18

910 155 671
                                    


[vote]

[comment]

[follow]


با دووبارە من دڵم گەورە بێت ڤۆت تەواو نەبووە بەڵام پارتم دانا بەڵام دەبێت ئیتر مەرج تەواو بکەن ئەو کاتە پارت دەبینن...

***********

دکتۆر : ئەو " شێت " بووە!

جیۆن تەنها بە تێنەگەیشتنەوە سێری کرد بەمانای ئەوەی قسەکەی دووبارە بکاتەوە

دکتۆر :بەداخەوە ئەوە دەڵێم بەڕێز جیۆن بەڵام ئەو خاتوونە شێت بووە رەفتارەکانی ئاسایی نین ئەو ڕەفتارانە هی مرۆڤی ئاقڵ و تەواو نین زەبر و شۆکێکی گەورەی تووش بووە زیانی بە مێشکی گەیاندووە، ئەو تووشی بیرچوونەوە بووە هیچ رووداوێکی ژیانی بیر نەماوە تەنها ئەو رووداوەی کەوای بەسەر هێنا ئەویش بە بەردەوامی لە مێشکیدا دووبارە دەبێتەوە و دێتەوە بەر چاوەکانی ئەمەش حاڵەتی دەروونی خراپ دەبێت، بەڕای من پێویستە ببرێتە شێتخانە و لەژێر چاودێری دا بێت

جۆنگکووک :باشە تۆ دەتوانی بڕۆی (بە ساردی)

دکتۆرەکە ڕۆشت بەڵام جیۆن تەنها وەستا بە بێدەنگی مێشکی لێکدانەوەی بۆ ئەو رووداوانە دەکرد کە روویانداوە

لەکۆتایدا بڕیاریدا بڕواتە ژوورەوە لیڤیای بینی کەلەسەر بێدەکە دانیشتبوو قاچەکانی دێژ کردبوو دەیجولاند و یاری پێ دەکرد وە سەریشی دەجولاند وەک منداڵێک دەردەکەوت.... سێری جلوبەرگەکەی لیڤیای کرد کە بلوسێکی سپی خوری بوو بەڵام تەنک بوو هێندە ئەستوور نەبوو لەگەڵ بیجامەیەکی ڕەش

لێی نزیک بوویەوە لەبەردەمی وەستا وای کرد لیڤیا سێری بکات بەڵام راستەوخۆ ترس کەوتە نێو دڵی لیڤیا بێ هۆکار

لیڤیا :ئ ئاا دوورکەوە لە من دەترسم لێت تۆ ترسناکی (بە ترس و هاوارەوە)

جۆنگکووک :بۆچی ترسناکم ؟ هۆکار چیە کەوات لێ دەکات لێم بترسی؟ (بە هێمنی کاتێک دەستی لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو)

لیڤیا : ن نازانم لێت دەترسم نزیکم نەبیتەوە پێت دەڵێم مەیە پێشەوە.. نا نەیەی

دەستی بە گوێیەکانی گرت و هاواری دەکرد وەک شێتێک بەڵام خۆ ئەو بەڕاستی شێتە!

جیۆن تەنها بە ساردی سێری کرد بیری دەکردەوە کە پێویست ناکات بیکوژێت چونکە ئەو ئیتر شێتە و کەسێکی تەواو نیە ئەگەر بە شێتی فڕێی بداتە سەر شەقامەکان ئەوا زیاتر ئازار دەچێژێت هەم ئەو هیچ کەسێکی نیە تا بەدوایدا بگەڕێت وە لیڤیاش هیچ شتێکی بیر نیە و ناتەواوە!

Crazy On The Street Where stories live. Discover now