𝗣𝗮𝗿𝘁42

311 70 43
                                    

تـکایە ڤـۆت پێـش خوێنـدنـەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

کات تێپەڕی هەمووان خەوتبون تەنها تۆ نەخەوتبووی کە لەژوورەکەت خەریکی نوسینی یادگاریەکانتی لەناو دەفتەرە بریسکە بەقفڵەکەت بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یادگاریەکانت لەناو دەفەرەکەت تۆمار دەکرد..تا بەیانی تۆ خەریکی نوسینی یادگاریەکانت بووی چاوەکانت سوور ببوون بەهۆی گریان و نەخەوتنەوە...ئێستا تەواو بووی لەتۆمار کردنی یادگاریە ناخۆشەکانت.....فرمێسکەکانت سڕی و دەفتەرەکەت لەشوێنێکی سەلامەت دانا تا کەس نەیدۆزێتەوە...ڕۆیشتیە بەردەم ئاوێنەکە شۆک بووی کاتێک بینیت چاوەکانت سوور بۆتنەوەو ژێر چاوت ڕەش ببوو...گرینگیت پێنەداو ڕۆیشتیە گەرماوەکە نیو کاتژمێری پێچوو تۆ هاتیتە دەرەوەو جلێکی ماڵەوەت لەبەر کرد و قژت شانە کرد و بیرت دەکردەوە کە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە...لەڕاستیدا ئەمڕۆ قوتابخانە نیە و هەینیە....ڕۆیشتیە خوارەوە بینیت کە هێشتا زووە بۆیە بیرت کردەوە بچیتە دەرەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی ئاسوودەی..!

کات تێپەڕی خ.کیۆنگسون هاتە خوارەوە بینی خزمەتکارەکان مێزەکەیان ئامادە کردوە لەسەر کورسیەکەی دانیشت کەمێکی لە شەربەتەکەی خواردەوە کەمێکی پێچوو تای هاتە خوارەوە

خ.کیۆنگسون:هێشتا هەڵنەستاوە

وەڵام نییە

خ.کیۆنگسون:هیۆسۆن"هاواری بەناوی خزمەتکارەکەوە کرد"

هیۆسۆن بەخێرای هات و چەمایەوە

هیۆسۆن:بەڵێ خاتوون

خ.کیۆنگسون:بڕۆ بانگی سینا بکە بابێتە خوارەوە

هیۆسۆن:باشە"دووبارە چەمایەوەو ڕۆشتە سەرەوە بەرەو ژوورەکەی تۆ هات"

هیۆسۆن بەڕێوە بوو بۆ ژوورەکەی تۆو لەدەرگایدا..دووبارەو سێبارە لێیدا بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو! ناچار ڕۆشتە ژوورەوە بەڵام!!!

هیۆسۆن:لەکوێیە؟"خێرا ڕایکردە خوارەوە"

[لەخـوارەوە]

خ.کیۆنگسون:چیبووە؟

هیۆسۆن:خاتوون...خاتوو سینا لێرەنییە"بەهەناسە بڕکێوە قسەی دەکرد"

خ.کیۆنگسون خێرا هەستایەوە...بەڵام تای هیچ خۆی تێکنەدا

خ.کیۆنگسون:چۆن؟؟

[لەلای تـۆ]

تۆ بەچاوی پڕ فرمێسکەوە ڕێ دەکەی بۆ ئەو شوێنەی دەستنیشانت کردوە...لەکۆتایدا..گەیشتی هەرکە گەیشتی فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە..بەزۆر ڕۆیشتیە ناوەوە
تا گەیشتیە ئەو شوێنەی دایک و باوکتی لێیە!
خێرا کەوتیە سەر گۆڕی دایکت!

تۆ:دایکەەەەە"بەهاوارو گریانێکی زۆرو پڕ ئازار هاوارت بەناوی دایکتەوە کرد"

تۆ:دایکەە بگەڕێوە بۆ لام...م..من نامەوێ هـ...هاوسەرگیری بکەم من تۆم دەوێێ"سەرت خستە سەر گۆڕەکەی و دەگیریای"

چەند خولەکێک ئاوا مایتەوە..دواتر ڕۆیشتی و ئاوت هێناو بەسەر گۆڕەکەیانت داکرد...دواتر خۆت کۆکردەوەو بەڕێکەوتی بۆ ماڵەوە

[لەڕێگا]

تۆ بەدەم ڕێگاوە بیرت دەکردەوە

تۆ:خۆزگە دەمزانی گۆڕی هاوڕێکانیشم لەکوێیە..

چەند خولەکێکت پێچوو گەیشتیەوە ماڵەوە...لەدەرگات داو هیۆسۆن کردیەوە

هیۆسۆن:خاتوون؟ لەکوێ بووی؟ مافی ئەوەم نییە بپرسم بەڵام...

تۆ:نا کێشەنییە..من لەو شوێنە بووم کە پێویستم پێی بوو"زەردەخەنەیەکت کرد"

هیۆسۆن:بەڵام خ.کیۆنگسون کەمێک تووڕەبوو

تۆ:دەمزانی...ئێستا لەکوێیە؟

هیۆسۆن:لەهۆڵەکە لەگەڵ بەڕێز تای قسەدەکەن

تۆ:باشە

تۆ ڕۆیشتیە هۆڵەکە. بینیت خ.کیۆنگسون و تای دانیشتون و قسەدەکەن دوای ئەوەی چاویان کەوتە سەرت کەمێک شۆک بوون

تۆ:بۆچی واسەیرم دەکەن؟واتان زانی ڕامکردوە؟

خ.کیۆنگسون:لەکوێ بووی؟

تۆ:لەو شوێنەی پێویستم پێی هەبوو

تای:بڵێ

تۆ:چ پێویست دەکا؟ئەوەتا لێرەم

خ.کیۆنگسون:کچم...بیڵێ

تۆ هەناسەیەکی قوڵت هەڵمژی و سەیری خ.کیۆنگسونت کرد چاوەکانت پڕبوون

تۆ:لەلای دایک و باوکم بووم"خۆت بۆنەگیراو ڕاتکردە سەرەوە نەتویست لەبەرامبەر ئەوان بگری"

تای پێی سەیر بوو

تای:مەبەستی گۆڕستان بوو"کەمێک بێزار بوو"

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هـەلاو گایـز💕
ئـەوجە مـاوەیەکە پـۆستم نـەکردووە خـەریکی نـووسینی چـیرۆکی جـۆنگکووکم ئەوەی تای تەواو بێت هی جۆنگکووک پۆست ئەکەم وە سوپاستان دەکەم بۆ پشتگیریەکانتان😘💜

‌ڤـۆت بـکەن...

𝑰𝒍𝒐𝒗𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑨𝒍𝒍💕⛓️


𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Место, где живут истории. Откройте их для себя