28

1.2K 170 555
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

********

لیڤیا :هێی جیۆن پێویست ناکات نازناوی خۆتم پێ بڵێیت چونکە باش دەزانم کە چەند قێزەون و پیسی بۆیە خۆت ماندوو مەکە، وە لە چاوی کەسی بێڕەوشت وایە کە هەموو کەسێک بێ ڕەوشتە ئەی وانیە؟!
(لەگەڵ بوونی بزەیەکی لار لەسەر لێوەکانی بۆ زیاتر شێت کردنی جیۆن!)

چاوەکانی جیۆن وەک بڵێسەیەکی ئاگر وابوون کە پڕ بوون لە تووڕەیی و ڕق کە لە هەر کاتێکدا بێت پریشکی خۆی بڵاو دەکاتەوە و دەتەقێتەوە بە توورەییەکی زۆر خراپ!

دەستی بەرز کردەوە بۆ ڕاکێشانی قژی ئەو کچەی بەردەمی تا هەموو تاڵەکانی قژی لێبکاتەوە و بە دەستەکانی خۆی بینێرێتە دۆزەخ تا نەتوانێت دووبارە بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ بکات

بەڵام وەستا بەهۆی قسەکانی لیڤیا کە زیاتر شێت و هاری دەکرد و ئاواتی دەخواست هەر زوو بیکوشتایە

لیڤیا :ششش دەستە پیسەکانت لەمن دوورخەوە، هەوڵ نەدەی جارێکی تر دەستم لێ بدەی نا پیاوی قێزەون.. وە گرنگی نادەم کە چۆن منت ئازاد کرد بۆ ئەوەی نەچمە زیندان و کەسێکی بێتاوانت هێنا تا کوشتنە پیسەکەی تۆ لەئەستۆ بگرێت... وتم کەسێکی بێڕەوشت و پیس و قێزەونی بەڵام بەو رادەیەش نا بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوت کە تۆ مافی ئەوەت نیە ناوی ئاژەڵیشت پێ بدرێ (بە گاڵتەجاڕی وتی و دەستی منداڵەکانی گرت و دوورکەوتەوە)

چووە سەر شەقامەکە و تەکسیەکی راگرت دوای پێدانی ناونیشانێک بە خاوەن تەکسیەکە سەرکەوت و ڕۆشت!....

بەبێ بایەخی و بێ گرنگیدان پیاوێکی لێویدا جێهێشت کە خەریکە دەسوتێت لە تووڕەی دا ڕووخساری سوور بووە و دەمارەکانی جەستەی بەڕوونی دیارن هەرکەسێک پەنجەیەکی لێ بدات ڕێک دەتەقێتەوە بە خراپترین شێوە!...

تا دەنگی کەسێک لە تووڕەییەوە زۆرەکەی بە ئاگای هێنایەوە... ئاوڕی دایەوە بۆ ئۆتۆمبێلەکەی و ڕۆشتە نێوی کاتێک هەوڵی دەدا خۆی ئارام بکاتەوە بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێسوود بوون چونکە هەرگیز قسە و سوکایەتیەکانی لیڤیا لەبیر ناکات!

ب.جۆنگ :کوڕم کوا لیڤیا ئەو نەهات؟

جۆنگکووک :نەخێر (بە ساردی و تووڕەیی)

ب.جۆنگ : شتێک ڕووی داوە بۆچی ئاوا تووڕەی... ئێستا لیڤیا دەچێت بۆ کوێ ئەو ماڵەوە پێ نازانێت بگەرێوە لیڤیا بە تەنهایە (بە نیگەرانی)

جۆنگکووک : هیچ شتێک ڕووی نەداوە وە ئەو وتی کە دەزانێت و ڕۆشت بۆیە من ناگەڕێمەوە (بە گڕی)

ب.جۆنگ بێدەنگ بوو کەمێک ئارام بوویەوە کاتێک جیۆن وتی کە لیڤیا پێی وتووە ماڵەوە دەزانێت و سەلامەتە

Crazy On The Street Where stories live. Discover now