𝗣𝗮𝗿𝘁27

342 69 65
                                    

هـــەلاو گــایز😸🍭🍒
لــە پــاڕتـەکەی تـر کـەس ڤــۆتی نـەکردبـوو یـانــی لـۆ ڤـۆت نـاکەن کـاکە تـەنها12ڤــۆت هاتـبوو ئەوەنـدە خـۆم مــانـدوو دەکــەم ئـێوەش بــەس دەیـخوێنـنەوەو دەڕۆن بەبــێ ڤــۆت‌ عــەیبـە لــۆتان دەی قــەینا ئـەمن درم بـیگـە😿🔫💔
☻︎☹︎☻︎☹︎☻︎☹︎☻︎☹︎☻︎

کات تێپەڕی ئێستا خاتوو کیۆنگسون و سینا لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتوون و نان دەخۆن دوای تەواو بوون هەستان و ڕۆشتنە هۆڵەکە...خزمەتکارەکان مێزەکەیان کۆکردەوە...

کیۆنگسون:کچم ڕات چۆنە ئەمڕۆ بچین بۆ بازاڕ کردن جل بکڕین تۆ لەئێستادا جلت پێنییە.

سینا:ئەوە..لەڕاستیدا بەدڵی خۆتان بیکەن من نازانم"کەمێک شڵەژاو دیاربوو"

کیۆنگسون:ئاھ..کچم دەی هەستە بابچین بۆبازاڕ..بەڵام لێرە بمێنەوە تا خۆم ئامادە دەکەم"وتی و هەستایەوە"

سینا:باشە

خاتوو کیۆنگسون ڕۆشتە سەرەوە تا خۆی ئامادە بکات سینا لەهۆڵەکە چاوەڕێی خاتوو کیۆنگسون بوو تا بێتە خوارەوە

لەکاتێکا من لەهۆڵەکەدا پیاسەم دەکرد دەرگایەک سەرنجی ڕاکێشام ویستم بچم و بیکەمەوە...بەڵام..بیرم کردەوە کە ئەوە ماڵی من نییە وە نابێت دەسکاری هیچ شتێک بکەم بۆیە وەستام و چاوەڕێم کرد...

کەمێکی پێچوو خاتوو کیۆنگسون هاتە خوارەوەو زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو منیش زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و هاتە خوارەوە

کیۆنگسون:دەی کچم:بەزەردەخەنەوە وتی"

چوونە دەرەوەو شۆفێرەکە دەرگای سەیارەکەی کردەوەو سەرکەوتن

چەند دەقەیەکی خایاند و گەیشتنە بازاڕەکە.

بەناو بازاڕەکەدا دەسووڕانەوەو خەریکی جل کڕین بوون تا لەدوکانێک وەستان کە جل و پێڵاوی زۆر جوانی لێبوو سەرنجی سینایان ڕاکێشا

کیۆنگسون:دەی کچم جلێک هەڵبژێرە.

سینا:تۆش یارمەتیم ئەدەی؟"بەچاوی یارمەتیەوە سەیری کرد"

کیۆنگسون:ههههـ باشە کچم

خاتوو کیۆنگسون یارمەتی سینای دەدا لە جل کڕین

کیۆنگسون:کچم چەند ساڵبووی؟"وای دەوت و خەریک بوو بەدوای جل دا دەگەڕا"

سینا:من..18ساڵم...دایکە"کەمێک بەسەیری وتی"

خاتوو کیۆنگسون سەیری سینای کرد و زەردەخەنەیەکی دڵخۆشی کرد

کیۆنگسون:تۆ وتت دایکە بێ ئەوەی من بیرت بێنمەوە"داخۆشبوو باوەشی لەسینادا"

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now