𝗣𝗮𝗿𝘁54

302 52 128
                                    

ڤۆت😻
.
.
.
کات تێپەڕی ئەو کچە ماندوە لەسەر جێگاکەی کەوتوەو توانای هەستانەوەی نیە..بەزۆر چاوەکانت کردەوە سەیری ژوورەکەت کرد تای لێنەبوو هەناسەیەکت هەڵمژی بەڵام نەتتوانی هەڵسی
سەیری بارودۆخی خۆتت کرد بەتەواوی شێواو بووی چاوەکانت پڕبوون بەدەستە بچوکەکانت ڕوخسارت شاردەوە دەستت کرد بەگریان..گریانی کچێک چەند بەئازاره کەبەهۆی هاوسەرەکەی ئازار بدرێ و نازی پێنەدرێ! لەکاتێکدا هەموو ئەو شتانەت بەسەرهات هاوسەرگیریشت بەزۆربوو، لەپڕ دەرگاکە کرایەوە لەلایەن ئەو شەیتانە تۆ هێشتا دەستت لانەبردبوو گوێت لێبوو دەرگاکە داخرا..

تای:چیدەکەی

وەڵام نییە

تای:لەگەڵ تۆمە

دووبارە وەڵامت نەبوو

تای هاتە پێشەوە ویستی دەستت لابا بەڵام ترسایت و کشایتەوە دەستەکانت لەڕوخسارت جیاکردەوە بەچاوە بەبریسکەکانت سەیری ناو چاوی تای-ت کرد..موچەرکە بەلەشی تایدا هات کاتێک ئەو چاوانەتی بینی و بینی کەچۆن دەترسیت

تای:چیبووە؟

تۆ سەرت سوڕما کاتێک پرسیاری کرد ئەو تۆی خستە ئەو حاڵەوەو هێشتاش پرسیار ئەکا..؟

تای:بۆچی قسەناکەیت"تووڕەبوو و هاواری کرد"

لەهاوارەکەی ترسای گریانەکەت زیاتربوو

تۆ:هـ...هی..چ"بەزۆر توانیت ئەوە بڵێی"

تای:هەستە

تۆ شۆک بووی بەو قسەیەی..ئاخر چۆن بەو جۆرە هەستی کاتێک ئازارت هەیە بەڕادەی دۆزەخ؟/

تۆ:چ...چی؟

تای:دەڵێم هەستە

تۆ بەناچاری هەستای..بەڵام تەوازنت تێکچوو کەوتی ئازارەکانت سەریانهەڵداوە هەموو جەستەت لەئازارێکی ئێجگار زۆری هەبوو خۆت گرت تا فرمێسکەکانت نەیەنە خوارەوە تای بەساردی سەیری ئەکردی سەرت بەرز کردەوە سەیری چاوەکانی تای-تکرد
تای شۆکبوو کاتێک ئەو چاوە بریسکەدارانەی بینی و ئەو لێوە سوورانە کە بەهۆی گریانەوە سوور ببون ئایا ئەوە فریشتەیە یاخود پەری؟ تای بەتەواوی نوقمی جوانیەکەت بوو
تا بەهۆش خۆی هاتەوەو وتی

تای:برینەکانت داپۆشەو دەمووچاوت بشۆ دایکت لەخوارەوەیە دەیەوێ قسەبکەن"بەبێ گرینگیدان وتی و ویستی بچێتە گەرماو"

تۆ:لەگەڵ من؟

تای سەیرێکی کردی

تای:هەڵەم کرد لەوتنی؟"بەساردی وتی و ڕۆشتە گەرماوەکەو دەرگاکەی داخست"

تۆ:بۆ جارێک وەک مرۆڤ مامەڵە بکە"لەبەر خۆتەوە وتت و هەوڵتدا هەستیەوە دوای چەند خولەکێک توانیت بجوڵێی هەستای و جلێکی پان و داپۆشراوت لەبەرکرد ویستت دەمووچوت بشۆی بەڵام تای لەگەرماو بوو بۆیە کشایتەوەو سەیرێکی خۆتت کردەوە هێشتا دەمووچاوت گریانی پێوە دیارە چاوەڕێ بووی تای بێتە دەرەوە..دوای نیو کاتژمێر تای هاتە دەرەوە وەک هەموو جارێک تەنها خاولیەکی بەبەشی خوارەوەی ئاڵاندبوو سەیری کردی لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوی قاچەکانت لەباوەش گرتبوو

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now