4

970 133 104
                                    

[vote]

[comment]

[follow]

**************

???? : بۆستە! ( بە گڕی)


ئۆشین برۆکانی گرژ کرد و وەستایەوە بەهۆی ئەو دەنگە ئاوڕی دایەوە تا سێری ڕووخساری ئەو کەسە بکات کە بوێری کرد بیوەستێنێ..... شۆک بوو کاتێک ئەو کەسەی بینی!

???? : دەتویست چی بکەی هم؟ (بە گڕی)

ئۆشین :ئۆهه بەڕێز """هیچ شتێک تەنها ویستم خوشکەکەم ببەمەوە ماڵەوە (بە شۆکەوە)

???? : بەڵام ئەو وەک ئەوە دەردەکەوێ کە بە زۆر بیبەیتەوە.. ئەی وانیە؟ ( برۆیەکی بەرز کردەوە)

ئۆشین :راستە ئەو نایەوێ بێتەوە.... راستیەکەی ئەو کەمێک ناتەواوە بۆیە هەڵهاتووە ئەو زۆر لە شتەکان ناگات و بەردەوام وایە (بە درۆ)

لیڤیا لە ترسا بۆ چرکەیەکیش سەری بەرز نەکردبۆوە تەنها لەبەردەم قاچەکانی ئەو پیاوە گەورەیەی بەردەمیدا کەوتبوو بەڵام شۆک بوو کاتێک براکەی ئەوی بە ناتەواو ناو برد

سەری بەرز کردەوە سێری ڕووخساری ئۆشینی کرد بە چاوە داماوەکانی ئاخر ئەو زۆر گوناحە ئەو شێت و ناتەواو نیە تا براکەی لە بەردەم خەڵکیدا بەو شێوەیە بانگی بکات!....

لیڤیا سێری چاوەکانی ئۆشینی کرد کە نیشانی دەدا چ دۆزەخێکی بۆخۆی درووست کردووە.... بێ ئاگا لەوەی ئەو کەسەی ئەوێ زۆر بە وردی سێری ڕووخساری لیڤیا دەکات و هەستەکانی سەر ڕووخساری دەخوێنێتەوە کە دەری دەخات ئۆشین ڕاست نیە

???? : بەڵام من وای بۆ ناچم ئەو ناتەواو بێت ئەی وانیە خاتوون؟ (بە گاڵتەجاڕی قسەکانی ئاراستەی ئۆشین کرد و پاشان لە کۆتایدا سێری لیڤیای کرد)

لیڤیا سێرکردنەکانی گواستەوە بۆ ئەو پیاوەی بەردەمی شۆک بوو!

لیڤیا : جیۆن جۆنگکووک!!

بە شۆکەوە وتی پاشان بەخێرایی هەستایەوە و لەبەردەمی وەستا بەڵام ئۆشین بە توندی قۆڵی گرت و رایکێشایە تەنیشت خۆی...

ئەمەش وای کرد ناڵەیەکی بەئازار لە دەمی لیڤیاوە دەربچێت...

جۆنگکووک : دەکرێ بزانم بۆچی کێشە لە نێوانتان هەیە (بە ساردی)

ئۆشین :بەڕێز جیۆن هەر وەک وتم ئەو ناتەواوە و بە گوێی من ناکات و لە خۆوە هاتۆتە ئەم شوێنە

لیڤیا :نەخێر وانیە من شێت نیم تۆ رێگریم لێ دەکەی لەوەی ببمە فڕۆکەوان تۆ رقت لێمە بۆیە هەر ئازارم دەدەی و ڕێگری لە خۆشیەکانم دەکەی... من هاتمە ئێرە بۆ کردنی کارەکەم بەڵام ئەو دەیەوێت بەزۆر بمباتەوە بۆ ماڵەوە ئەوەی ئەو دەیڵێت ڕاست نیە هەرگیز (بە دڵپری و تووڕەیی)

Crazy On The Street Onde as histórias ganham vida. Descobre agora