19

1K 153 507
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

**********

دەنگی پێڵاوەکان نزیکتر و نزیکتر دەبوون لەو کچە خەوتووە بێ نازە ،لەبەردەمی دانیشت و دەستی هێنا بە قژیدا پاشان بۆ شانی و ملی لەکۆتایدا بۆ سنگی!

بە قێزەونی دەستی هێنا بە سنگیدا کە وای کرد بەخراپی راچلەکێ لەخەوەکەی و شۆک بوو کاتێک ئەو پیاوەی بینی لەبەردەمیدا کە بە شێوەیەکی ناشرین دەست دەهێنێت بە جەستەیدا

خۆ ئەو شێتە نەیدەزانی کە ئەوە کارێکی ناشرینە و نابێت کەس دەستی لێ بدات ئەقڵی پێی نەدەشکا بەڵام سەرەڕای ئەوە هەستی بە ترس دەکرد کە یەکێک بەو شێوەیە دەست لە جەستەی بدات و بەلایەوە ناخۆش بوو

لیڤیا :ئااا لاچۆ (بە ترسەوە هەوڵیدا ئەو پیاوە سەرخۆشە لەخۆی دووربخاتەوە بەڵام هێزی نەبوو)

!!!! :ماچێکم بەرێ جوانکیلە دەی (بە سەرخۆشی لێوی هێنایە پێشەوە)

لیڤیا دەستی لەسەر دەمی پیاوەکە دانا و هەوڵیدا دووری بخاتەوە

لیڤیا :نا نەخێر ماچ نادەم  بڕۆ ماچی خواردن بکە سکت تێر دەکات (بە ئاسایی)

پیاوەکە گوێی نەدا بە هیچ شتێک و هەوڵی داکەندنی جلە تەڕەکانی لیڤیای دا تا ئەو کارە قێزەونەی لەگەڵ بکات لەسەر شەقام؟

بۆنا؟ خۆ ئەو شێتە و نازانێ وە ئەویش سەرخۆشە!

دەستی برد بۆ بلوسەکەی لیڤیا و دایکەند کە جلی ژێرەوەی بەدیار کەوت لیڤیا لەسەرمادا جەستەی سڕ ببوو بەتەواوی سارد بوو.. بەڵام هەر کە پیاوەکە لێوی نزیک کردەوە و دەستی کردە ماچکردنی ملی.... لیڤیا لەناکاو هاواری کرد و گریا بەتوندی پاڵی نا بە پیاوە سەرخۆشەکە هاوسەنگی لەدەست دا و سەری بەر زەویەکە کەوت و لەهۆش خۆی چوو، لیڤیا دەستەکانی لە قژی ئاڵاند و رایدەکێشا پاشان بەتوندی نینۆکی لە قۆڵەکانی دەدا کە برینداری کردبوو

کاتێک ئەو سەرخۆشە ماچی لیڤیای کرد راستەوخۆ هەموو رووداوەکان هاتنەوە پێش چاوی لیڤیا کاتێک دەستی لێ دەدرێ لەلایەن جیۆن و کە هاواری دەکرد.. لیڤیا نازانێت ئەو کچە خۆی بوو بەڵام دەنگی هاوار و گریانەکانی بەتەواوی دەروونی لیڤیا دەشێوێنن!

دوای ماوەیەک لیڤیا ئارام بوویەوە فرمێسکەکانی سڕی و سێری جەستەی خۆی کرد پاشان پیاوەکە کە بێهۆشە، سەرنجی چووە سەر ورگە قەڵەوەکەی ئەو پیاوە کە وەک ژنی دووگیان ورگی گەورە بوو  هەستا لێی نزیک بوویەوە پەنجەیەکی لێدا ورگی زۆر نەرم بوو پێکەنی پاشان لەسەر سکی پیاوەکە  دانیشت و هەڵبەز و دابەزی دەکرد

Crazy On The Street Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt