29

1K 158 422
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

گۆرانیەکەی جیۆن بەڕاستی نایاب بوو گوێی لێ بگرن ❤️‍🔥😭

********

قسەکانی بڕدران و چاوەکانی بە تووندی داخست کاتێک لەلایەن لیڤیاوە تفێک کرایە سەر ڕووخساری!!


لیڤیا : دەستت دوورخەوە لە من نا پیاو ( بە هاوارەوە)

دڕندەکەی ناخی زۆر بە خێرایی بە ئاگا هات چیتر خۆی ناگرێت بۆ قسەکانی لیڤیا

تووند تر قژی لیڤیای گرت کە وای کرد ناڵەیەکی بەئازار لەدەمی لیڤیاوە بێتە دەرەوە.. دەستی بەرز کردەوە بۆ لێدانی چەند زلەیەکی زۆر بەهێز لە رووخسارە ناسکەکەی لیڤیا بەڵام قۆڵەکانی گیران لەلایەن ب.جۆنگەوە کە بە تووندی جیۆنی دوورخستەوە لە لیڤیا

کەوتە سەر زەویەکە لەگەڵ رووخسارە خوێناویەکەی بەقورسی هەناسەی دەدا هەست بە رووخسار و سەری ناکات بەتەواوی سڕ بووە لەگەڵ ئازارە زۆرەکەی!

ب.جۆنگ : ئاگاداری چ نەفرەتیەک دەکەی تۆ؟ ( بە تووڕەیی و هاوارەوە)

جۆنگکووک : ئەوە لێرە دوور بخەوە پێش ئەوەی پارچە پارچەی بکەم بیبە دەرەوە تا ئێرەم نەکردووە بە گۆماوێک لە خوێن ( بە ترسناکی و گڕی وتی کاتێک پەنجەکانی ئاراستەی لیڤیا کرد)

ئاشی بە ترسەوە سێری دیمەنەکەی کرد ئەو پێی خۆش بوو کە جیۆن لە لیڤیای دا بەڵام لە دواتردا شۆک بوو کاتێک جیۆنی هێندە بە ترسناکی و تووڕەیی بینی.... توورەییە دۆزەخیەکەی جیۆن جۆنگکووک!!

خ.جۆنگ هەر زوو سێ منداڵەکەی بردە دەرەوە تا بینەری ئەو دیمەنە نەبن چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر منداڵ

ب.جۆنگ : وەرەوە هۆش خۆت کوڕە رێگە نادەم هیچ لە کچەکەم بکەیت مەگەر چیت پێ دەکرێت تا بەو شێوەیە هەڕەشە بکەیت هااا ( بە تووڕەیی)

لە ب.جۆنگ نزیک بوویەوە کاتێک بە تووڕەیی یەخەی کراسەکەی بۆ چاک کرد پاشان بە دەنگێکی پڕ لە ڕق و کینە قسەی کرد

جۆنگکووک :خەزوور! بە ئاقڵی و بە بێدەنگی ئەو سۆزانیە ببە دەرەوە تۆ هێشتا بە باشی من ناناسیت......

لە قسەکانی وەستا و بەخێرایی ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە لەگەڵ قیژە بەرزەکەی ئاشی کە کردی و کەوتە سەر زەویەکە!

Livia pov

هەرگیز هێندە ئاسان نیم بۆ کۆڵدان.. دەی لیڤیا تۆ بەهێزی هەستەوە چیتر وەک ڕابردوو گەمژە مەبە رێگە مەدە کەس خۆی بسەپێنێت بەسەرتدا

ئاگاداری هەموو هەڕەشە پیسەکانی بووم کاتێک لەگەڵ باوکم قسەی دەکرد ئەو وتی پارچە پارچەم دەکات و ئێرە دەکاتە گۆمێک خوێن هههه خۆ لە دەستی دێت وا بکات لە کۆتایدا ئەو بکوژێکی قێزەونە...

Crazy On The Street Where stories live. Discover now