𝗣𝗮𝗿𝘁48

272 67 62
                                    

ڤۆت بەپارەیەو نەمزانیە؟🙂💔
.
.
.
تۆ چاوەڕێ بویت تای قسەبکات تا ئەوکاتەی تای بەشەیتانی پێکەنی و سەیری کردی..

تای:کەواتە هیچ مەرجێکم نییەو بەئاقڵی لێرە دانیشە مناڵی هەتیوو"قسەڕەقەکانی بەچاوت داداو ڕۆشتە دەرەوە"

تۆ بەقسەکانی تای هەستت کرد دڵ بوبە هەزار پارچە کاریان تێکردی بەهەموو هێزت لەدەرگات ئەداو دەگریای و دەپاڕایتەوە تا دەرگات لێبکاتەوە،ڕاستی بڵێم تای گوێی لەهەمووی بوو بەڵام هیچ کاری تێنەکرد و ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی و ڕۆشتە گەرماو،،تۆ هێزت نەما ئەوەنەی لەدەرگا بەیت و هاوار بکەیت دەترسای هەموو شوێنێک تاریک بوو تۆزێکی زۆر بەجلەکانتەوە بوو برینەکانت خوێنیان لێدەهات قاچەکانت لەباوەش گرتوو بەبێدەنگی دەگریایت،،،کات تێپەڕی تای لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتبوو یاری بە مۆبەکەی دەکرد

تای:نەفرەت بابڕۆم و زوو بیهێنمە دەرەوە تا هیچیان پێیان نەزانیوە

مۆبەکەی داناو هەستا بەرەو خوارەوە هات گەیشتە ژێرزەمینەکەو دەرگاکەی کردەوە بینی وەک ئەو فریشتە بێ باڵە وەک مەیتێک پاڵکەوتوە لێت نزیکبویەوەو لەئاستی تۆ دانیشت سەیری ڕوخسارە ماندوەکەتی دەکرد کە بەخوێن و تۆز داپۆشرابوو لەسەرما دەلەرزی فرمێسکەکانی وشک ببوون،،کاتێک هەستایەوە دیقەتی شتێکی دا
تۆی وەکو منداڵ هاتە پێش چاو کاتێک پاڵکەوتبویت  زۆر بچوک دیاربووی

تای:هەر بەڕاستی منداڵە

کەمێک سەیری کردی تا قوڵ نەبێتەوە هاتەوە هۆش خۆی و تۆی هەڵگرت و بردیە ژوورەکەت و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت و ئاوە ساردەکەی کردەوە تۆی هەڵدایە ناو بانیۆکە لەترسا ڕاچلەکی ئاوەکە زۆر سارد بوو.!

تای:دەی خۆت بشۆ ئەی پیس"بەڕقەوە وتی و ڕۆشتە دەرەوە لەگەرماوەکەو دەرگاکەی بەتوندی داخست"

فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە بەهۆی ئاوە ساردەکەوە برینەکانت ئازاریان هەبوو بەقورسی هەڵسایتەوەو لەبانیۆکە هاتیە دەرەوە لەعەرزکە دانیشتی و دەگریایت

تۆ:داااااییییککەەەەەە بۆچی بەجێت هێشتم ها؟؟ کۆمەڵێک پرسیار لەمێشکم کۆبونەتەوە تەنانەت شەرم دەکەم هەموو ئەو پرسیارانەشت لێبکەم.....بۆچیییییی بۆچی تەنها مننننن بۆچی هیچ کەسم نەبوو گرینگیم پێبداتتتت ئایە من یەکێکنیم لەمرۆڤە دڵخۆشەکانی ژیان؟؟؟ من یەکێکم لەقوربانیەکانی ژیان ئیتر لەوە زیاتر چیبکەم من تەنانەت نازانم دڵخۆشی چیە"گریانەکەت زیاتر بوو لەگەڵ هاوارەکەت"خوایەەەەە بمبەرەوە لای خۆتتت تکایەەەەە"بەهەموو هێزت دەگریایت و هاوارت دەکرد ئاارەکانت زیاتر و زیاتر دەبوو"

دوای گریانێکی زۆر هەوڵت دا خۆت کۆبکەیتەوە هەستایتەوەو ئاوە سارد و گەرمەکەت پێکەوە کردەوەو ڕۆیشتیە ناو بانیۆکەو پاڵکەوتی..بەهیوای ئەوەی نەتوانی ئیتر بێیتە دەرەوە...

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now