𝗣𝗮𝗿𝘁49

327 69 117
                                    

دەی ئەها درم چەن بیگە پێش سبەی پۆستم کرد یانی پێش مەکتەب ڤۆتەکەش لەبیر مەکەن ئێ😂💔
.
.
.
بـەیـانی☀
تیشکی خۆرە پاک و بێگەردەکە هاتە دەرەوە تا هیوا بەمرۆڤەکان ببەخشێ هەمووان خەریکی کارو باری ڕۆژانەی خۆیان بوون،تیشکی خۆرە بێگەردەکە لەدەمووچاوی ئەو فریشتە بێ باڵەی دا بێزاری دەکرد..چاوەکانت هێواش هێواش کردەوە خۆت لە بەلەکۆنەکە بینیەوە بەقورسی توانیت دانیشی جەستەت ڕەق ببوو،کاتێک هەموو ئەوانەی دوێنێت بیرهاتەوە فرمێسک لەچاوە خڕ و ڕەشەکانت هاتە خوارەوە هەستت بەبێهێزی کرد هەستای و ڕۆیشتیە لای دەرگای بەلەکۆنەکەو بینیت تای هێشتا خەوتوە

تۆ:زۆر جوانە!لەکاتی خەوتن بەڵام کاتێک هەڵدەستێت جوانیەکەی دەفڕێت و دەڕوا بەئاوا ڕقم لێیە کاتێک بەتووڕەیی دەتبینم..

نەتزانی چیبکەی کاتێک ئاوا مایتەوە ناچار بووی چاوەڕێ بکەی تا تای لەخەو هەڵسێت و دەرگات لێبکاتەوە،هەستت بەسەرما دەکرد کەشەکە بەپێی کات دەگۆڕاو بەرەو سەرما دەچوو لەدوورەوە سەیری باخچەکەت کرد زۆر گەورەبوو لەگەڵ گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەکان جوانیەکی تایبەتی هەبوو سەرنجی ڕاکێشای

تۆ:هەرگیز لەدوور نەمبینیوە....هەست بەسەرما دەکەم"هەناسەیەکی قوڵت هەڵمژی و دووبارە سەیری تای-ت کرد بەڵام هێشتا خەوتوە"

تۆ:دە ئیتر هەستە لەخەو

دووبارە سەیری خوارەوەت کرد هەستت کرد فرمێسک لەچاوت دێتە خوارەوە،،،سەیری برینەکەی دەستت کرد هەموو ئازارەکانت بیرهاتەوە دەستت کرد بەگریان،سەیری برینەکەی قاچت کرد کە بەهۆی ڕووداوی فڕۆکەکە لەسەر قاچت دروست بووەو لاچونی زەحمەتە

تۆ:ئاخر بۆچی لاناچیت بۆچی هەمووکات دەبێت دوو ئەوەندە خەمم پێبدەی بۆبۆ من چیم کردوە؟"گریانەکەت زیاتر دەبوو لەگەڵ ئازارەکانی جەستەت"

تۆ:خوایە لێمگەڕێ بمرم..!

هەستت کرد دەرگاکە کرایەوە خێرا ئاوڕت دایەوە سەیرت کرد تای دەرگاکەی کردۆتەوە تەنها خاولیەکی بەبەشی خوارەوەی ئاڵاندوە شەرمت کرد بەڵام دەرت نەخست

تای:چیە ڕاهاتی لێرە؟ههههـ

تۆ:ڕاهاتم ڕاهاتم

تای:هممم بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هەڵەیەکت لێدەکەم تا دووبارە لێرە دەرگات لەسەر داخەم

تۆ:خۆ من هیچم نەکرد تۆ بۆخۆت لێرە فڕێتدام

تای:وەرە ژوورەوە

تۆ وەستای تا ئەو بڕوا بەڵام نەڕۆشت

تای:چییە؟؟

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now