26

1K 157 227
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

************

بەخراپی کەوتە سەر زەویەکە و دەستی بە گریان و پاڕانەوە کرد تا منداڵەکانی لێ نەبەن....

پۆلیس 1: دەی هەستە دەبێت بڕۆین (کاتێک قۆڵی لیڤیای گرت)

لیڤیا :بەرم بە وازم لێ بێنە تکایە من نایەم بۆ هیچ شوێنێک دەمەوێ بچمە لای دایک و باوکم لەگەڵ منداڵەکانم (بە گریانەوە هەوڵی دەدا قۆڵی ئازاد بکات لەنێو دەستی)

پۆلیس 2 :سێرم بکە ئێستا تۆ دەبەین بۆ ماڵەوە بۆلای دایک و باوکت باشە؟ دەی با ئاقڵی لەگەڵ ئێمە وەرە (بە هێمنی)

لیڤیا : م من دەبەنەوە بۆ ماڵەوە بۆلای دایکم؟

پۆلیس 2 : بەڵێ دەی وەرە لەگەڵ ئێمە

کاتێک دەستی لیڤیای گرت و بردیانە نێو ئۆتۆمبێلەکە هەڵیانخەڵەتاند بەوەی دەیبەنەوە بۆلای دایک و باوکی بەوەی منداڵەکانی لەباوەش بگرێتەوە بێ ئاگا لەوەی کە تاوانبار کراوە و دەیبەنە نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یەک ژوور بمێنێتەوە و چارەسەر وەربگرێت......

لیڤیا :کوا دایە و بابە؟

بەنەزانی لەو پەرستارەی پرسی کە خەریکی خوێندنەوەی زانیاریەکان بوو دەربارەی لیڤیا کە لەلایەن دادگاوە پێیان دراوە تا هەموو حاڵەتێک بەرچاو بگرن و بەباشی ئاگاداری بن

سەری بەرز کردەوە و سێری لیڤیای کرد پاشان بە بێ هەستی دەستی کردە قسەکردن

پەرستار :دایە و بابە چیتر بوونیان نیە پرسیار مەکەوە دەربارەی ئەوان تۆ لێرە دەمێنیتەوە و هیچ کەسێکت نیە دەبێت چارەسەر وەربگریت بۆیە ئاقڵ بە و بێزارمان مەکە ( دوای تەواو کردنی قسەکانی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە)

لیڤیا :ها؟! نەخێر من دەترسم دایە ( وەک منداڵ دەستی کرد بە گریان)

بەبێ کەسی لەیەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەکەدا دەگریت و داوای دایکی دەکات لە کچێکی بەهێز و چاونەترس و جوانەوە بوو بە قوربانی دەستی کارە خراپەکانی براکەی و پاشان کەوتە ژێر دەستی جیۆن جۆنگکووک بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە خوێنی خوشکەکەی.. ژیانی گۆڕا چیتر خۆری گەشاوە نەما لەئاسمانی شیندا چیتر مانگی قەشەنگ نەما بۆ ڕووناک کردنەوەی شەوە تاریکەکانی هەمووان بوونە پەڵە هەورێکی ڕەش لە ژیانیدا.....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کوڕەکەی لە باوەشدایە کاتێک بە دەستەکەی دیکەی دەستی هاوسەرە دووگیانەکەی گرتووە و بەرەو ناوەوەی ئەو هەتیوخانەیە دەچن لەکاتێکدا پیاوەکانی لەدواوەین

Crazy On The Street Where stories live. Discover now