𝗣𝗮𝗿𝘁50

348 68 103
                                    

ڤۆت بکەن💔
.
.
.
تای ڕۆشتە گەرماو نیو کاتژمێر تێپەڕی هاتە دەرەوە تەنها خاولیەکی بەبەشی خوارەوەی ئاڵاندبوو،بینی کەهێشتا خەوتوی لێت نزیک بویەوە لێتی دەڕوانی مرۆڤ چۆن دەکرێت ئەوەنە جوان بێت؟ دڵێکی وەکو شوشەی هەیە..دڵێکی نەرم دڵێکی پاک ئااھ ڕووخساری زۆر جوانە جوانیەکەی تایبەتە..بەڵام ناتوانم خۆشمبوێت ئەو هۆکاری ئەوەیە کەتا ئێستا بێ باوکم..لێت دوورکەوتەوەو لەتەنیشتت پاڵکەوت و یاری بەمۆبایلەکەی دەکرد..تا گوێی لێبوو لەخەو قسەدەکەیت و ئارەقەیەکی زۆرت کردوە بەقورسی هەناسە ئەدەی

تای:سینا؟

تۆ:ن..نا تکایە ن...زیک مە..بەوە"بەگریانەوە دەپاڕایتەوە لەخەو"

تای:چیەتی؟ هم بێگومان خەو بەمنەوە دەبینێت"وازی لەمۆبەکەی هێناو پاڵکەوت"

][ئـێوارە][

تۆ هەڵسایت لەخەو بینیت تای لێنییە هەوڵت دا هەڵسیتەوە بەڵام نەتتوانی سکت ئازاری هەبوو هەوڵتدا بەقورسی توانیت خۆت بەدیوارەکەوە بگریت،،دوای چەند خولەکێک توانیت بچیتە گەرماو و نیو کاتژمێر تێپەڕی هاتیە دەرەوە جلەکانت گۆڕی و خۆت بەدیوارەکەوە گرتبوو سکت ئازاری زۆر بوو خەریکبوو بکەوی بەڵام لەپڕ تای هاتە ژوورەوە کاتێک بینی خەریکە بکەوی خێرا هاتە لات و تۆی گرتەوە

تای:باشی؟

تۆ:ن..ەخێر"بەئازارەوە وتت"

تای:بۆچی هەڵدەستی کە دەزانی ئازارت هەیە؟"هەڵیگرتی و لەسەر سیسەمەکە داینایت"

تۆ:دووبارە ناا

تای:چـی؟

تۆ:دەمەوێت بچمە خوارەوە..بەڵام ناتوانم"خەمباربویت سەرت داخست"

تای تەنها سەیری دەکردی..سەرت هەڵبڕی و سەیرت کرد چەند خولەکێک سەیری چاوی یەکتان دەکرد..تا تای چاوی لابرد...

تای:بخەوە

تۆ:چی؟

تای:پشوو بدە

تۆ:من زۆر پشوومدا دەمەوێت بچمە لای دایکم

تای:چشششـ بۆچی پێداگری دەکەیت؟ گەمژە مەبە بۆهیچ شوێنێک ڕاناکات دکتۆر وتی باپشوو بدات

تۆ:دە من بێزاربووم لەپشوو دان

تای:جا چیبکەم؟

تۆ:من ببە خوارەوە

تای:هههـ چیدەڵێی؟؟ من؟"بەگاڵتەپێکردنەوە دەستی بۆخۆی درێژ کرد"

تۆ:بەڵێ

تای:من خزمەتکاری تۆم؟

تۆ:بۆچی وابیر دەکەیتەوە

تای:بێدەنگبە..تەنها لەبەر ئەوەی نەخۆشی ئێستا گرینگیت پێدەدەم"بەرەو لات هات و لەباوەشی گرتی و تۆی بردە خوارەوە"

لـەخـوارەوە..

تای تۆی بردە هۆڵەکەو لەلای خاتوو کیۆنگسون داینایت"داینیشاندی"

خاتوو کیۆنگسون:ئۆو کچم باشتری؟"دەستی گرتی"

تۆ:ئاھ تۆزێک بەڵێ"هەستت بەئازار کرد؟لەلای سکت دەستت بەسکتەوە گرت و چاوەکانت داخست"

خاتوو کیۆنگسون:هەست ناکەم باشبیت..سکت ئازاری هەیە؟

تۆ:تۆزێک

خاتوو کیۆنگسون:وانابێت،تای بیبە نەخۆشخانە

تای:خۆی دەڵێت ئازاری نیە کەواتە پێویستی بەنەخۆشخانە نیە"بەبێزاری سەیری کردی"

تۆ:ڕاستەکا

خاتوو کیۆنگسون:نا نەخێر دڵم ئاسوودە نابێت

تۆ:دایکە من باشم"زەردەخەنەیەکت کرد"

تای:بەنەفرەت بی ئەم هەستە چیە؟!"لەدڵی خۆی"

.
.
.
هەلاوو گـایـزز😂
کوڕە منیش زۆر کەرم تخوا ئەوە شوێنە لێی بڕیومە؟
ئەمڕۆ مەکتەب زۆر ناخۆشبوو زۆریش گەرم بوو ئاوم پێنەبوو خەریکبوو بمرم خۆم بەخواوە بەستبویەوە🙂😂

لەشوێنی من بان شێت ئەبوون، ئەوەی خۆشە لەپێشەوەمم😂ئەڵااا ئۆجە نازانم مامۆستا شوێنم دەگۆڕی یان نا🙂

بەهیوای کاتێکی خۆششش مواحح بایی😍💘

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now