36

1.3K 214 503
                                    


[vote]

[comment]

[FOLLOW]

*********

جۆنگکووک : بێڕەوشتی بێ نرخ تۆ کێی تا قسە لەسەر پیاوەتی من بکەی همم ؟( بە تووڕەیی دەستی خستە قوڕگی لیڤیا و بەتووندی گرتی)

لیڤیا : بەرم بدە ( بە تووڕەیی)

جیۆن دەستی زیاتر توند کرد لەسەر قوڕگی بەڵام زللەیەکی بەرکەوت لەلایەن لیڤیاوە

لیڤیا : پێم وتی دەستە پیسەکانت دوورخەوە لە من ( بە تووڕەیی دەرگاکەی بەسەردا داخست کە دەنگێکی گەورەی درووست کرد)

لیڤیا : بێقیمەت!!

بە تووڕەیی لەبەر خۆیەوە وتی و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی
.
.
.
ڕووخساری سوور هەڵگەڕابوو لە تووڕەیی دا چاوەکانی قەپات کرد تا خۆی هێمن بکاتەوە تا خانووەکە نەڕوخێنێت بەسەریدا

ئیلان : بابە ( بە ترسەوە)

هەموو تووڕەییەکەی لەبیر کرد کە ئەو دەنگە ئارام بەخشە ناوی هێنا بە باوکە ئاڕاستەی سەری سوڕاند بۆلای ئەو دوو منداڵە جوانە کە بە ترسەوە وەستاون و بینەری شەڕی دایک و باوکیان بوون!

جۆنگکووک : گیانی بابە.. با بڕۆین دەی دەستەکانتان بێنن

........

لەنێو ئۆتۆمبێل بوون جیۆن شۆفێری دەکرد و دوو بچکۆلانەکە لە دواوە دانیشتبوون و زوو زوو قسە شیرینەکانیان لە دەم دەهاتە دەرەوە کە جیۆنی دەخستە پێکەنین

ئیلان : نەخێر کە گەورەبووم کارێکی زۆر باش بۆخۆم دەدۆزمەوە بۆت نیە قسە بکەی ( بە کیوتی تووڕە دەبوو لە ئیان)

ئیان : قسە ناکەم هەر وەک دایکم پێی وتم تەنها دەبێت هەمیشە تۆ بپارێزم لە کەسە خراپەکان

ئیلان : خۆم ئاقلم

ئیان : نەخێر خۆت ئاقڵ نیت دەڵێی مەیموونی بەس بە مرۆڤی

جۆنگکووک : باشە تەواو بەسە شەڕ مەکەن ئێوە هەردووکتان ئاقڵن ( کاتێک بەردەوام بوو لە پێکەنین)

ئیلان : باوکە

جۆنگکووک : گیان

ئیلان : تۆ منت بەلاوە جوانە؟

جۆنگکووک : زۆر زۆر کچە پەنیرەکەم ( بە زەردەخەنەوە)

ئیلان : بەڵێ چونکە لە دایکی خۆم دەچم وەک ئەو جوانم وایە؟ ( بە شیرینی)

جیۆن بێدەنگ بوو لەگەڵ قسەکانی... ئیلان ڕێک لە لیڤیا دەچێت بەتەواوی جوان و ناوازە ماوەی مانگێکە دەیبینێت هەمیشە نازدار و جوانە سەرەڕای ژیانە قورسەکەی، بەڵام لەکۆتایدا ئەوان دووژمنی یەکن!

Crazy On The Street Where stories live. Discover now