کەمێکی پێچوو تۆ لێی دوور کەوتیتەوە..سەیری تای-ت کرد کەبەسەیری سەیری ئێوەی دەکرد..
تۆ سوا-ت لەسەر کورسیەکان دانیشاند و خۆت لەتەنیشتی دانیشتیتۆ:دەی هەموویم پێبڵێ"بەنزمی قسەت دەکرد تەنها تا تای گوێی لێتان نەبێ"
سوا:ئەوە کێیە؟"مەبەستی تای بوو"
تۆ سەیری تای-ت کرد هێشتا سەیرتان دەکات و دەستی لای دەمیەوە
تۆ:ئ...گوێی پێمەدە دەی پێم بڵێ"چاوت لەسەری لابرد"
سوا:باش....من..لەپۆل بووم خەریکی وانە خوێندن بووم هەستم بەبێزاری کرد ڕۆیشتم بۆ ئەوەی شتێک بخۆم بەڵام!...سانگهون و هییۆن لەپڕ هاتنە پێشم و ڕێیان لێم گرت......
بابگەڕێینەوە بۆ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەوکاتەوەی سانگهون و هییۆن هەڕەشەیان لە سوا کرد
سوا دەڕۆشت بۆ ئەوەی شتێک بخوات و دواتر بگەڕێتەوە بۆ پۆل بەڵام لەناکاو دوو کۆڕ پێشیان لێی گرت...کاتێک سەری بەرز کردەوە بینی سانگهون و هییۆن لەبەردەمی وەستاون
سوا:چیتان دەوێ؟
سانگهون:هێی بچکۆڵ....ئەی کوا هاوڕێکەت؟لەکوێیە؟"بەشەیتانی وتی"
سوا:چ کارێکت بەو هەیە؟"بەبێزاریەوە وتی"
هییۆن:شش بچکۆڵ جوان قسەبکە"دەستی دا لەقژی"
سوا:دوورکەوە گەمژە"دەستەکانی هییۆنی لەستر قژی لابرد و دوور کەوتەوە"
سانگهون:هێی..جوان گوێبگرە..کە سینا هات ڕازی دەکەی کە بەیەکەوە بچنە دەرەوە..تێگەیشتی؟
سوا:بۆچی ئەو کارە بکەم؟
هییۆن:چونکە ئێمە دەمانەوێت
سوا:کەواتە هەرگیز ئەو کارە ناکەم
هییۆن:(بەتووڕەییەوە) هۆشش بزانە لەگەڵ کێ قسەدەکەی
سوا:لەگەڵ کێ قسەدەکەم؟بێڕەوشتترین کوڕی قوتابخانە"زۆر تووڕەبوو بەقسەکانی هییۆن و سانگهون"
سانگهون:ئێستا پێت دەڵێم...پێی دەڵێی یان نا؟
سوا:بێگومان نەخێر
سانگهون:زۆر بەئاسایی دەستبەرداری خۆشەویستەکەت بووی"بەشەیتانی وتی"
تب:سوا خۆشەویستێکی هەیە بەڵام لەناو قوتابخانەکەی نییە و ناخوێنێت
سوا:باسی چیدەکەیت؟
هییۆن لەگوێی سوا نزیک بوویەوەو چرپاندی