39

1K 191 374
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

*********

Livia pov

دووبارە خەریکی ژەنینی ئاوازێکم بەو پیانۆیەی لەژێر دەستم دایە ئەوە ئارامی و ئاسوودەیی دەهێنێت بۆ ڕۆحم کاتێک هەست بە تێکەڵ بوونی پەنجەکانم دەکەم لەگەڵ پیانۆکەدا....

پیانۆ بۆ من تایبەتە!... ئاوازەکانی... ژەنینی... جوانیەکەی... وە لەکۆتایدا بیر هێنانەوەی کەسێک!

پەنجەکانم بەخێرایی دەجوڵاند و چاوەکانم داخستبوو وەک ئەوەی هەموو بەشێکی شارەزا ببم!... لەکۆتایدا وەستام و چاوم کردەوە ئەو دڵۆپە فرمێسکەی لەچاوم هاتە خوارەوە سڕیم

هێیی مین یۆنگی ببینە فرمێسک بۆتۆ دەڕێژم! ئەگەر لێرە بوایت دڵنیام شۆک دەبوویت.. تۆ هەرچەند خراپ بوویت هەرچەند پیاوێکی بکوژ بوویت بەڵام هەرگیز بۆ من خراپ نەبووی! تۆ هەوڵت دا بۆ من بگۆڕێی تۆ وازت لەهەموو کارەکانت هێنا تەنها بۆ من... بوویت بە پیاوێکی باش و خاوەن کار تۆ ئەو پیاوە بوویت کە خەونی هەموو کچێک بوو..

خۆزگە لێرە دەبووی خۆزگە ئەو کات شێت نەبووام کاتێک تۆ منت بردە ماڵەکەت منت پاراست بە قسە پڕ هەستەکانت بە وشە پڕ خۆشەویستیەکانت لەگەڵم گفتوگۆت دەکرد بەڵام من تەنها شێتێک بووم!

یۆنگی.. بەهۆی تۆ خۆشەویستیم بۆ پیانۆ درووست بوو ئامێرە دلخوازەکەی تۆ ئێستا من زۆر باشم لە ژەنینی ئەوەدا،، بیرمە کاتێک هاتی بۆلای براکەم وتت حەزم بە پیانۆ هەیە بەڵام باش نیم لە بەکارهێنانی

بەئاسوودەیی بخەوە تەنها بزانە من هیچ کاتێک ڕقم لە تۆ نەبووە مین یۆنگی!

بەخێرایی هەستام تا بڕۆمە دەرەوەی ژوورەکەم و لەوە زیاتر فرمێسک نەڕێژم

End Livia pov

ئیان : دایە

کاتێک لەباوەشی لیڤیا دانیشتبوو لەسەر ئەو جۆلانەیەی کە لە باخچەی ماڵەکەدا هەیە

لیڤیا : گیان

ئیان : ئۆتۆمبێلی کارەباییم بۆ دەکڕی؟

سەری لەسەر سنگی لیڤیا بەرز کردەوە بە چاوە ڕەشە خڕەکانی سێری کرد هاوشێوەی باوکی!

( نووسەر : مەبەستم ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە منداڵ دەچێتە ناوی و یاری پێ دەکات بە شەحن و کارەبا ئیش دەکات)

لیڤیا بێ دەنگ بوو ئێستا کوڕەکەی داوای ئۆتۆمبێلی کارەبایی مندالانەی لێ دەکات بەڵام ناتوانێت بۆی بکڕێت چونکە ئەوانە نرخێکی گرانیان هەیە

ئەو نایەوێت داوای پارە لە هیچ کەسێک بکات تەنانەت لە براکەی و خ.جۆنگ و ب.جۆنگیش... هەرچیەک بێت خۆی هەوڵ دەدات تا منداڵەکانی لە هیچ شتێکیان کەم نەبێت بەڵام بەپێی تەمەن و گەورە بوونیان زیاتر داوای شت دەکەن و خواستیان زیاتر دەبێت

Crazy On The Street Where stories live. Discover now