𝗣𝗮𝗿𝘁55

723 79 210
                                    

پارتی نوێ=ڤۆت"کۆمێنت
.
.
.
.
.
بەیانی☀

لەگەڵ دەنگی چۆلەکەکان پەریە بێ باڵەکە لەخەو هەستا وردە وردە چاوەکانی دەکردەوە سەیری پەنجەرەکەت کرد دوو باڵندەی جوان لەبەرامبەر ژوورەکەتان وەستاون زەردەخەنەت کرد بینیت تای لەگەرماو هاتە دەرەوە زەردەخەنەکەت نەما وەک هەموو جارێک تەنها خاولیەکی بەبەشی خوارەوەی ئاڵاندبوو بەهێواشی هەستای بێ گرینگیدان ڕۆیشتیە گەرماو و دەرگاکەت داخست..تای لەخوارەوە لەگەڵ خاەوو کیۆنگسوون نانی بەیانی دەخوارد بێدەنگیەکی ترسناک باڵی بەسەر داگرتبوون تەنها دەنگی چەتاڵ و چەقۆکە دەهات کە دەیانکێشا بەقاپەکەدا تا خ.کیۆنگسوون بێدەنگیەکەی شکاند

خاتوو کیۆنگسوون:سکرتێرەکەت پەیوەندی کرد....."قسەکەی تەواونەکرد"

تای:بەڵێ هاوبەشێتیەکەم هەڵوەشاندەوە...کێشەت هەیە؟"بەساردی و بێ گرینگیدان وتی"

خاتوو کیۆنگسوون:تۆ گەمژەی یا خۆت گەمژە دەردەخەی؟ ئەوان پارەیان دەوێت بەرامبەر بەوەی کە ڕازی نەبین

تای:هەر چەنێکیان بوێت پێیان دەدەم

خاتوو کیۆنگسوون:تای...

تای:هم؟

خاتوو کیۆنگسوون:کارێکی وامەکە دواتر بەسەر خۆمانا بشکێتەوە

تای:خەمی ئەو شتەت نەبێ تەنها مەهێڵە کە......"لەپڕ تۆ هاتیە خوارەوە"

تۆ:بەیانی باش"زەردەخەنەیەکی سادەت کرد و لەسەر کورسیەکەت دانیشتی"

خاتوو کیۆنگسوون:باشتر بۆ کچە جوانەکەم"زەردەخەنەیەکی دڵڕفێنی بۆ کردی"

تای لەنان خواردن تەواو بوو هەستایەوە سەیرێکی تۆی کرد دواتر سەیری خاتوو کیۆنگسوونی کرد

تای:ئەمڕۆ ناچمە سەرکار بۆیە دەچمە ئاهەنگەکەی کۆمپانیای خێزانی کانگ هەرچەندە ڕەتم کردەوە"بەساردیەوە وتی"

خاتوو کیۆنگسوون:بەتەنها؟

تای سەیرێکی تۆی کرد تۆش بەهەمان شێوە بەڵام زوو چاوت لەسەری لابرد

تای:پێم وانییە

تۆ سەرت سوڕما سەیری تای-ت کرد خاتوو کیۆنگسوون هەستی بەدڵخۆشی کرد

خاتوو کیۆنگسوون:کەوایە من داوای چەند کچێک دەکەم بۆ ئەوەی بیڕازێننەوە

تۆ:چ..چی؟ من؟

تای:بەڵێ تۆم هەڵبژارد

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 17, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now