9

874 135 203
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

**********

ئۆشین :بە پێی خۆت هاتیت ئازیزم.. بەخێرهاتنی ئەم شەوە بکە لەگەڵ من!!

زۆر بە قێزەونی دەستی کردە پێکەنین بۆ ئەو بیرکردنەوە پیسانەی لە مێشکی دا دەسووڕێنەوە!

لیانا دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و سەرکەوت

ئۆشین :بەخێربێیت ئازیزم

کاتێک دەستی لیانای گرت و ماچی کرد

لیانا :سوپاس بەڕێزەکەم (بە پێکەنینەوە)

ئۆشین :کەواتە تاقانەکەم حەزت بە کوێیە؟

لیانا :ئمم حەزم بە ئایسکرێمە تکایە با بڕۆین ئایسکرێم بخۆین (بە کیوتی)

ئۆشین دڵی لەرزی پێدا هات بۆ ئەو رووخسارە کیوتەی بەردەمی پاشان دەستی کردە شۆفێری بۆ ئەوەی داواکاری خانمەکەی جێبەجێ بکات...

ئۆشین :فەرمانتە خاتوونم (بە زەردەخەنەوە)

دوای بیست خولەک گەیشتنە شوێنێکی ڕاقی و خۆش  دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی شوێنەکە دانیشتن

ئۆشین :خاتوونەکەم حەزت بە چ تامێکە بۆت بێنم؟

لیانا :تامی شوکلاتە بێت لەگەڵ هاراوەی فستق

ئۆشین :بەسەر دڵم ئێستا دەی هێنم

ڕۆشت بۆ هێنانی ئایسکرێمەکان و دوای کەمێک هاتەوە کە دوو ئایسکرێمی بەدەستەوە بوو

لیانا :سوپاس خۆشەویستم

ئۆشین زەردەخەنەی بۆ کرد لە وەڵام دا

دوای ماوەیەک تەواو بوون هەستان تا بڕۆن ئۆشین دەستی لیانای گرت وەک ئەوەی بیەوێت هەمیشە ئەو دەستانە بگرێت بۆ تەواوی تەمەنی..

ئۆشین :دەی ئەم جارە نۆرەی منە شوێنەکە هەڵبژێرم

لیانا :بێگومان دەڕۆین بۆ کوێ؟

ئۆشین :سوپرایزە تاقانەکەم (چاوێکی داگرت)

لیانا : همم باشە بەڵام دەبێت زوو بگەڕێینەوە ئەگەر نا کاکەم تووڕە دەبێت

ئۆشین :خەمت نەبێ ئازیزم دەی با بڕۆین

بەڕێکەوتن بۆ ئەو شوێنەی کە ئۆشین دەیەوێت بێگومان تا گەیشتنە شوێنەکە کاتێکی خۆشیان بەسەر برد لە نێو ئۆتۆمبێلەکە بە گوێ گرتن لە گۆرانی...

Crazy On The Street Where stories live. Discover now