ببوورن ئەزیزانم بەڵام دوو جار پارتم لێ ڕەش بوویەوە داوای لێبووردن دەکەم بۆ دواکەوتنی.. خۆشم دەوێن 🫶🩷ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
*************
بە بێهۆشی و کەوت و جەستەی تێکەڵ بە خوێنەکە بوو!
تەنها و بێکەس
بێتاوان و پاکJungkook pov
هەست بە ئاسوودەی ناخم دەکەم بمبوورە لیانا کە نەمتوانی بتپارێزم سەرەڕای هەموو دەسەڵاتم بەڵام لەکۆتایدا تۆڵەم کردیتەوە ڕۆحی تۆم ئاسوودە کرد خوشکەکەم.. چیتر بە ئارامی بخەوە ئەو بێقیمەتانەم ناردە دۆزەخ!
ئۆهه بەڕاستی هەست بە قێزەونی دەکەم دەمەوێ زوو خوێنی ئەو سەگانە لە جەستەم ببێتەوە... بەخێرایی چومە ژوورەکەم و ڕۆشتمە گەرماو دوای گەرماوێکی درێژ و ئاسوودە هاتمە دەرەوە تەنها بیجامەیەکی ڕەشم لەپێ کرد
سێری ئەو شەرابانەم دەکرد کە لە بەشێکی ژوورەکەدا بوون لەنێو دۆڵابە شوشەیەکەدا بەڕوونی دیار بوون، نزیک بوومەوە و جۆرێکیانم دەرهێنا لەگەڵ پەرداخێک و ڕۆشتمە بالەکۆنی ژوورەکەم
شەرابەکەم تێکرد و بەیەک جار خواردمەوە پاشان سێری ئاسمانم کرد ئەوێ زۆر جوان بوو مانگ و ئەستێرەکان بەتەواوی دەدرەوشانەوە وەک ئەوەی ئێستا کە من چەندە دڵخۆشم!
بزەیەکم کرد کاتێک ئەو کاتەم بیر هاتەوە کە دەستم لێی دا بەڕاستی چێژ بەخش بوو
پاشان سێری مانگم کردەوە هیوادارم خوشکەکەم دڵخۆش بێت لەجیهانەکەی دیکە!
End jungkook pov
جەستەی دەلەرزی لەسەرمادا سەرەڕای ئەوەی بێهۆشە بەڵام ساردی شوێنەکە جەستەی دەلەرزاند ئاخر ئەو هیچ شتێک بە جەستەیەوە نیە هیچ شتێک..وە هیچ ڕووناکیەک بوونی نەبوو تا ئەو کاتەی دەرگا گەورەکەی کۆگاکە کرایەوە کە تیشکی خۆری بە کەمی دەرخست
جیۆن هاتە ژوورەوە بەڵام هەر زوو ڕووخساری گرژ کرد لەو بۆنە ناخۆشەی کە دەهات ئەوە بۆنی خوێن و پاشماوەی جەستەی مرۆڤ بوو!
چاوەکانی گواستەوە بۆ لیڤیا کە لەسەر زەویەکە بوو وەک چۆلەکەیەکی داماو دەلەرزی جەستە بێهێزەکەی تێکەڵ بە خوێنەکە ببوو بەڵام ئایا هیچ بەزەییەکی لە دڵی جیۆن درووست کرد؟ بێگومان نەخێر
چاوەکانی گواستەوە بۆ یەکێک لە پیاوەکانی و پێی وت کە لیڤیا بهێنێت پاشان ڕۆشتە دەرەوە و چاوەڕێی کرد
لیڤیای بینی کە چاکەتێکی ڕەشی بە جەستەوە بوو لەباوەشی یەکێک لە پیاوەکانی دا
جۆنگکووک : بیبە لای خزمەتکارەکان با پاکی بکەنەوە پاشان کە هۆشی هاتەوە ئاگادارم بکەنەوە (بە ساردی)
پیاو : بەچاوان گەورەم
...............
شیۆن :ئای خوایە دەبێت لیڤیا چۆن بێت خوایە خۆت بیپارێزە من بەس ئەوم هەیە خوایە نامەوێ هیچی بەسەر بێت ( لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد کاتێک لەسەر قەنەفەی هۆڵەکەی ماڵی لیڤیا دانیشتبوو بەهێواشی فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە)
YOU ARE READING
Crazy On The Street
Action" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ "" " نەخێر هەرگیز" "" ههههه سێرکەن لە ڕێگەی خوشکی جیۆن جۆنگکووک چی پارەیەکم بە دەست هێنا ""... """ تۆ هێشتا جیۆن جۆنگکووک نەناسیوە کوڕی نەفرەت...