'♡تــڪـایــە ڤــۆت پــێـش خـوێـنـدنــەوە'♡
.........................نیو کاتژمێری پێچوو تۆ هاتیتە دەرەوە لەگەرماو خۆت گۆڕی و قژت وشک کردەوە ڕۆشتیتە خوارەوە بینیت خ.کیۆنگسون و هیۆسۆن لەهۆڵەکەن
هیۆسۆن کەتۆی بینی چەمایەوە تۆ زەردەخەنەیەکت کرد و لەتەنیشت خ.کیۆنگسون دانیشتی
خ.کیۆنگسون:دەی بڵێ
تۆ:چی؟
خ.کیۆنگسون:هیۆسۆن تۆ بڕۆ چێشتخانە یارمەتی ئەوانی تر بە
هیۆسۆن:باشە خاتوونەکەم"دووبارە چەمایەوەو ڕۆشت"
خ.کیۆنگسون:باسیکە کە وتت تای ڕزگاری کردی چۆن؟
تۆ:ئاھ............
تۆ هەموویت بۆ باسکرد خ.کیۆنگسون کەمێک شۆک بوو بەوەی کە تای کردی
خ.کیۆنگسون:واتا ویستی تۆ بگەڕێنێتەوە؟
تۆ:لەڕاستیدا مەبەستی ئەو ئەوە نەبوو من بگەڕێنێتەوە...ئەگەر تای نەهاتبا من ئێستا سەلامەت نەئەبووم بەڵام سوپاسی ئەوم نەکرد
خ.کیۆنگسون:کارێکی زۆر باشی کرد...تۆش سوپاسی بکە دواتر
تۆ:باشە"زەردەخەنەیەکی بێگەردت کرد"
کات تێپەڕی ئێستا ئێوارەیە تۆو خ.کیۆنگسون لەسەر مێزی نان خاردنن نان دەخۆن و قسەدەکەن
[لـەلای تــای]
تای لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتبوو چاوەکانی داخستبوو بیری دەکردەوە لەپڕ مۆبایلەکەی زەنگی لێدا وەکو ئەوەی بڵێت نامەیەکت بۆهات،.✉️.،تای چاوەکانی کردەوەو سەیری کرد بـینـی هـاوڕێکەی[بیۆمسـیۆک]ڤیدیۆیەکی ناردووەو لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی[هاوڕێ سەیرکەو چێژی لێببینە دووبارە ههههههه]
تای ڤیدیۆکەی کردەوە بینی ڤیدیۆی ئەو شەوەیە کەلەباڕ ماچی کچێکی دەکرد...تای گازی لەلێوی خۆی گرت..دووبارەو سێبارەی کردەوە دواتر مۆبایلەکەی دانا ویستی پاڵکەوێتەوە...
بەڵام لەدەرگا درا..تای:وەرە"لەکاتێکدا چاوەکانی داخراون"
دەرگاکە کرایەوە تای چاوەکانی کردەوە بینی تۆ لەژوورەوەیت و سەیری دەکەی
تای:چییە؟چیتدەوێت؟
تۆ:ویستم...سوپاست بکەم
تای:بۆچ شتێک؟
تۆ:بۆ ئەو کارەی ئەمڕۆ...ئەگەر تۆ نەهاتبای من ئێستا سەلامەت نەدەبووم..بەڕاستی سوپاس.
تای بەبێزاریەوە سەیری کردی
تای:باشە سوپاست کردم تەواو؟
تۆ:چی؟
تای بەگاڵتەپێکردنەوە پێکەنی و هەستاو هاتە لات زۆر لێت نزیک بوو تۆ شۆک بوویت
تۆ:چ...چی..دە.کەی...ت؟"بەترسەوە وتت خەریکبوو دڵت دەربێت"
تای:گەمژەی بچوک..لێرە بڕۆ
تۆ تێنەگەیشتیت لەقسەکەی هیچت نەوت
تای لێت دوور کەوتەوە
تای:(بەهاوارەوە)ئێستا بڕۆ
تۆ ترسایت خێرا ڕۆیشتیتە دەرەوەو دەرگاکەت داخست لەدوای خۆت
تای:گەمژە!
[لــەلای تـۆ]
تۆ:باشە..بۆچی هاواری کرد؟
ڕۆیشتیتە خوارەوە بینیت هیۆسۆن و خزمەتکارەکانی تر مێزەکە کۆدەکەنەوە...ڕۆیشتیە هۆڵەکە خ.کیۆنگسونی لێنەبوو دووبارە ڕۆیشتیەوە لای هیۆسۆن
تۆ:هیۆسۆن
هیۆسۆن:بەڵێ خاتوونەکەم
تۆ:دایکم لەکوێیە؟
هیۆسۆن:ئەو ڕۆشتە باخچەکە
تۆ:باشە سوپاس
تۆش ڕۆیشتیە باخچەکە بینیت خ.کیۆنگسون لەسەر یەکێک لەکورسیەکانی باخچەکە دانیشتوەو سەیری گوڵەکان دەکات و بیر لەشتێک دەکاتەوە...ڕۆیشتیە لای و دانیشتی..
تۆ:دایکە؟چیتە؟
خ.کیۆنگسون:بەڵێ؟ئاھ...هیچم نییە کچم باشم"زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد"
تۆ:بەڵام ئەمڕۆ باش ناتبینم شتێک بووە؟"بەنیگەرانیەوە پرسیت"
خ.کیۆنگسون:هیچ شتێک...تەنها کەمێک بێزارم ویستم بێمە دەرەوە.
تۆ:باشە کەواتە.....کەشەکە باراناویە"وات وت و سەیری ئاسمانت کرد"
خ.کیۆنگسون:ڕاستە...پێدەچێ باران ببارێت
کەمێکی پێچوو باران وردە وردە دەباری تا بەرە بەرە بەهێزتر دەبوو
خ.کیۆنگسون:هەستە کچم بچینە ژوورەوە خەریکە بارانەکە زیاد دەکات"هەستایەوە"
تۆ:باشە
چوونە ژوورەوە تەنها کەمێک جلەکانتان تەڕ بوو
کات تێپەڕی بوو بە شەو هەمووان ڕۆشتن تا بخەون تەنها تۆ مایتەوە تۆش ڕۆیشتی تا بخەوی بەڵام؟.....
▼▼▼▼▼▼▼▼▼
هــەلاو گــایـز🌚💟
هــیـوادارم بـەدڵـتان بـووبێت دەزانـم کـەمـیـش بـوو بـەس هـەر ئـەوەنـدەم پـێکـرا ڤــۆت و کـۆمێنـتـیش بـکەن لـۆ بـەردەوامین🥺💞ڤــۆت بـکەن...
𝑰𝒍𝒐𝒗𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑨𝒍𝒍🌚💓
![](https://img.wattpad.com/cover/242551454-288-k359368.jpg)