانی کە دەبریسکانەوە بەهۆی فرمێسکەوە سێری کرد

لیڤیا : چی بووە مراویەکەم ؟بۆ گریای (کاتێک ماچی روومەتە خرەکانی دەکرد کە وەک پەمۆ وابوون ناسک و نەرم)


لیڤیا :دایە ببێت بە قوربانت مراویە ڕەشەکەم (ماچی هەردوو چاوە ڕەشەکانی کرد)

دەنگی ب.جۆنگ هات کە قسەی کرد کاتێک دەستی ئیلان'ی گرتبوو 

ب. جۆنگ :لیڤیا کچەکەم ئیان هەر بۆتۆ دەگریا وە.... ( بێدەنگ بوو کاتێک ئەو کەسەی ئەوێی بینی چیتر وشەکان نەیان توانی لە لێوی بێنە دەرەوە وەک ئەوەی ڵاڵ بووبێت)

Crazy On The Street Where stories live. Discover now