33

1.6K 194 270
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

*********

لیڤیا : تۆۆ!!

هاواری کرد تا بڕواتە دەرەوە لەکاتێکدا جیۆن بە ڕووخسارە تووڕە و ساردەکەی سێری دەکرد و لێی نزیک دەبوویەوە..

لیڤیا : تۆ گەمژەیت جیۆن جۆنگکووک پێت دەڵێم بڕۆ دەرەوە دەتەوێ چی بکەیت؟ ( بە تووڕەییەوە هاواری کرد کاتێک هەوڵی دەدا قۆپچەکانی قەمیسەکەی دابخات)

جۆنگکووک : ئاگاداربە چی لە دەمە نەفرەتیەکەت دێتە دەرەوە ( کاتێک پاڵی بە لیڤیاوە نا بۆ دیوارەکە و سەری خوار کردەوە بۆ ئاستی ڕووخساری لیڤیا)

جۆنگکووک : ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر ئەوکاتەی کە یەکمان بینی و ڕزگارم کردی لە ژێر دەستی براکەت وە دواتر بوومە بکوژی ئەو و هاوڕێکانی وە دواتر یاریم بە جەستەت کرد لەپێش پیاوەکانم ڕۆژانێک لەژێر ئەو ئازارانەدا بوویت کە پێم دەبەخشیت بوێریت نەبوو وەک سەگێکی گوێڕایەڵ ناچار بوویت کە فەرمانەکانم جێبەجی بکەیت هێندە دەترسایت لێم وەک ئەوەی من فریشتەی گیان کێشانت بم ههههه هەر خۆی وابووم!..... بەڵام دەبینم ئێستا بوێر بوویت، بەرامبەرم دەوەستی و قسە دەکەیت کێ ڕێگەی پێدای کە بەو شێوەیە ناوی هاوسەر و منداڵەکەم بهێنیت؟ ساڵانێکە بێ بەش بوویت لە ئازاری من بۆیە ئاوا زمانت درێژ بووە؟ تەنانەت دەبینم هەڕەشەکانم هیچ کار لە تۆ ناکەن ها؟......

لیڤیا : کەواتە ئەو مێشکە هیچەت بەشی ئەوە کار دەکات کە بزانێت چیت کردووە بەرامبەرم؟ گرنگی نادەم بەوانە چونکە ئەوە ڕابردوو بوو من پێم وتی جیۆن "" لی لیڤیا لە ئازار درووست بووە "" کەواتە ئەو ئازارانە منیان هێنایە ئێرە ئەوانە وایان لێ کردم کە چیتر لە هیچ شتێک نەترسم

جیۆن بزەیەکی کرد و زیاتر نزیک بوویەوە دوای گوێبیستبوون لە قسەکانی لیڤیا ڕووخساری هێنایە ئاستی ڕووخساری

جۆنگکووک : بەڵام من دەزانم ترسی تۆ چیە!! تۆ هێشتا شتانێکت ماوە کە دەترسیت لێیان کەواتە بۆچی بەرامبەرم دەوەستیتەوە لەکاتێکدا دەزانیت چەندە لاوازیت بەرامبەرم.... تۆ پێت وتم کە ناترسیت بەڵام من ترسەکەت دەزانم!

لیڤیا شڵەژاو دەستی بەرز کردەوە لەسەر سنگی جیۆن داینا تا دووری بخاتەوە بەڵام جیۆن بە تووندی دەستی گرت...

جۆنگکووک : تۆ دەترسیت کە من منداڵەکانت لێ دووربخەمەوە و بیان هێنمە لای خۆم چونکە ئەوان منداڵی منن و مافی باوکایەتیم هەیە

لیڤیا : پەیوەندی بە تۆوە نیە تێدەگەی ئەوان منداڵی منن ناتوانی لەخۆتەوە بڵێی من باوکی ئەوانم واز بێنە ئیتر واز لە ژیانم بێنە خوێڕی نەفرەتی ئەوەی بەسەرت هێنام بەس نەبوو هاا؟ دە ئیتر وازم لێ بێنە بە ئاسوودەیی لەگەڵم منداڵەکانم بژیم مەگەر چ حەقێکت بەسەر منەوە هەیە ( بە هاوارەوە)

Crazy On The Street Where stories live. Discover now