تـــکــایـە ڤــۆت پـێـش خـوێنــدنـەوە❄️💟
...................کات تێپەڕی بووە بەیانی تۆ چاوەکانت کردەوە..خۆت لەسەر زەویەکە بینی دوێنێ شەوت بیر هاتەوە دڵتەنگ بوویت هەستایت و ڕۆیشتیە گەرماو دوای نیو کاتژمێر هاتیە دەرەوە جلێکی جوانت لەبەر کرد و قژت وشک کردەوە ڕۆیشتیە خوارەوە...بینیت خ.کیۆنگسون و تای دانیشتوون لەسەر مێزی نان خواردن...ڕۆیشتی بێ هیچ قسەیەک لەسەر کورسیەکەت دانیشتی.
خ.کیۆنگسون:دوێنێ شەو...گوێم لە دەنگی هاوار بوو...کچم شتێک بوو؟
تۆ سەیری تای-ت کرد بینیت بەساردی و ڕقەوە سەیرت دەکات دووبارە سەیری خ.کیۆنگسونت کردەوە...
تۆ:من...دوێنێ شەو زوو خەوتم"درۆت کرد"
خ.کیۆنگسون:بەڵام گوێم لەدەنگی تۆ بوو تۆ هاوارت کرد دڵنیام
تۆ:نا..دا....
تای:بۆچی ئەوەندە پرسیار دەکەی؟
خ.کیۆنگسون:تێنەگەیشتم؟وابزانم تۆش ئاگادار بوویت تای؟"گومانی لێ کرد"
تای:ههههه...جا من بەنیوە شەو چیدەکەم لەدەرەوە؟"بەگاڵتەپێکردنەوە وتی"
تۆ:ئێمە ئاگاداری هیچ شتێک نین.
خ.کیۆنگسون:هم...باش
بەردەوام بوون لەنان خواردن.....کات تێپەڕی تۆ لەچێشتخانەکە لەگەڵ خزمەتکارەکان بووی سەیرت دەکردن...تا چاوت چووە سەر شتێک..!
تۆ:هیۆسۆن؟تۆ هاوسەرگیریت کردووە؟"بەسەرسوڕمانەوە"
هیۆسۆن:بەڵێ..خاتوونەکەم من پێنج ساڵە هاوسەرگیریم کردوە
تۆ:ئەی..منداڵت هەیە؟
هیۆسۆن:بەڵێ کوڕێکی بچوکم هەیە...ناوی جانگ.مانیۆل-ە
تۆ:ناوێکی خۆشە...ڕۆژێک بیهێنە بابیبینم"زەردەخەنەیەکت کرد"
هیۆسۆن:هههه باشە خاتوونەکەم.
کات تێپەڕی تۆ تەواوی کاتەکە لەچێشتخانە بووی خ.کیۆنگسون و تای لەهۆڵەکە قسەیان دەکرد...تۆ ڕۆیشتی بۆلایان تا بزانی چیدهکەن لەتەنیشت خ.کیۆنگسون دانیشتی و سەیرت دەکردن
تای:لەئێستادا سکرتێرەکەمم دەکرد
خ.کیۆنگسون:لەبەر ئەو هۆکارە بچوکە؟
تای:هۆکارێکی زۆر گەورەیە دەبوایە ئاگاداری کارەکەی بووبا
خ.کیۆنگسون:چـشـشـشـ...کچم؟
![](https://img.wattpad.com/cover/242551454-288-k359368.jpg)