6

991 138 104
                                    


  [vote]

[comment]

[follow]

°°°°°°°°°°°°°°°°°

جۆنگکووک :جوانە!!


چاوەکانی لەسەر سنگی هەڵگرت و هەستایەوە بەرەو دەرەوە ڕۆشت

پاش دە خولەک لیڤیا لە خەوەکەی راچڵەکی بە شڵەژاویەوە هەستایەوە ویستی بڕوا بەڵام وەستا بەهۆی ئەوەی هەستی کرد  کە سنگی دیارە و ملپێچەکەی لە ملدا نەماوە!

لیڤیا :ئای خوایە نەکا بەڕێز جیۆن هاتبێ بردبێتی (بە شۆکەوە لە خۆی پرسی)

لیڤیا :شەرمەزار بووم خوایە

چاوەکانی داخست لە شەرمەزاریدا پاشان سێری چواردەوری خۆی کرد سەرچەفێکی تەنکی بینی هەڵیگرت و دای بە شان و سنگیدا تا دیار نەبێت...

پاشان چووە بەشی لێخوڕینی فڕۆکەکە

لیڤیا :ببوورە کە خەوم لێ کەوت ئاگادار نەبووم

فرۆکەوان :کێشە نیە خاتوو لیڤیا پانزە خولەکی دیکە دەگەینە شوێنی مەبەست تازە من لێی دەخورم تۆ پشوو بدە

لیڤیا زەردەخەنەیەکی کرد و سوپاسی کرد پاشان لە تەنیشتی دانیشت تا ئەویش ئاگاداری بێت بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Oshin pov

ئۆشین :گیانەکەم دەتەوێ بچین بۆ هۆتێل؟

دیما :بەڵێ خەشەویستم هەر شتێک تۆ بتەوێ (بە خۆشەویستیەوە)

ئۆشین :باشە گیانەکەم (دەستم برد بۆ دەستەکانی و گرتم)

ئۆتۆمبێلەکەم لە گەراجی هۆتێلەکە وەستان ماسکەکەم کردە رووخسارم...

دیما :گیانەکەم بۆچی ماسک دەکەی؟

ئۆشین :خۆشەویستم خۆت دەزانی من چەندە قۆزم ئەی ئەگەر منیان لە تۆ برد چی دەکەی همم؟؟ پاشان رۆشتینە ژوورەوە کاتێک دەستەکانی دیمام گرتبوو ژوورێکمان گرت و پاشان کلیلەکانم برد

چووینە ژوورەوە و دەرگاکەم قفڵ کرد

ئۆشین :خۆشەویستم سێری فیلم بکەین..

دیما :بەڵێ تکایە حەزم بە سێرکردنی فیلمە لە باوەشت دا

پێکەنیم بۆی پاشان ڕام کێشایە باوەشم و لەسەر قەنەفەکە دانیشتین کاتێک دیما لە باوەشم دا بوو...

ئۆشین :کام جۆرەت حەز پێیە؟

دیما :ئممم ئاکشن

ئۆشین :بەڵام ئەوە خۆش نیە من حەزم بە رۆمانسیە(بە بێزاری)

دیما :ههههه باشە خۆشەویستە رۆمانسیەکەم با بە دڵی تۆ بێت (بە کیوتی)

زەردەخەنەیەکم کرد و پاشان خستمە سەر فیلمێکی ڕۆمانسی

Crazy On The Street Kde žijí příběhy. Začni objevovat