𝗣𝗮𝗿𝘁51

380 65 40
                                    

هیچ برێم یان؟😂💔
دەی بەس ڤۆت لەبیر مەکەن ڕای خۆشتان بڵێن😻
.
.
.
کات تێپەڕی،تۆ لەژوورەکەت بویت خەریکی بیرکردنەوە بوی..هەستای و ڕۆیشتیە ژوورەکەی خۆت دەرگاکەت بەهێمنی داخست و هەموو ئەوشتانەی بەسەرت هات لەناو دەفتەرە یادگاریەکەی خۆت نووسیت بەچاوێکی پڕ فرمێسک و ئازارێکی وەسف نەکراو..دوای تەواوبونت دەفتەر و قفڵەکەت لەشوێنی جیاوازداناو ڕۆیشتیەوە ژوورەکەتان..کاتێک دەرگاکەت کردەوە بینیت تای لەسەر سیسەمەکە دانیشتوە تەنها بیجامەیەکی لەبەرە

تای:گەمژە لەکوێ بوی؟

تۆ:من..من لــ...لە

تای:درۆم بۆ مەکە"بەتووڕەیی سەیری کردی"

تۆ زۆر ترسایت تای هەستاو بەرەو ڕووت دەهات..تۆ تەنها وەستابویت و زۆر دەترسای سەیری کردی بەڵام تۆ سەیرت نەدەکرد سەیری خوارەوەت دەکرد،

تای:سەیرم کە

سەیرت نەکرد دڵت زۆر خێرا لێی دەدا

تای:وتم سەیرمکە"تووڕەبوو بەدەنگێکی گڕ وتی"

لەوە زیاتر نەتویست تووڕەی بکەیت بەهێمنی سەرت بەرز کردەوە بەچاوێکی بریقەدار سەیرت کرد ترس گیانی داپۆشیبوی،
تای هەستی بەهەمان هەست کردەوە کاتێک ئەو چاوە بریقەدارانەتی بینی

تای:نەفرەت!"لەدڵی خۆی"

تای:ئێستاش بڵێ لەکوێ بوی؟ ئەگەر نەیڵێیت ئەوا دەست و قاچت لەبەردەم سەگەکان دەبینیت

تۆ:ل..لە ژوو..رەکەم ب،ووم"بەزۆر لەدەمت هاتە دەرەوە زۆر ترسا تای تووڕەبێت"

تای:بۆچی لەوێ بویت؟

تۆ:تەنهـ..ا سەیری ژوورەکەم کرد تا،بزانم کە چیم جێهێشتووە.

تای:درۆ مەکە بۆ ئەوە نەچوویت تۆ بۆ مانگێکە هاوسەری منیت،بۆچی تازە بیرت دێتەوە؟ئااھ درۆزنێکی زیرەک..!

تۆ:من درۆ ناکەم.

تای:دەکرێ تەنها درۆیەک بێت،..خوا دەزانێ لەکوێ بویت.

تۆ بێدەنگبویت تەنها سەیریت دەکرد،تای ڕۆشتە دەرەوە بەتوندی دەرگاکەی داخست ترسای
،کات تێپەڕی تۆ لەژوورەکەت دانیشتبویت تەنها بیرت دەکردەوە..تا لەپڕ دەرگاکە کرایەوە خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە

خزمەتکار:خاتوونەکەم بەڕێز تای بانگت دەکات

تۆ:کێشەیەک لەمندا هەیە؟ئێستا من نازانم ئەو لەکوێیە.

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now