15

939 142 310
                                    


[vote]

[comment]

[follow]


لەبەر ئەوەی چاورێتان کرد پارتێکی زۆر درێژم بۆ نووسین 2000 وشە بۆ ئێوە بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش 🩷💥

************

ئۆشین : جیۆن جۆنگکووک!!

بە شۆکەوە وتی دەستەکانی لە دەرگاکە دوورخستەوە کە زۆر بە خراپی دەلەرزین، هەنگاوێک ڕۆشتە دواوە..

بەڵام چۆن جیۆن توانی ئۆشین بدۆزێتەوە لەکاتێکدا هیچ چونە دەرەوە و گەڕانێکی نەبووە؟

جۆنگکووک : لی ئۆشین ئایا حەزت بە بینینی من نەبوو؟ (بە گاڵتەجاڕی وتی بەڵام هەستت بە تووڕەیی دەکرد لە تۆنی دەنگیدا)

ئۆشین :بە نەفرەت بی (ویستی بە خێرایی دەرگاکە دابخات بەڵام جیۆن زۆر خێراتر بوو کە دەرگاکەی گرت و پاڵی بە ئۆشینەوە ناو کەوتە سەر زەویەکە)

جیۆن چوویە ژوورەوە کاتێک ئۆشین لەژێر قاچەکانی دا کەوتبوو، بە زەردەخەنەیەکی ئیبلیسانە سێری دەکرد کە بەخراپی ئۆشینی تۆقاند لە ترسا...

دەنگی کەسێک سەرنجەکانی جیۆنی بۆخۆی گواستەوە کە ئەو کەسە لەدووری چەند مەترێک وەستابوو بە شۆکەوە سێری دەکرد

یوجین :ت تۆ!! (بە شۆکەوە)

هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوت لە جیۆنەوە چونکە کەوتە لێدانی ئۆشین بەخراپی بۆکس لەدوای بۆکس لێی دەدا.. وەک ئیبلیسێک دەردەکەوت تەواو بێ بەزەیی!

خوێن ڕێچکەی خۆی گرت لەسەر زەویەکە تا رەنگە سوورەکەی بەهەموو شوێنێکدا بڵاو بکاتەوە، ڕووخساری تەواو شێواو بوو هیچ شوێنێکی بە ساغی نەهێشتبۆیەوە

دوای ماوەیەک لە لێدانی وەستا بەهۆی ئەوەنا کە ماندوو بوو بەڵکو خەریک بوو لەژێر دەستیدا بمرێت بێگومان جیۆن نایەوێ هێندە بە ئاسانی بمرێت بۆیە وازی لێ هێنا..

لەسەری هەستایەوە کاتێک ئۆشین بێهۆش بوو وە دەستەکانی جیۆن هەمووی خوێن بوو چاوەکانی گواستەوە بۆسەر یوجین کە تەنها بە شۆک و ترسەوە لەو دیمەنە دەڕوانێت

بەهێواشی لێی نزیک بوویەوە لەبەرامبەری وەستا دەستە بەخوێنەکانی لەسەر شانی یوجین داناو بە هێواشی دەستی پێدا هێنا کە بە جلەکەی خوێنەکەی سڕی!

یوجین :چ چۆن ئ ئێرەت دۆزیەوە؟ (بە ترسەوە)

جۆنگکووک بزەیەکی کرد کاتێک بیری کردەوە کە ئەمانە چەند گەمژەن..

( گەڕانەوە بۆ پێشتر )

جیۆن پیاوەکانی لە هەموو شوێنێک دانابوو وە بەشێکیان لەبەردەم فڕۆکەخانە و بەشێکی دیکەی لەناوەوەی... ئەوکاتەی یۆنگی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی کە لەبەردەم فۆکەخانەدا بوو بە جلە ڕەشەکانی و ئەو شێوە گوماناویەی کە هەیبوو سەرنجی پیاوەکانی جیۆنی بۆ خۆی راکێشا بەڵام گرنگیان پێ نەدا کاتێک یۆنگی چوویە ژوورەوە  دوای ماوەیەک ئامێرەکەی دەستی یەکێکیان دەنگی لێوە هات... ئەوە یەکێک بوو لەو پیاوانەی ژوورەوە کە بەخێرایی هەواڵی پێدان یەکێک لەو کەسانەی بەدوای دەگەڕێن لە ژوورەوەیە

Crazy On The Street Where stories live. Discover now