𝗣𝗮𝗿𝘁40

320 57 82
                                    

تـکایـە ڤـۆت پـێش خوێـندنـەوە💖
.
.
.
.
.
.
.
ک

ات تێپەڕی ڕۆژەکە بێ هیچ شتێک ڕۆیشت و ئێستا بەیانیە تۆ بەهۆی تیشکی ئەو خۆرە گەرمەوە بەئاگاهاتیت و ڕۆیشتیە گەرماو نیو کاتژمێرت پێچوو هاتیە دەرەوە جلی قوتابخانەت لەبەر کرد مۆبایلەکەت برد و ڕۆیشتیە خوارەوە..بینیت خ.کیۆنکسون و تای لەسەر مێزی نان خواردنن و نان دەخۆن..ڕۆیشتی و لەسەر کورسیەکەت دانشتی

تۆ:بەیانیتان باش

خ.کیۆنگسون:بەیانیت باشتر کچە جوانەکەم

تۆ زەردەخەنەیەکت کرد و دەستت کرد بەنان خواردن

تای:ئەمڕۆ دەڕۆم بۆ بۆسان بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێ ئەگەر درەنگ بگەڕێمەوە"بەساردی وتی بەردەوام بوو لەنان خواردن"

خ.کیۆنگسون:چ کارێکت لەبۆسان هەیە؟

تای:بەتۆ چی؟

خ.کیۆنگسون:جوان قسەم لەگەڵ بکە من دایکتم

تای بەزەردەخەنەیەکی لارەوە سەیری خ.کیۆنگسونی کرد

بەردەوام بوون لەنان خواردن تا تۆ تەواو بووی هەستایت و مۆبایل و کتێبەکانت برد هەڵگرت ویستت بڕۆی بەڵام..

خ.کیۆنگسون:لەهەر کاتێکا بێت دێم تۆش ئامادە به

تۆ ئاوڕت دایەوە زەردەخەنەیەکی ساختەت کرد و ڕۆیشتی
.
.
.
کات تێپەڕی ئێستا تۆ لەناو پۆلی لەوانەی سێیەمی پێت سەیر بوو کە تا ئێستا خ.کیۆنگسون نەهاتووە..مێشکت لای مامۆستا نەدەما کاتێک بیرت دەکەوتەوە....کەمێکی پێچوو تۆ زۆر بەقوڵی ڕۆیشتبوویە ناو قسەکانی مامۆستا تا...لەپڕ یەکێک هاتە ژوورەوە.

کەسەکە:بەیارمەتیت مامۆستا

مامۆستا:بەڵێ جی یا؟

جی یا:بەڕێوبەر داوای سیناو سانگهون دەکات

تۆ:(لەدڵی خۆت) بێگومان دایکم هاتوە.

مامۆستا:بۆچی؟

جی یا:نازانم هیچی نەوت تەنهاوتی بانگیان کە

مامۆستا:باشە...سینا٫سانگهون بڕۆنە لای بەڕێوبەر

تۆو سانگهون هەستانەوە بەلاچاوێک سەیری سانگهونت کرد بینیت شڵەژاو دیاربوو گرینگیت پێنەدا لەپێش سانگهون ڕۆیشتیه دەرەوە سانگهون بەدواتا هات

[لـەدەرەوە]

سانگهون:بچکۆڵ..تۆ دەزانی بۆچی بانگمان دەکەن؟

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now