𝗣𝗮𝗿𝘁41

304 65 136
                                    

تکـایە ڤـۆت پـێش خوێنـدنەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
تۆ بەڕاکردن ڕۆیشتیە ژوورەکەت و دەرگاکەت داخست جانتاکەت فڕێدایە سەر سیسەمەکەو خۆشت لەعەرزەکە دانیشتی چاوەکانت پڕ فرمێسک بوو...

تۆ:بۆچی ئەو کارەی کرد؟...ئێستا تەواو بوو بۆچی ناڵێ کە درۆی کرد؟بۆچیییی"هاوارت کرد و فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە"

چەند خولەکێک لەعەرزەکە دەگرێای و بیرت دەکردەوە ...تا لەپڕ.لەدەرگا درا تۆ فرمێسکەکانت سڕی..

تۆ:کێیە؟

هیۆسۆن:منم خاتوون..خ.کیۆنگسون دەڵێ بابێتە خوارەوە

تۆ:باشە..ئێستا دێم

هیۆسۆن:باشە خاتوونەکەم

هیۆسۆن ڕۆشت و تۆ خۆت کۆکردەوەو جلەکانت گۆڕی جلێکی ماڵەوەت لەبەر کرد و ڕۆیشتیە خوارەوە..
.
.
.
کە ڕۆیشتیە خوارەوە بینیت خ.کیۆنگسون و تای لەهۆڵەکە دانیشتوون..ڕۆیشتیە لایان و لەبەرامبەر خ.کیۆنگسون دانیشتی

تۆ:بۆچی بانگت کردم؟

خ.کیۆنگسون :ئەوە درۆ نەبوو!

تۆ:چی؟"سەیری تای-ت کرد بێ هیچ شۆکێک دانیشتبوو وەک ئەوەی هەموو شتێک بزانێ"

خ.کیۆنگسون:بەڵێ

تۆ:چۆن هاا؟"بەهاوارەوە وتت و هەستایەوە"

خ.کیۆنگسون:هاوار مەکە!...ئەوە پێویست بوو"بێ گرینگی دان وتی"

تۆ:بۆ پێویست بوو؟ئەوە تەنها درۆیەک بوو ئێستا هیچ شتێک بوونی نەما وە ئەوەش تەنها درۆیەک بوو

خ.کێۆنگسون:بەڵام بووبە ڕاستی"وای وت و سەیری تۆی کرد"

تۆ:نابێتە ڕاستی

خ.کیۆنگسون:خۆی دەمێک بوو دەمویست ئەو بابەتە باس کەم...ئەوە باشترە چونکە یەک دەناسن لەوە باشترە تۆ بدەمە بێگانەیەک.

تۆ:بەڵام ئەوەش باش نییە

خ.کیۆنگسون:بۆچی باش نیە؟

تۆ:ئەو منی وەکو خوشکی پەسەند ناکا چۆن وەکو هاوسەرێک پەسەندم دەکا؟بۆچی تێناگەی ئەو ڕقی لێمە"بەهاوارەوە وتت فرمێسکەکانت هاتنە خوارەوە"

خ.کیۆنگسون:بەپێی کات یەکترتان خۆشدەوێ

تۆ:هەرگیز"وات وت و ڕاتکردە ژوورەکەت"

تای:ههههه ڕازی نەبوو...دایکە

خ.کۆنگسون:ڕازی دەبێ پێش ئەوەی بمرم دەمەوێ نەوەکانم ببینم سینا کچێکی باشە وە تۆ......"کەمێک وەستا"

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now