37

1.1K 188 289
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

********

چاوەکانی بە تووڕەیی لەسەر دەستی ئەو پیاوە بوو کە لەسەر شانی لیڤیا داینابوو، بە تووڕەیی بزەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد!

لیڤیا : تۆ بڕۆ ژوورەوە ئێستا منیش دێم ( بە هێمنی بە سێهونی وت)

سێهون : باشە تاقانەکەم... بەڵام وابزانم تۆ بەڕێز جیۆن جۆنگکووکی ڕاستە؟ خۆشحاڵم بە بینینت من سێهون

جیۆن بە بێزاری چاوی سوڕاند و سێری سێهونی کرد

جۆنگکووک : بەڵێ من جیۆن جۆنگکووکم ( بە بێزاری)

سێهون بە شاراوەیی بزەی کرد بۆ ئەو ڕەفتارەی جیۆن... سەری لەقاند و چووە ژوورەوە

جۆنگکووک : دەبینم بە تەواوی قسەکانم ڕاست دەرچوون و بوویتە سۆزانیەکی تەواو لەگەڵ پیاوان دەبیت! ( بە گاڵتەجاڕی)

لیڤیا : جا چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە لەگەڵ کێ بم و نەبم؟ ئەوەی حەزم لێ بێت دەیکەم بۆشت نیە قسە بکەی... ئەها وە من لەگەڵ خوشکەکەت تێکەڵ مەکە باشە! ( بە ساردی وتی و دەرگاکەی بەڕوودا داخست)

جیۆن چاوەکانی لە تووڕەی دا داخست

جۆنگکووک : نەفرەتی بەڕەڵا!!

..........

سێهون : ئێوە چەندە شیرینن ڕێک وەک لیڤیا وان جوان و هێمن و بەڕێز سەڕەڕای تەمەنە بچووکەکەتان ( بە میهرەبانی وتی و منداڵەکانی لەباوەشی خۆی دانابوو)

لیڤیا : ئیان وە ئیلان ئەوە خاڵی ئێوەیە برای منە دەبێت خۆشتان بوێت و ڕێزی لێ بگرن باشە گیانەکانم؟

ئیان : باشە دایە

ئیلان : خاڵە تۆ زۆر جوانی ( بە کیوتی)

سێهون پێکەنی و ڕوومەتی ڕاکێشا وەک پەمۆیەک نەرم بوو!

لیڤیا : هێی کچەکەم ڕاست دەکات پێمەکەنە تۆ زۆر قۆزی بەکێ چووی ها ( بە تووڕەیی کیوت سێری سێهونی کرد)

سێهون وەستا لە زەردەخەنە کردن و بە بزەوە سێری لیڤیای کرد

سێهون : بچکۆلەکانی خاڵە ئێوە بچن یاری بکەن من کارم بە دایکتان هەیە

منداڵەکان بە ئاقڵی چوون یاری بکەن پاشان سێهون هەستایەوە دەستی لیڤیای گرت و بردی بۆ ئەو ژوورەی کە لە ماڵەکەدا پێیان دا

لەسەر بێدەکە دانیشتن لیڤیا بە تێنەگەیشتنەوە سێری سێهونی دەکرد

سێهون : لیڤیا خۆت دەزانی ئەو جیۆنە سارد و بێهەستەم بینی کاتێک بینیم بەتەواوی ڕق لە دڵمدا درووست بوو بەرامبەری بەوەی کە چی کردووە بەرامبەر تۆ.. خۆت دەزانی من پێم وتی هەمیشە لە پشتت دەبم ساڵانێک بێ کەس و تەنها بووی بەڵام ئیتر بزانە براکەت لێرەیە ئامادەم هەموو شتێک بکەم لەپێناو تۆدا کەواتە باش گوێم بۆ بگرە

Crazy On The Street Where stories live. Discover now