𝗣𝗮𝗿𝘁43

317 64 129
                                    

ڤۆت بکە پـێش خوێنـدنـەوە
.
.
.
خ.کیۆنگسون بەقسەکانی تۆ نیگەران بوو..بەدواتا هات بەڵام...!دەرگاکە داخرابوو....

خ.کیۆنگسون:کچم بیکەوە"بەهێمنی وتی"

تۆ:دایکە.....با هاوسەرگیری لەگەڵ تای نەکەم"بەهەنسکەوە وتت"

خ.کیۆنگسون:دەرگاکە بکەوە

تۆ:ن...نایکەمەوە

خ.کیۆنگسون:تای بانگکەم؟

تۆ:بۆچی؟

خ.کیۆنگسون:بۆئەوەی دەرگاکە بشکێنێت

تۆ:ن.نا

خ.کیۆنگسون:کەواتە دەرگاکە بکەوە

تۆ بەناچاری دەرگاکەت کردەوە کاتێک خ.کیۆنگسون تۆی بینی دڵی پارچە پارچە بوو تۆی لەباوەش گرت
کەمێک ئاوا مانەوە دواتر خ.کیۆنکسون دوور کەوتەوەو تۆی لەسەر سیسەمەکە دانا خۆشی لەتەنیشتت دانیشت

تۆ:تکایە پەشیمان بەوە"فرمێسکەکانی زیاتر دەهاتنە خوارەوە"

خ.کیۆنگسون:من لەقسەی خۆم پەشیمان نابمەوە تۆش ڕابێ ئیتر

تۆ:بەڵام...ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ تای بکەم

خ.کیۆنگسون:بۆچی؟ئەو هەموو ئەو خاڵانەی تێدایە کە هەموو کچێک هیوای پێ دەخوازێت.

تۆ:بەڵام من نا ئەو زۆر خراپە لەگەڵم

خ.کیۆنگسون:بەپێی کات باش دەبێت لەگەڵت تەنها...لەگەڵ تای ڕابێ

تۆ:ئەی ئەگەر لێیدام؟ئازاری دام؟چیبکەم؟.

خ.کیۆنگسون:نەخێر! واناکات من قسەم لەگەڵی کرد

تۆ هیچت نەوت تەنها فرمێسکەکانت کاریان دەکرد

خ.کیۆنگسون:دەی خۆت کۆبکەوە

تۆ:...........

خ.کیۆنگسون:چیم وت!

تۆ سەیرێکی خ.کیۆنگسونت کرد و فرمێسکەکانت سڕی

خ.کیۆنگسون:دەی من دەڕۆمە خوارەوە تۆش کەمێکیتر وەرە

تۆ:باشە

خ.کیۆنگسون ڕۆشت و تۆش بەبێ حەزی خۆت هەستای و جلەکانت گۆڕی و جلێکی ناو ماڵت لەبەرکرد...و ڕۆیشتیە خوارەوە بینیت وەک هەموو جارێک خ.کیۆنگسون و تای لەهۆڵەکەن بێ گرینگی دان ڕۆیشتیە لای دەرگاکە ویستت بیکەیتەوە بەڵام...

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫حيث تعيش القصص. اكتشف الآن