27

1.2K 175 232
                                    

[vote]

[comment]

[follow]

**********

جۆنگکووک :خەسوو خەزوورە خۆشەویستەکەم یەکەم جارە دێنە ماڵەکەم و داوایەکم لێ دەکەن بۆیە منیش ڕازی دەبم کە کچە هەڵگیراوەکەتان ئازاد بکەم!


خ.جۆنگ چاوەکانی گەشانەوە لەخۆشیدا و سوپاسی جیۆنی کرد

جۆنگکووک : بەڵام خەسوو تۆ وتت ئەو دوو منداڵی هەیە ئەی کوا هاوسەرەکەی؟ مەگەر بۆچی ئەو نایەت تا ئازادی بکات (کاتێک بزەیەکی بەفیز لەسەر لێوەکانی بوون وەک ئەوەی بزانێت کە لیڤیا سۆز'نیەکی سەر شەقامەکانە!)

خ.جۆنگ شڵەژا و نەیزانی چی وەڵام بداتەوە مەگەر خۆشی بەتەواوی نازانێت کە ئەو منداڵانەی سکی لیڤیا لەکوێوە هاتوون و ئەو تەنها ماڵەکەی خۆی بۆ کردەوە و بەخێوی کرد وەک کچی خۆی!

ب.جۆنگ : ئێمە ئەومان هێنایە ماڵەکەی خۆمان کاتێک منداڵی بوو گرنگ نیە لە ڕابردووی چی بەسەر هاتووە و باوکی کێیە گرنگ ئێستایەتی کە ئێمەی هەیە و هەردەم پشتگیری دەکەین و منداڵەکانی بەخێو دەکەین وەک باپیرە و داپیرە!

جیۆن چاوەکانی گواستەوە بۆ ب.جۆنگ کاتێک قسەکانی کرد و بەباشی گوێی لێ گرت لەناخیدا هەستی بە تووڕەیی دەکرد کە لیڤیا ئێستا کەسانێکی هەیە تا پشتگیری بکەن بۆیە پێش ئەوەی بەتەواوی تووڕە بێت هەوڵیدا بابەتەکە بگۆڕێت

جۆنگکووک :کەواتە کەی دادگاییەکەیە؟

ب.جۆنگ :ئەمڕۆ... دوانیوەڕۆ کاتژمێر سێ دەست پێ دەکات هێشتا کات ماوە

جۆنگکووک : باشە من دەڕۆم کارەکان دەکەم کاتێکی خۆش (کاتێک هەستایەوە و بەرەو دەرەوە هەنگاوی نا بۆ ئازاد کردنی ئەو کچەی کە خۆی بوختانی بۆکرد و تاوانباری کرد )
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

لە زیندانە کاتیەکەی دادگاکەدایە لەو دیو شیشەکان تا کاتی دەستپێکردن لەوێدا دەبێت.. لەسەر زەویەکە دانیشتووە و قاچەکانی لە باوەش گرتووە رووخسارێکی بێ هەست و ساردی هەیە کاتێک چاوەکانی بەڵگەی ئەو هەموو ئازارەن کە لە تەواوی ژیانی هەڵیگرتووە.. بێدەنگە و تەنها لەبەردەمی خۆی دەڕوانێت لەگەڵ ئەو بیرکردنەوە زۆرانەی کە خەریکن مێشکی دەخۆن و ئەگەری هەیە دووبارە شێتی بکەنەوە کە هێشتا ناتوانێت قبوڵی بکات ئەو هەموو ڕووداوەی بەسەر هاتووە!

تا لەکۆتایدا پێکەنینێکی نزمی کرد لەبەر خۆیەوە و سەری لەقاند

لیڤیا : ئۆی لیڤیای داماو دەڵێی لە گوێی فیل دا خەوتبوویت وا ئێستا هەموو شتێکت بیر دێتەوە و دەزانی چیت بەسەر هاتووە

گاڵتەی بە حالی خۆی دەکرد و پێکەنینی دەهات لێی مەگرن زۆر ئازاری چەشت زۆر ناخۆشی بینی ماندوو بوو هێندە بگری تا فرمێسک لە چاوانی وشک دەبن ئێستا وای لێ هاتووە تا پێبکەنێت بە حاڵی خۆی....

Crazy On The Street Where stories live. Discover now