𝗣𝗮𝗿𝘁32

310 64 35
                                    

♡´تــکـایـە ڤـۆ پـێش خـوێنـدنەوە'♡
......................

کات تێپەڕی تۆ لەژوورەکەت خەریکی یاریکردن بووی بەمۆبایلەکەت لەپڕ لەدەرگا درا..

تۆ:فەرموو

دەرگاکە کرایەوە خ.کیۆنگسون هاتە ژوورەوە

خ.کیۆنگسون:کچم.

تۆ:بەڵێ..شتێک بووە؟

خ.کیۆنگسون:ئەو هاوارە چیبوو؟

تۆ:هاواری چی؟

خ.کیۆنگسون:کەمێک پێش ئێستا گوێم لەدەنگی تای بوو هاواری دەکرد...وتم بانەچم بەڵام تۆ ئاگادار بوویت؟"لەگەڵ قسەکردن ڕۆشت و لەتەنیشت تۆ دانیشت"

تۆ:ئا...بەڵێ ئەو...قسەی لەگەڵ کچێک دەکرد...وابزانم سکرتێرەکەی بوو.

خ.کیۆنگسون:دەزانی بۆچی؟

تۆ:وابزانم لەبەر ئەوەی کچەکە کاری بەباشی نەکردبوو...بۆچی پرسیت؟

خ.کیۆنگسون:ئاھ...هەروا هیچ نەبوو دەی من دەچمە خوارەوە تۆش وەرە"وای وت و ڕۆشت"

تۆ:باشە"بەنزمی وتت"

خ.کیۆنگسون ڕۆشت تۆش کەمێکیتر یاریت کرد و ڕۆشتیتە خوارەوە..

[لەخوارەوە]

تۆ:لەماڵ نییە"بەنزمی لەژێر دەمتەوە وتت"

خ.کیۆنگسون:شتێکت وت؟

تۆ:چی...نا هیچم نەوت.

خ.کیۆنگسون:باشە

تۆ:من کەمێک دەچمە چێشتخانە بزانم چیدەکەن

خ.کیۆنگسون:باشە کچم

تۆ ڕۆشتیتە چێشتخانە هەموو خزمەتکارەکان چەمانەوە بۆت تۆش زەردەخەنەیەکت کرد

هیۆسۆن:شتێکت دەویست خاتوونەکەم؟

تۆ:نەخێر..هاتم تا بزانم چیدەکەن

خزمەتکاری1:کەواتە خاتوونەکەم تۆ دانیشە من هەرئێستا قاوەیەکت بۆ دێنم

تۆ:نانەخێر..سوپاس بەڵام من قاوە ناخۆمەوە"بەزەردەخەنەوە قسەت کرد"

خزمەتکاری1:کەواتە شتێکی ترت بۆبێنم؟

تۆ:تەنها شیر

خزمەتکاری1:باشە خاتوونەکەم

چەند خولەکێکی پێچوو تۆ لەچێشتخانە دانیشتبویت شیرت دەخوارد لەگەڵ خزمەتکارەکان قسەت دەکرد تا فێربیت لێیانەوە

تۆ:باشە چی ئامادە دەکەن بۆ ئێوارە؟

هیۆسۆن:ڕامیۆن ئامادە دەکەین چونکە بەڕێز تای حەزی لێیە

تۆ:دەگەڕێتەوە بۆ ئێوارە؟

هیۆسۆن:وتی دەگەڕێمەوە

تۆ:ئم باشە

کات تێپەڕی بوو بە ئێوارە لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتبوون

تۆ:(لەدڵی خۆت)بۆچی وا بێزارە؟.

تای:بەنەفرەتبی!

خ.کیۆنگسون:چیبووە کوڕم؟

تای:(بەهاوارەوە)جا چی نەبووە؟هەموو شتێکی خراپ ڕوودەدات لەو کاتەوەی ئەو کچە هاتووە بۆ ئێرە.

تۆ ترسایت و سەیری تای ت کرد

خ.کیۆنگسون:هاوار مەکە! وەکو مرۆڤ قسەبکە.

تای بەگاڵتەپێکردنەوە پێکەنی و ڕۆشتە ژوورەکەی

تۆ چاوەکانت پڕ بوون لەفرمێسک

تۆ:من...من دەڕۆم لێرە"وازت لەنان خواردن هێنا"

خ.کیۆنگسون:چی؟ قسەی بێمانا مەکە

تۆ:ئەو نایەوێ لێرە بمێنمەوە من بێزاری دەکەم"فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە"

خ.کیۆنگسون:ششش...ئەو قسەیە مەکە.

تۆ خۆت نەگرت خێرا هەستایت و ڕات کردە ژوورەکەت

خ.کیۆنگسون:ئاخ تای ئاخ
⍟✪⍟✪⍟✪⍟✪⍟
هــەلاو گــایـز🙂💜
یــەکـەم شـت جـەژنـتان پـیرۆز ئـەمڕۆش بـەڕۆژوم زۆر بـێتاقـەت بـووم هـیوادارم هـەموو لـایەک دڵـخۆشـبن...✨📎
ئـەوەش پـاڕتی نـوێ هـیوادارم بـەدڵتان بـووبێت و ڤـۆت بـکەن‌ چـونکە بـەڕاسـتی نـاخۆشـە😔💔

ڤــۆت بـکەن...

𝑰𝒍𝒐𝒗𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑨𝒍𝒍🌚✨📎

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now