𝗣𝗮𝗿𝘁26

356 64 74
                                    

هـــەلاو گـایـز🌚✨
هــاتمـەوە بـەپاڕتـێکی نوێـوە
بـەڵام پێش خـوێندنـەوە تکـایە ڤـۆت بـکەن😔💗
꧁꧂꧁꧂꧁꧂

سینا بەشەقامەکاندا دەڕۆشت لەکاتێکدا هێشتا نەخۆشەو ئازاری هەیە...
سینا هیوای دەخواست کە ئێستا لەو خەوە هەڵسێتەوەو هاوڕێکانی ببینێت..بەڵام!
سینا لەو کاتە هیوای لەدەست دا بە قسەکانی دکتۆر کە وتی تەنها(خێزانێک و تۆ)!!
سینا هەستی کرد فرمێسک لەچاوەکانی دێتە خوارەوە

کات تێپەڕی سینا لەئێستادا لەبەردەم ماڵێک دانیشتووەو سەیری ئەو خەڵکە دەکات یاخود بڵێم سەیری ئەو خێزانانە دەکات کە بەدڵخۆشی منداڵەکانیان هێناوەتە دەرەوەو یاری لەگەڵ دەکەن..
سینا خەیاڵی ڕۆشتبوو بەسەیرکردنی ئەو دیمەنە جوانانە لەکاتێکدا بەبێ ئەوەی ئاگای لەخۆی بێت زەردەخەنەی دەکرد

هەستم کرد کە دەستێک لەسەر شانمە خێرا ئاوڕم دایەوەو ئافرەتێکی بەتەمەنم بینی خێرا هەستامەوە

ئافرەتەکە:کچم تۆ چیدەکەی لێرە؟بەدوای کەسێکدا دەگەڕێی؟"پرسیاری لێم کرد لەکاتێکا دەستەکانی لەسەر شانمە"

سینا:ئاھ...نا خاتوون بەدوای کەسدا ناگەڕێم تەنها ماندوو بووم لێرە دانیشتم"زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی بوو"

ئافرەتەکه:ئەی خێزانی تۆ؟لەکوێن؟بۆچی لەلای ئەوان نیت؟

سینا:من...خێزانم نییە"دڵتەنگ بوو سەری داخست"

ئافرەتەکە:ئاھ کچم ببوورە...ئێستا تۆ ماڵێکت نییە؟

سینا سەری بەنەخێر لەقاند و سەیری ئافرەتە بەتەمەنەکەی کرد

ئافرەتەکە:ئاخ کچە جوانەکەم..لای من بمێنەوە"زەردەخەنەیەکی کرد و بەدەستەکانی ڕوومەتەکانی سینای گرت"

سینا:چ..چی؟نا..نەخێر خاتوون بابێزارتان نەکەم من...من خۆم شوێنێک ئەدۆزمەوە"وای دەوت لەکاتێکا سەری دەلەقاند"

ئافرەتەکە:نەخێر کچم..بێزار کردنی چی تۆ لەمڕۆوە کچی منی"تێبینیم کرد فرمێسک لەچاوەکانی ئەو ئافرەتە بەتەمەنە کۆبوونەوە...سەیرە"

سینا:خاتوون...."قسەکانی تەواو کرد چونکە پێی بڕا لەلایەن ئەو ئافرەتە بەتەمەنەوە"

ئافرەتەکە:دایکە!

سینا سەیری چاوەکانی ئافرەتە بەتەمەنەکەی کرد و زەردەخەنەیەکی بەئازاری کرد

سینا:د...دایکە

ئافرەتەکە:ئاوا...کچم دەی ئێستا بابچینە ژوورەوە.

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now