♧︎︎︎☘︎تــکـایە ڤـۆت پـێش خـوێندنـەون♧︎︎︎☘︎
..................کات تێپەڕی ئێستا هەمووان لەسەر مێزی نان خواردنن نان دەخۆن و قسەدەکەن..
خ.کیۆنگسون:کچم کە خواردنەکەت تەواو کرد بڕۆو جلێکی جوان لەبەرکەو دەڕۆین.
تۆ:بۆ کوێ؟
خ.کیۆنگسون:بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی ناوت بنووسیت.
تۆ:ئاھ...ڕاستە..باشە دوای نان خواردن،دەڕۆین.
کات تێپەڕی خ.کیۆنگسون لەهۆڵەکەیەو چاوەڕێی تۆیە تا بێیتە خوارەوە...
تای:خێرە؟ بۆ کوێ؟"پرسیاری کرد لەکاتێکدا بەرەو هۆڵەکە دەهات"
خ.کیۆنگسون:کوڕم لەگەڵ سینا دەچین بۆ قوتابخانە ئەی پێم نەوتی.
تای:ئم
لەناکاو تۆ هاتیتە خوارەوە
خ.کیۆنگسون:کچم ئامادەی...بابڕۆین.
تۆ:بەڵێ دایکە..
کات تێپەڕی تۆو خ.کیۆنگسون لەقوتابخانەکە هاتنە دەرەوەو ڕۆشتنە ناو سەیارەکە...
تۆ:قوتابخانەکە زۆر گەورەبوو.
خ.کیۆنگسون:ئـهـم...تای لەو قوتابخانەیە خوێندنی تەواو کرد قوتابخانەیەکی زۆر باشە..بۆیە پێم باشبوو تۆش لێرە خوێندنت تەواو بکەی"بەزەردەخەنە قسەی کرد"
تۆ:تای...لێرە خوێندی؟
خ.کیۆنگسون:بەڵێ
تۆ:زۆرباشە
گەیشتنەوە ماڵەوە تۆ ڕۆیشتیتە ژوورەکەت ماندوو بوویت....جلەکانت گۆڕی و جلێکی ناو ماڵت لەبەرکرد لەسەر سیسەمەکە دانیشتیت و خەریکی یاریکردن بووی بەمۆبایلەکەت.
ئەو ماڵە هێمن بوو تا پڕبوو
بەدەنگی هاواری ئەو کوڕە...!
تۆ ترسایت و خێرا ڕۆشتیتە خوارەوە...بینیت تای وەستاوە لەبەرامبەر کچێک..نەتزانی کچەکە کێیە..تۆ:وابزانم سکرتێریەتی
تای: (بەهاوارەوە) چۆن پێم ناڵێیت کە ئەو گەمژەیە هەموو پشکەکان دەکڕێت؟
کچەکە:گـ...گەور..ەم تۆ..چەند ڕۆژێکبوو نەدەهاتی بۆ کۆمپانیا نەمزانی چـ...چۆن پێت بڵێم"هەموو گیانی دەلەرزی"
تای:(بەتووڕەییەوە) کەواتە بگەڕێ و بمدۆزەوە....نا ئاوا نابێ..هەرئێستا دەڕۆیت و شتەکانت کۆدەکەیتەوەو لەکۆمپانیاکەم دەڕۆیت(بەهاوارەوە)تێگەیشتی!
کچەکە:نـ..نا تکایە لێت دەپاڕێمەوە بەڕێز تای بمبوورە جارێکیتر ئەو هەڵەیە ناکەمەوە تکایە دەرم مەکە"زۆر دەگریاو دەپاڕایەوە بەڵام؟ سوودی نەبوو"
تۆ:بۆچی لێی نابورێ؟ تەنها هەڵەیەکی بچووکی کردوە...ڕەزاگران!"بەنزمی لەژێر دەمیەوە وتی"
تای:وتم چی؟(بەهاوارەوە)هەرئێستا بڕۆ دەرەوە.
کچەکە:بــ...بەڕێز تای....
تای قۆڵی گرت و بردیە دەرەوەو فڕێی دایە سەر زەویەکە.
تای:جارێکیتر نەتبینمەوە"دەرگاکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەوە بینی تۆ سەیری ئەکەی"
تای:چییە؟
تۆ:بۆچی لێت نەبوری؟
تای بەگاڵتەپێکردنەوە پێکەنی:ئێستا تۆ فێرم دەکەیت چیبکەم؟وایە؟
تۆ:نــ...نا هەرگیز..بەڵام هەڵەیەکی بچوکی کرد نەدەبوو لەکارەکەی دەری بکەیت..
تای:تۆ هەقت نەبێت..ئەگەرنا تۆش لەو ماڵە دەردەکەم.
تۆ هیچت نەوت تای ڕۆشتە ژوورەکەی و تۆش کەمێک بیرت کردەوە
پاش کەمێک ڕۆشتیتە ژوورەکەت.❣︎❤︎❣︎❤︎❣︎❤︎❣︎❤︎❣︎❤︎❣︎❤︎❣︎
هــەلاو گـایـز😿💔
یــانـی بـاوەڕ بـکەن زۆر نـەخۆشـم بـەو شـەوە پـاڕتی نـوێم نـووسی دەسـتم شـکا دەزانـم کـەمە بـەس هـەر ئـەوەنـدەم پـێکرا ببوورن🥺💔💗ڤـۆت بـکـەن..
𝑰𝒍𝒐𝒗𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑨𝒍𝒍🌚💗