𝗣𝗮𝗿𝘁38

311 69 75
                                    

کات تێپەڕی بوو بە بەیانی تۆ لەخەو هەستایت ڕۆیشتیە گەرماو دوای نیو کاتژمێر هاتیە دەرەوە..جلی قوتابخانەت لەبەر کرد و ڕۆیشتیە خوارەوە....بینیت خ.کۆنگسون و تای لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتون و قسەدەکەن..تۆش ڕۆیشتی لەسەر کورسیەکەت دانیشتی.

تۆ:بەیانیتان باش

خ.کیۆنگسون:بەیانی تۆ باشتر کچە جوانەکەم

تۆ زەردەخەنەیەکت کرد و دەستت کرد بەنان خواردن.....دوای ئەوەی تەواو بووی هەستای و ویستت بڕۆی بەڵام بیرت کەوتەوە مۆبایلەکەت لەژوورەوە لەبیر کردوە بۆیە خێرا ڕۆیشتیە سەرەوە

تای:بۆچی هیچت پێی نەوت؟

خ.کیۆنگسون:دوای ئەوەی لەقوتابخانە گەڕایەوە

دواتر تۆ هاتیە خوارەوە

تۆ:دەی من دەڕۆم

خ.کیۆنگسون:باشە خوات لەگەڵ...ئاگاداری خۆت بە

تۆ:خەمت نەبێ

تۆ ڕۆیشتیە دەرەوە بینیت شۆفێرەکە چاوەڕێتە ڕۆیشتی و سەرکەوتیە سەیارەکەو شۆفێرەکە بەڕێکەوت....دوای چەند خولەکێک گەیشتن تۆ دابەزی ڕۆیشتیە پۆل بینیت سوای لێنییە پێت سەیر بوو چونکە سوا هەموو ڕۆژێک دەهاتە قوتابخانە ئەگەر نەخۆشیش بوا... ئاوڕت دایەوە دواوە بینیت سانگهون لەبەردەمت وەستاوە ترسای خێرا دوور کەوتیەوە...

سانگهون:ئۆو..بچکۆڵ ترسای"بەگاڵتەپێکردنەوە پێکەنی"

تۆ:چ..چیت دەوێ

سانگهون لێت نزیک بوویەوە بەڕادەیەک هەناسەتان تێکەڵ بوو تۆ ویستت دوور بکەویەوە بەڵام دەستەکانتی کرد و دووبارە لەخۆی نزیکی کردیەوە.

سانگهون:من تۆم دەوێ

تۆ:دوور کەوە"هەوڵت دەدا دووری خەیتەوە"

سانگهون:یانیش ئەو کوڕەت خۆشدەوێ؟هم

تۆ:ک..کام کوڕ باسی کێ دەکەی؟

سانگهون:خۆت لەگێلی مەدە باسی تای دەکەم...ئەو کوڕەی ئەوڕۆژە تۆی لەژێر دەستم ڕزگار کرد

تۆ بەهەموو هێزتەوە پاڵت پێیەوە ناو دوور کەوتەوە لێت

تۆ:(بەتووڕەییەوە)خۆشەویستی چی..ئێمە وەکو خوشک و برا نین لەگەڵ ێەک ئەو ڕقی لێمە...تۆش وازم لێبێنە"هەموو ئەوانەت وت و ڕۆیشتی"

سانگهون:کەواتە بەڕێز تای ڕقی لەتۆیە ههههه"بەگاڵتەپێکردنەوە وتی و لەسەر کورسیەکەی دانیشت کە لەتەنیشت ڕیزەکەی تۆوەیە"

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now