30

1.2K 178 518
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

*******
پاشان بە تووڕەییە سووتێنەرەکەی قۆڵی لیڤیای گرت و فرێیدایە نێو ئۆتۆمبێلەکە لەژێر بەرهەڵستیەکانی لیڤیا بەڵام هەموو شتێک بێسوود بوو..
ئۆتۆمبێلە گران بەهاکان یەک لە دوای یەک دەرۆشتن لەگەڵ جێهێشتنی تۆز و خۆڵێکی زۆر....


جیۆن بە خێراییەکی شێتانە لێی دەخوڕی هێندە تووڕەیە هەموو شتێک ڕەش بووە لەپێش چاوەکانی

لیڤیا : ئەو ئۆتۆمبێلە بوەستێنە بێقیمەت پێت دەڵێم بۆستە ناتوانی هیچ شتێکم لێ بکەی ( بە هاوارەوە وتی کاتێک لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە بوو هەوڵی دەدا دەرگاکە بکاتەوە یاخود جامەکە بەڵام هیچ کامێکیان نەدەکرانەوە)

جۆنگکووک : بێدەنگ بە... با بە زیندووی نەتسووتێنم ( بە تووڕەیی و هاوارەوە وتی کاتێک کێشای بە سوکانەکەدا)

لیڤیا ترسا و بێدەنگ بوو ئەو لە جیۆن نەترسا بەڵکو لە خێراییە شێتانەکەی ترسا وەک ئەوەی لە پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێل بێت لێ دەخورێت!
.
.
.
.
.
.
.
.
ئاشی : وەرە.. دەمەوێ بڕۆمە دەرەوە بۆیە ئارۆن ئامادە بکە وە تۆش لەگەڵ من دێیت ئاگاداری بە ( هەموو قسەکانی بۆ ئەو کچەی پێشی کرد کە دایەنی ئارۆنی کوڕیەتی)

دایەن : بەسەرچاو خاتوونەکەم... دەتەوێت موبایلەکەت بۆ بێنم بەڕێز جۆنگکووک ئاگادار بکەیتەوە؟

ئاشی : نەخێر، هەر خۆی من زوو دێمەوە ئەگەر پێی بڵێم زۆر خەم دەخوات و نیگەران دەبێت بۆیە ئاگادار نەبێت باشترە ئەو ئێستا سەرقاڵە بەهۆی گەشتی کارەوە تازە ڕۆشتووە بۆیە با خەمی منی نەبێت

دایەن : باشە خاتوونم

پاشان ڕۆشت تا ئارۆن ئامادە بکات... دوای ماوەیەکی کەم هەموویان ئامادە بوون لە کۆشکەکە ڕۆشتنە دەرەوە بەخێرایی چەند پاسەوانێک هاتنە پێشی و سەریان دانەواند

پاسەوان : بفەرموو خاتوونم بۆ کوێ؟

ئاشی : دەمەوێ هەوایەکی پاک هەڵمژم بۆیە دەمەوێت کەمێک پیاسە بکەم

پاسەوان : بەڵام بەڕێز جۆنگکووک ڕێگە نادات بەتەنها پیاسە بکەیت ببوورە ئەگەر دەتەوێ بە ئۆتۆمبێل دەتبەم

ئاشی : نەخێر ئەگەر تۆ پێی نەڵێی ئەو نازانێت بۆیە ئێستا لاچۆ لەپێشم ( بە بێزاری و ناشرینی)

پاسەوانەکە تەنها سەری دانەواند و هیچ قسەیەکی نەکرد بەمانای ڕازی نەبووە

ئاشی : دەڵێم لاچۆ لەپێشم هەی گەمژە ( بە تووڕەیی و هاوارەوە)

پیاوەکان بە ناچاری لاچوون لە پێشی وە ئاشی بە فیزەوە ڕۆشت کاتێک دایەنەکەی دەستی ئارۆنی گرتووە و لەدواوەی دەڕوات

Crazy On The Street Where stories live. Discover now