𝗣𝗮𝗿𝘁47

283 65 111
                                    

دە ڤـۆت بـکەن💔☹
.
.
.
بەقورسی هەناسەت دەدا خەریکبوو دڵت بوەستێ خێرا هەستایتەوە ڕات کردە ژوورەکەت و خێرا کەلوپەلی فریاگوزاریت هێناو دەستت تەداوی کرد و پێچاتەوە،بەخەمەوە سەیری دەستت دەکرد فرمێسکەکانت وشک ببون

تۆ:پێم وابوو گەر هاوسەرگیری بکەم لەوانەیە هەموو شتێکم بیرچێتەوە ئازارەکانم برینەکانم بەهۆی ڕووداوی فڕۆکەکە من بەسەلامەتیەکی خوازراوەوە دەرنەچووم قاچم برینەکەی ماوەو تاهەتایە برینی دڵم دەکولێنێتەوە ناهێڵێت ناخۆشیەکان لەبیرکەم"بەهەموو هێزت دەگریایت پێت وابوو کۆتای ژیانت لێرەوەیە"

لەخوارەوە:،

خاتوو کیۆنگسون گەڕایەوە ماڵەوە بینی کەسی لێنییە وە تێبینی کرد چێشتخانەکە دوکەڵی لێ دێتە دەرەوە خێرا ڕۆشتە چێشتخانەکە بینی غازەکەی کراوەتەوە خێرا کوژاندیەوە بینی خوێن لەعەرزەکە کەوتوە شۆک بوو کەمێک کۆخی و ڕۆشتە دەرەوە بەناوی خزمەتکارەکان هاواری کرد،خزمەتکارەکان بەڕاکردن هاتن ترسان کاتێک دوکەڵیان بینی چەمانەوە

خاتوو کیۆنگسون:لێرە چی ڕویداوە؟ بۆچی ئاگاداری ئێرە نین ها!"بەتووڕەییەوە سەرزەنشتی کردن"

هیۆسۆن:ئ..خاتوونەکەم بەڕێز تای داوای کرد ژووری کارکردن پاک کەینەوە بمانبورە

خاتوو کیۆنگسون:کێشەنییە...گرینگ ئەوەیە کەس هیچی بەسەر نەهاتووە،بەڵام ئەم خوێنە چیە؟

خزمەتکارەکان کاتێک بینیان خوێن لەسەر زەویەکەیە شۆک بوون..

خزمەتکار1:ئ..ئەوە چیە؟

خاتوو کیۆنگسون:وا لەئێوە دەپرسم ئەو خوێنە چیە؟

هیۆسۆن:خاتوونەکەم وابیر دەکەمەوە ئەوە خوێنی خاتوو سینا بێت

خاتوو کیۆنگسون کاتێک گوێی لەوە بوو ترس گیانی داپۆشی خێرا ڕایکردە ژوورەکەتان..کاتێک دەرگاکەی کردەوە بینی ئەو فریشتەیە بێ باڵە خەوتوەو دەستێکی پێچراوە،خاتوو کیۆنگسون لێی نزیکبویەوە دیقەتی دەستی دا چاوەکانی پڕبوون لەفرمێسک لەلایەکی سیسەمەکە دانیشت و سەیری دەکردی

خاتوو کیۆنگسون:بمبورە کچم"فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە"من لەسەرەتادا نەدەبوو بەتای بڵێم تۆ کچی هاوڕێکەمی کە تەنها دەیویست لەهاوسەرەکەم نزیکبێتەوە،،،من نەمدەویست وات بەسەر بێت فریشتەکەم هیوا دەخوازم شتی خراپترت بەسەر نەیەت"ئەوەندەی وت و لەژوورەکە ڕۆشتە دەرەوەو بەهێمنی دەرگاکەی داخست کاتێک سەیری دواوەی کرد بینی تای لەبەرامبەری وەستاوە ترسا"

خاتوو کیۆنگسون:چیدەکەی..منت ترساند

تای:چیتدەکرد لەژوورەوە؟"بەساردی پرسی"

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now