3

1K 146 100
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

***********

لیڤیا بەخێرایی قەڵەمەکەی هەڵگرت و نوکە تیژەکەی لە دەستی ئۆشین چەقاند!

ئۆشین : بە نەفرەت بی کچی بێڕەوشت (بە هاوار و ئازارەوە)

لە لیڤیا دوورکەوتەوە قەڵەمەکەی لە دەستی دەرهێنا و خوێن لە دەستەکانی دەچۆڕا

ئۆشین :ئەمەت بەسەرەوە ناچێت بەخوا خراپت بەسەر دێنم (بە ئازارەوە)

لیڤیا بە شڵەژاوی هەستا و بەرەو دەرگای دەرەوە ڕایکرد و ڕۆشتە دەرەوە

بەسەر شەقامەکاندا ڕای دەکرد بێ ئەوەی شوێنێکی دیاریکراوی هەبێت بۆی بڕوات

ماندوو بوو بۆیە لەسەر لێواری شەقامەکە دانیشت هەناسەی توند بوو لە زۆری ڕاکردن

دوای ئەوەی کەمێک هێمن بوویەوە تیشکی خۆرەکە بە تەواوی بێزاری دەکرد

هەستایەوە تا چەند هەنگاوێک بچێتە دواوە و بچێتە ژێر سێبەری دارەکەی دواوەی

بەڵام وەستا کاتێک هەستی کرد خۆی کێشا بە کەسێکدا

ئاوڕی دایەوە چاوەکانی فراوان بوون کاتێک ئەو کەسەی بینی

یۆنگی :سڵاو خاتوون لیڤیا (بە زەردەخەنەوە)

لیڤیا :س سڵاو بەڕێزم (بە شڵەژاوی)

یۆنگی :زۆر ماندوو دیاری ئایا کێشەیەک هەیە؟

لیڤیا :ن نا هیچ کێشەیەک نیە ببوورە کە ئاگادار نەبووم خۆم بە تۆدا کێشا

یۆنگی : کێشە نیە پێویست بە داوای لێبوردن ناکات.. بەڵام هەست ناکەم کە تۆ باش بیت چی دڵتەنگی کردووی پێم بڵێ

لیڤیا :تەنها کەمێک لەگەڵ براکەم دەمەقاڵێم کرد و بێزار بووم هاتمە دەرەوە هیچ نیە من باشم

یۆنگی : لەگەڵ ئۆشین شەڕت کرد؟ چۆن دڵی هاتووە خۆ ئەو جارە لەسەر تۆ خەریک بوو بیکاتە شەڕ لەگەڵ ئێمە (بە پێکەنینەوە)

لیڤیا : ئێ راستە ئەو منی خۆشدەوێت زۆر (پێکەنینێکی ساختەی کرد)

یۆنگی :بێگومان چۆن دڵی دێت لە کچێکی جوانی وەک تۆ تووڕە بێت ( بە دەنگە گرەکەی وتی کاتێک چاوە ڕەشە ترسناکەکانی لەسەر بوون)

لیڤیا کەمێک برۆی گرژ کرد هەستی بە ترس کرد لە شێوازی قسەکردنی پاشان دەستی کرد بە قسەکردن

لیڤیا :هەرچیەک بێت بەرێز یۆنگی ببوورە کە بێزارم کردی من دەبێت بڕۆم بەڵام تکایە بە ئۆشین مەڵێ کە منت بینیوە

یۆنگی :بەڕێز لابدە تەنها یۆنگی.. وە بۆ کوێ دەڕۆی دەتەوێ بتگەیەنم؟

لیڤیا :نا سوپاس خۆم دەرۆمەوە ماڵەوە خوات لەگەڵ

Crazy On The Street Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin