𝗣𝗮𝗿𝘁46

271 71 134
                                    

ڤـۆت بـکەن💔
.
.
.
بەیـانی☀

سەرەتای ڕۆژێکی خۆش و پڕ هیوا خەڵکی لەدەرەوەن و خەریکی کار و باری ڕۆژانەی خۆیانن دەنگی چۆلەکەکان،مێشکی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە
تیشکی خۆرە گەرمەکە لەڕوخساری دایت بێزاری دەکردی..بەهێواشی چاوەکانت کردەوە،بەقورسی توانیت دانیشی کاتێک دوێنێ شەوت بیرکەوتەوە فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە سەیری جەستەت دەکرد کە هەمووی شی و مۆر بۆتەوە بەهۆی لێدانەکەی تای...بەقورسی توانیت هەستی ڕۆیشتیە گەرماوەکەو نیو کاتژمێری پێچوو هاتیە دەرەوە جلێکی ناو ماڵت لەبەر کرد کە هەموو برینەکانی شاردبویەوە،ڕۆیشتیە خوارەوە بینیت خاتوو کیۆنگسون و تای لەسەر مێزی نان خواردنن تای خەریکی مۆبایلەکەی بوو هەرکە تۆی بینی بەشەیتانی پێکەنی..تۆ ترسای و لەسەر کورسیەکەت دانیشتی

خاتوو کیۆنگسون:بەیانیت باش کچم

تۆ:ب،بەیانی..تۆش باش

خاتوو کیۆنگسون:هیچ شتێک بووە؟

تۆ:ن.نا

خاتوو کیۆنگسون:باش دەرناکەوی

تۆ:من..باشم هیچم نییە

خاتوو کیۆنگسون:باشە کەواتە

تای بەردەوام سەیری دەکردی تۆ لەترسا خەریکبوو دڵت بێتە دەرەوە،دوای نان خواردن هەستای ڕۆیشتیە ژوورەکەت ویستت کەمێک پشوو بدەیت بەڵام لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ئەو شەیتانەی دەرخست تۆ ترسایت خێرا کشایتەوە..تای دەرگاکەی داخست هێواش هێواش لەتۆ نزیکدەبویەوە وەک ئەوە وابوو فریشەی ڕوح کێشان هاتبێت تا گیانت بکێشێت زیاتر کشایتەوە پشتت بەر دیوارەکە کەوت

تای:هههههـ بچکۆڵانەکەم دەترسێت"بەشەیتانی پێکەنی و بەڕادەیەکی زۆر لێت نزیکبویەوە"

تۆ:چ...چیت دەوێ وازملێبێنە

تای:ئۆو نا هێشتا ماوتە بەڵام

تۆ:باسی چیدەکەی؟

تای:پێت چۆنە یاری بکەین"بەشەیتانی سەیری کردی"

تۆ:هەرگیز...د..دوورکەوە لێم"ترسایت و هەوڵت دەدا لەخۆتی دوورخەیتەوە بەڵام نەتتوانی"

تای دەستی گرتی و ڕایکێشای بۆناو گەرماوەکە بانیۆکەی پڕ کرد لەئاو تۆ ترسایت چونکە هەستت بەگەرمی ئاوەکە دەکرد هەڵمی ئاوە گەرمەکە گەرماوەکەی پڕ کردبوو تۆ لەترسا خەریکبوو بکەوی قاچەکانت بەرگەیان نەدەگرت لەترسا

تۆ:تکایە..وامەکە لێت دەپاڕێمەوە"فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە وەک منداڵ لێی دەپاڕایتەوە"

تای بێ گرینگیدان تۆی هەڵدایە ناو بانیۆکە بەهەموو هێزتەوە هاوارت کرد هەستت دەکرد ئاوە گەرمەکە وەک چەقۆیەک چوو بەجەستەتا بەرگەت نەدەگرت نەتتوانی زیاتر بمێنیتەوە لەناو ئەو ئاوە گەرمە تای بەهەموو دەنگی پێدەکەنی لەکاتێکا تۆ بەردەوام هاوار دەکەیت و دەگریت..تای بەپێکەنینەوە ڕۆشتە دەرەوە تۆ بەقورسی توانیت بێیتە دەرەوە لەناو بانیۆکە..لەسەر عەرزەکە ووانیشتیت دەگریایت بۆ خەم  ئازارەکانت دوای چەند خولەکێک توانیت هەڵسیتەوە ئاوە سارد و گەرمەکەت بەیەکەوە کردەوەو بەقورسی لەناو بانیۆکە دانیشتی،نیو کاتژمێرت پێچوو هاتیە دەرەوە بینیت تای لێنییە هەناسەیەکی قوڵت هەڵمژی خێرا خۆت گۆڕی جلێکی ناو ماڵت لەبەر کرد و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتی تا خەو بتباتەوە،،،،کات تێپەڕی تۆ بڕیارت دا بچیتە ژوورەکەت و دەفتەری یادگاریەکەت هێنایە دەرەوەو دووبارە بەچاوێکی پڕ فرمێسک ڕۆژانەت تێیدا نوسی،بۆتۆ زۆر زۆر بوو بیرت لەوە دەکردەوە کە ناتوانیت لەم دۆزەخە دەرچیت...هەرکە تەواو بویت دەفتەرەکەت قفڵ کرد و هەر یەکەو لەشوێنێکت دانا بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت بەئاسانی بیکاتەوە ڕۆیشتیە دەرەوەو بەرەو ژوورەکەتان دەچووی کاتێک دەرگاکەت کردەوە بینیت تای لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتوە تەنها شۆڕتێکی لەبەرە تۆ شەرمت کرد و سەرت داخست تای هەستاو بەرەو ڕووی تۆ هات

تای:لەکوێ بویت؟

تۆ:ل..لە ئـ....

تای:ههههـ ئێستا تۆ درۆم بۆ دەکەیت و ڕاستیەکە ناڵێی وانیە؟

تۆ:ن..نا من لەلای هیۆسۆن بووم لـ...

قسەکەت پێبڕا لەلایەن زلەکەی تای-یەوە دەستت لەشوێنی زلەکە دا چاوەکانت پڕبوون لە فرمێسک تای بەتووڕەییەوە لێت نزیکبویەوەو چەناگەی بەرز کردیەوە

تای:پێم بڵێ لەکوێ بوی"چاوەکانی ئاگری لێدەباری زۆر تووڕەبوو"

تۆ:ل..لە لە ژوورەکەم ب..ووم

تای:بۆچی؟

تۆ:و...ویستم ت..تەنها س..ەیری کەم

تای:ههههـ وادەزانی باوەڕ دەکەم ها؟ ئێستا پێتی نیشان دەدەم درۆ کردن لەگەڵ من چیت بەسەر دێنێت

توند دەستی گرتی ڕایکێشای بۆ خوارەوە تۆی بردە چێشتخانەکە کەسی لێنەبوو ئاگرەکەی پێکرد تۆ بەچاو لێی دەپاڕایتەوە کە وانەکات،دەستی خستیە سەر ئاگرەکە بەهەموو هێزتەوە هاوارت کرد و دەگریایت تای پێدەکەنی دەنگی گریان و هااری تۆو پێکەنینە ترسناکەکەی تای تێکەڵ ببوو تۆ بەردەوام بووی لەگریان تای بەجێی هێشتی و ڕۆشتە دەرەوە تۆ لەسەر زەویەکە کەوتبوی دەگریایت سەیری دەستت دەکرد چۆن خوێنی لێدێ پێستت لێدەبویەوە بەقەد دۆزەخ ئازارت هەبوو..
.
.
.
هەلاوو گایـز💛
کاکە بەس ڤۆت بکەن😂❤

خۆشمدەوێنن😘💜

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Onde histórias criam vida. Descubra agora