23

1K 151 282
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

************

جیۆن چاوەکانی چوونە سەر ئەو دوو منداڵە کە لەنێو شووشە دا بوون لەتەنیشت یەکەوە بە ڕووکەشێکی ئاسایی و سارد سێری کردن ئەسڵەن هیچ پێی جوان نەبوون لەچاو هەموو منداڵەکانی ئەوێ چونکە زۆر لاواز و بچووک بوون..
دەستی ئەو ئافرەتەی تەنیشتی بەتوندی گرت!


جیۆن : با بڕۆین ئازیزم ( کاتێک دەستی ئەو ئافرەتەی تەنیشتی گرت و بە هێمنی پێی وت)

ئایشی : باشە گیانەکەم (کاتێک چاوە شۆک بووەکانی لەسەر ئەو ژنە بە تەمەنەی ئەوێ لادا و قۆڵی جیۆنی گرت)

هەنگاوەکانیان بەرەو دەرەوەی ژوورەکە ناو  رۆشتن کاتێک خ. جۆنگ بە لایەکی چاوی سێری کردن کە چۆن دەستی یەکیان گرتووە

سێری دوو منداڵەکەی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد

خ. جۆنگ :ئاههه چەند گوناحن ئێوە بەڵام بزانن دایکتان زۆر بەهێزە ئەو زۆر ئازایە کە بەرگەی گرتووە تا ئێوە لە دایک بن (بە دڵتەنگی)

.
.
.
.
.
.
.

ئایشی : جیۆن حەزم بە پاستای مریشکە (کاتێک خۆی کیوت کردبوو سێری جیۆنی کرد تا بۆی بکرێت)

جیۆن زەردەخەنەی کرد بە بینینی ئەو کچە کیوتەی بەردەمی وتی

جۆنگکووک :باشە هاوسەرە ئازیزەکەم!

ئاشی :یەس بەڵێ پاستا دەخۆین ههههه (بە دڵخۆشی)

کاتەکەی نزیک نیوەڕۆ بوو بۆیە لەبەردەم یەکێک لە خۆشترین رێستۆرانتەکان وەستان و چوونە ژوورەوە دوای وەرگرتنی داواکاریەکان و بە باشترین شێوە خزمەتکردنیان

کۆتا کەوچکی لە قاپەکەی بەردەمی خوارد و پاڵی بە کورسیەکە وە دایەوە

ئاشی : هێی جیۆن گیانەکەم چی لەو کوڕە زۆر خۆرەت بکەم سێرکە هەمیشە دەبێتە هۆی قەڵەو بوونم (بە تووڕەیی ساختە)

جیۆن پێکەنی بە گوێبیست بوونی گلەییەکانی هاوسەرەکەی کە لەسەر ئەو بچکۆلانەیەی نێو سکیەتی

جۆنگکووک : ششش ڕازی نیم ئاوا قسە بە کوڕەکەم بڵێی وە تۆ قەڵەو نیت باشە! من بە هەموو شێوەیەک تۆم دەوێت ئەوە بزانە

ئاشی زەردەخەنەی کرد بۆ قسەکانی جیۆن پاش تەواو بوونیان گەڕانەوە ماڵەکەیان!

باشە ئاشی یەکێک بوو لە کارمەندە ئاساییەکانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی جیۆن لە کۆریا کە هی بەشی جل و بەرگ بوو... چەند هەفتەیەکی کەم ئاشی لەوێ کاری کرد و سەرنجی جیۆنی بۆخۆی راکێشا!...  بەهۆی جوانیەکەی کە هەمیشە گرنگی بەخۆی دەدا کە ئەمەش جوانی کردبوو بۆیە سەرنجەکانی جیۆنی بۆخۆی راکێشا و ئاشقی خۆی کرد! بەهەمان شێوە ئاشی'ش کەوتە داوی جیۆن!

Crazy On The Street Where stories live. Discover now